ئاشكرایه نه‌یارانی ئه‌م گه‌ل وقه‌واره‌یه له ماوه‌ی رابردوو چ له رووی سه‌ربازی و به چ به‌ڕێگه‌ی دادگه‌یه‌ك به‌ناوی فیدڕاڵی كه له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌موو بریاره‌كانی سیاسی و به سوود وقازانجی لایه‌نێك و وڵاتێكی ناوچه‌كه بوو هێرش و په‌ڵاماردانی توند له هه‌موو لایه‌كه‌وه كرایه سه‌ر پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئامانجی سه‌ره‌كی لێدانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئینجا كۆتایی هێنان به‌و به قه‌واره‌یه‌ك كه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان وپێشمه‌رگه و خۆسه‌پاندنه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بوو به سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
ئه‌وه‌شمان له بیره و تا ئێستا ئاسه‌وار وكاریگه‌رییه‌كانی به‌رده‌وامن له‌لایه‌ك ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و ئینجا هه‌وڵدان بۆ سه‌پاندنی هه‌ڵبژاردنێكی دیزاینكراوی پێشوه‌خته و زاڵكردنی حزب و لایه‌نێك له ژێر هه‌ژموونی به‌ره‌ی مقاومه دابێ و ئینجا له‌وه‌ش دوژمنكارانه‌تر بڕینی ماف و شایسته‌دارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و زیانگه‌یاندن بوو به مافی هه‌موو پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و چه‌ندین هه‌وڵی دوژمنكارانه‌ی تر كه به شێوه‌یه‌كی گشتی هێرشێكی چڕ و پیلان دراێژراو بۆ لێدانی پارتی و بارزانی ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و خه‌ونه نه‌زۆكانه و دروستكردنی ئه‌و كۆسپانه به‌هۆی خۆڕاگری پارتی وجه‌ماوه‌ری كوردپه‌وه‌ر و نیشتیمانپه‌وه‌ره و كۆڵنه‌ده‌ره‌كه‌ی شكستخواردوو و پووچه‌ڵكرایه‌وه ،چونكه پارتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی واته به‌رپرسیاریه‌تی مێژووی به‌رامبه‌ر پارێزگاریكردن له خاك و گه‌ل و نیشتیمان و سازش نه‌كردن له مافه‌ره‌واكانی .
ده‌مهه‌وێت بڵێم ، له‌دوای ده‌رچوونی بریاری هه‌رێمی بۆ هه‌ڵبژاردن وابریاره رۆژی20ی تشرینی 2024 هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه بچێت ، ئه‌وه‌ی له ئێستادا هه‌ستی پێده‌كرێت ئه‌و راستییه‌یه كه له ئێستادا نه‌یارانی پارتی و حكوومه‌تی كوردستان به هه‌موو جۆره چه‌كێكی میدیایی و پروپاگه‌نده و چه‌واشه‌كاری به پاڵشتی ئاغاكانیان له به‌غدا هێرشێكی چڕیان ده‌ستپێكردووه كه خه‌ونی نه‌زۆك و دژایه‌تییكردنیان بۆ ئه‌وه‌یه گوایه شكست به پارتی بهێنن و كه به‌گه‌وره‌ترین كۆسپ له به‌رده‌م پیلانگێرییه‌كانیان وه‌ستاوه‌ته‌وه "چونكه ئه‌وان باش له‌و راستییه گه‌یشتوون كه پارتی هه‌میشه به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌ی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاڵاهه‌ڵگر و ئومێدی هه‌موو كوردستان و به‌رگریكاری مافی هه‌موو پێكهاته‌كانه ، هه‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌و شه‌ڕه سایكۆلۆژی و میدیایی و چه‌واشه‌كارییه بۆ ئه‌وه‌یه گوایه ده‌توانن به‌و ڕێگه‌وه‌یه‌وه خه‌ڵكی بێ ئومێد بكه‌ن ،
به‌ڵام نازانن كه جه‌ماوه‌ری كوردستان و پارتییه‌كان " پارتی به ئاڵاهه‌ڵگر و پارێزه‌ری گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یان ده‌زانن ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارتی هه‌میشه له هه‌موو ڕوویكه‌وه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ هیچ حزب و لایه‌نێكی تر به‌راوه‌رد ناكرێت ، هه‌ر بۆیه پارتی واتا جه‌ماوه‌ر و له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا پارتییه‌كان هه‌میشه پێشه‌نگ و ئاڵاهه‌ڵگرن و پابه‌ندی بنه‌ماكانی دیموكراسی و سه‌ركردایه‌تییه‌كی حه‌كیمانه‌كه‌یان و پارتی قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی و كۆڵنه‌دانن ، چونكه مێژوو سه‌لماندوێتی بێجگه له پارتی هیچ حزب و لایه‌نێكی تر نه‌یتوانیووه و ناتوانێت به‌رگری له گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی و خاكه‌كه‌ی بكات ، پارتی ئومێد و هیوا و خاكه‌ڕێیه ، ئه‌وانه‌ی كه خه‌ون به شكستپێهێنان و لاوازكردنی پارتی ده‌بینن كه هه‌رگیز نه‌یاتوانیووه و ناتوانن پارتی وجه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بناسن هه‌ر بۆیه ده‌یان جاری شانسی پووكیان تاقیكردۆته‌وه و به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یاتوانیووه به سه‌ر چیایی سه‌ركه‌شی پارتی دا سه‌ركه‌ون و له نێوه‌ی ڕێگه‌دا هه‌ڵدێراون .
به‌دڵنییاییه‌وه ، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌یان به جیاوازی له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر و خه‌ڵكی كوردستان و جه‌ماوه‌ری كوردستان هه‌رگیز ڕێگه‌ناده‌ن ده‌نگه‌كانیان به فیرۆ بده‌ن و چاوكراوانه و به ویژدانه‌وه و ده‌نگه‌كانیان به‌و حزب ولایه‌نه ده‌ده‌ن كه شكۆ و به‌رگریكاری ماف و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه ، له هه‌مانكاتیشدا خه‌ڵكی كوردستان سزای ئه‌و لایه‌نانه ده‌دات كه هه‌میشه زیانیان به ئاسایشی نیشتیمان و ئابووری و نه‌ته‌وه‌یی كوردستان گه‌یاندووه ، به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ناپاكی و خیانه‌ته به‌رده‌وامه‌كان ئه‌و حزب و لایه‌نانه له بیرناكات كه ئامانجیان زیانگه‌یاندن بووه به سه‌نگ و پێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك چۆن له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 نیوه‌ی خاكی كوردستانیان راده‌ستی دوژمنان كرد و ئینجا له به‌غدا كاریان زیانگه‌یاندن بوو به هه‌موو كوردستانیان و قه‌واره‌كه‌ی .
ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به‌وه‌ی كه پارتی هه‌میشه نه‌ك هه‌ر ژماره‌ی كوردسییه‌كانی زیاد ده‌بێت ، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و خه‌ون و پیلانگێریانه شكست پێدێنێت كه زیانگه‌یاندنه به‌پارتی واته كوردستان ، چونكه ئه‌وان پارتی به گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست ده‌بینن پارتی واتا پاراستن ودڵنییایی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر هه‌میشه به‌رپرسیارانه و نیشتیمانپه‌وه‌رانه مامه‌ڵه‌ی كوردووه و هه‌ڵوێستی هه‌بووه ، بۆیه هه‌میشه تیری دوژمنان به‌ره‌و ڕووی پارتیی و حكوومه‌تی كوردستانه ، بۆیه ئه‌وانه‌ی كه له رابردوو و ئێستا وداهاتووش خه‌ونی نه‌هێشتن ولاوازكردنی پارتی ده‌بینن هه‌رگیز ناتوانن سه‌نگ و پێگه‌ی پارتی لاواز بكه‌ن و هه‌ر به پێشه‌نگی وئاڵاهه‌ڵگری و بێ ڕكابه‌ری ده‌مێنێته‌وه