دواین هەواڵ

ئایا هەموو كەسێك شیاوی سەركردەبوون و سەركردایەتیكردنە

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

05/10/2024

بەهەڵدانەوەی لاپەرەكانی مێژووی خەباتی گەلەكەمان ، راستییەكمان بۆ دەردەكەوێت ئەویش ئەوەیە كە ، كوردستان هەمیشە بە هەوراز و نشێوی مێژوویدا تێپەڕیووە كە هەندێك جاری ناسناوی سەركردە درایە پاڵ هەندێك كەس و ناو كە لە رۆژگار و مێژوو وكردەوەكانیان دەریخست كە نەك هەر شایانی ئەوە نەبووەنە كە ئەو پێگەیەیان پێبدرێت ، بەڵكو نایانتوانیووە وەك كەسێكی ئاسایی كەم وكورتییەكانی خۆشی چارەسەر بكات .
گرنگە بزانین ، خۆشەویستی بۆ خاك و نەتەوە ، ئەرك و بەرپرسیاریەتی و فیداكاری و پاشخانی خەباتی سیاسی و كۆمەڵایەتی و فیداكاری و خاكەڕایی ، لە شوێنی قسەی بێ بەها و گەوجێنەرانە و هات وهاوار و جنێودان و وتەی بێ ئومێدكەرانە و بێ بەها و هەرەشەكردن وابزانن ئیتر ئەمەیە سەركردە بوون وهونەرەكەی 

سەركردە و سەركردایەتیكردن لۆژیك و ئاكار و ئیدارەدان و بریاری گونجاو و راستە بە مانای دڵنییایی و متمانە وچاكە كە تێیدا پەرۆش و خزمەتكاری گەل و نیشتیمانەكەی پێش خۆی دابنێیت .

خەسڵەتەكانی سەركردە تایبەتمەندێتی لە كەسانی تر جودا دەكاتەوە ، چونكە جیهاندا نموونەی گەورە لە ئەزموون وەرگرتنە لە چۆنێتی سەركردایەتیكردن هەیە ، بۆ هەموو قۆناغەكانی خەبات و سەركردایەتیكردن ، بۆ تێگەیشتن قوتابخانە و شوێنی تێگەیشتن و پەیڕەوكردن ، لە نێویانیشدا هەڵسوكەوت وكرداری دوێنێ وئێستا باشترین وەڵام ودەرخەری پێدراوە دروست یان ناشایستەبوونی هەر كەسێكە كە پێی بڵێن سەركردە .

سەركردە ئەوەیە ، خاك و بەرژوەندییە باڵاكانی پێش هەموو بەرژوەندییەكی دیكەی كەسی بخات ، نەك هەر خۆی  و بەڵكو نیشتیمانەكەشی رادەستی نەیاران و دوژمنان بكات ، سەركردە كەسێكی توانا و لێهاتوویی خۆی بەكاردێنێت بۆ كاریگەری دروستكردن لە سەر ئەوانی تر لە پێناو ئاراستەكردنیان بەرەو ئامانجێكی گەورە و پیرۆزی نیشتیمانی و نەتەوەیی ، چونكە سەركردە واتای سەرێكی كردە و خاوەن بریار و پرۆژە بۆ ئێستا و ئایندە ، ئەوەی سەركردەیەكی لە لە دۆختە سەخت وهەستیارەكاندا دەرچەی رزگاربوون دەربازبوون بۆ گەل و نیشتیمانەكەی دەكاتەوە  وڕێوشوێنی گونجاو بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی دەدۆزێتەوە بەرەو كەناڕی دڵنییایی وئاسوودەیی.
خەسڵەتەكانی سەركردە و سەركردایەتی كردن هەندێكیان زاتین لە مرۆڤدا ، هەندێكی تریشیان بە بە پێی روودا و هەڵوێست بەرامبەر رووداوەكان سەركردە دروست دەكەن . كەسانێكیش هەیە بە پێی بارودۆخی تایبەت پێگەی سەركردەی پێ دەبەخشێت كە بەدەرن لە هەموو بنەماكانی بوون بە سەركردایەتی بوون .

هەلومەرج وبارودۆخی هەندێك حزب ولایەنی كوردی پڕە لە نموونەی بەناو سەركردە و سەركردایەتی و كە داماڵراوە لە بەها وخەسڵەتەكانی سەركردایەتیكردن . سەركردە چۆن دەبێت لەلایەن گروپی میلیشیایی و دوژمنەوە بگەوجێنرێت و خاك وخۆی رادەست بكات و ڕێگە خۆش بكات بۆ داگیركردنی نیشتیمانەكەی ، لە هەموو قۆناغێكی رابردوو و ئێستاشدا بەتایبەتی كاتێك باسی پرۆسەی سەركردایەتیكردن دەكەین بە رژدی جێگەی ئاوردانەوەیە بەتایبەت هەڵسووكەتەكان ولێكەوتەكانی هەر بریار و قسەیەكی هەڵە و گاڵتەجاری ، راستیەك ئاشكرا دەبێت كە نەك شتێك نییە بەناوی سەركردە و سەركردایەتیكردن بەڵكو  زیانگەیاندنە بە ئاسایشی كۆمەڵایەتی و نەتەوە و نیشتیمانەكەی ، حزبێك كە دروشمی دیموكراسی و سەربەخۆیی بەرز كردبێتەوە ، ئێستا سەركردەكەی ڕێك پێچەوانە دژی دیموكراسی و ئازادی و مافەرەواكانی گەلەكەی دەربكەوێت ، كەواتە یەكێتییە وباڤڵ لە نێو گێژاو  ودۆخێكی شڵەژاو و خراپ و قەیراناوییەوە دەخوڵێنەوە كە جگە لە گەیشتن بە بن بەست هیچ ئاسۆیەكی تریان لێ نابینرێت ، چونكە ئەوەی لە یەكێتییەكەی ئێستا و باڤڵ دەبینرێت نە بەرژوەندی گشت و نەخەڵكە  نە گووتاری روون و و نە گووتارێك كە هەستی كوردپەورەی و نیشتیمانپەوەری لێبكرێت، نە خەسڵەتی سەركردە و سەركردایەتییكردنی تێیدا دەبینرێت .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP