حوکمی قەدەرە ئەم نیشتیمانە لەڕووی ئاینی و نەتەوەییەوە فرەیی جیاوازیی
خوڵقاندووە کە لێکجاکردنەوەی پەیوەندییەکانی و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و کلتوری و
سیاسی و …هتد نەک ئەستەمە، مەحاڵە جگە لە
بەهێزکردنی بەهاکانی پێکەوەژیان و درووست‌کردنی ژینگەی لە بار بۆ ڕەخساندنی ئازادی
لە مومارەسەکردنی ئەم فرەییە هیچ بژاردەیەکی دیکە هەبێت.
کوردستان لە مێژووی فرەیی ئاینی و نەتەوەیی خاوەن ڕابردوویەکی باش و
ئێستایەکی جیاواز لە ناوچەکە و ئەرکێکی قورسی ئایندەیە بۆ پاراستنی ئەم فرەییە و بەرگریکردن
لە زامنکردنی مافە خوداییەکانیان وەک مرۆڤ و مافە یاسایی و دەستورییە زەمینییەکانیان
بۆ ژیانێکی ئازادانە.
کلتور و فەرهەنگی پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی ڕەگێکی بەهێزی لە
کوردستان درووستکردووە و بووە بە نموونەیەکی باڵا و شانازی لەسەر ئاستی جیهان.
لەم باسەوە دەمەوێ پرسەکانی ئێستای عێراق و کورد گرێبدەین بەو گۆڕانکارییانەی
دێنە ئاراوە و کاریگەرییەکانیان لەسەر دۆخی عێراق بەر دیدبگرین، چونکە گۆڕانکاییەکان
لە ساتەوەختێکن پيویستی بە ئامادەگی پێشوەختە هەیە لە هەر لایەنێک لە چوارچێوەی عێراق
دەیەوێ یاخود لانیکەم خوازیارە بەرکەوتەی باشی هەبێ یاخود بەرگری لەو پێگە و بەرژەوەندیانە
بکات کە هەیەتی، بۆ کوردیش چەکی بەهێزی سەرباری پرسە ڕەواکەی. هەبوونی شانازی پێکەوەژیان
و سەقامگیری و پێشکەوتنەکانی و ڕۆڵی لە ئاشتی ناوچەکە کارێزمایی سەرکردایەتیکردنی
سەرۆک مسعود بارزانییە بۆ هەموو لایەک نەک کورد بەتەنیا و لەم دۆخەی عێراق تێدایە
و چوونی (٣ی تەمموزی٢٠٢٤) سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا و دەنگدانەوە و ئومێدی چارەسەر بۆ
کۆمەڵێک کێشە بەشێکە لە چانسی ڕاگرتنی باڵانس و هێشتنەوە و بەهێز کردنی ئەم کیانەیە.
لە سەروبەندی گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی جیهان، ئەمریکا بەرەو هەڵبژاردنی
سەرۆک کۆماری (٢٠٢٤) دەڕوات و وەک عورفێک کێبڕکێی سەختی نێوان کۆمارییەکان و دیموکراتەکان
ڕەنگدانەوەی بەسەر سیاسەتی گشتی جیهان دروستکردووە بەتایبەتی لە ئەگەری سەرکەوتنەوەی
کاندیدی کۆمارییەکان(ترامپ) و دەرچوونی ناوبراو بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکی ئەو وڵاتە.
لە ئەوروپا ڕاستڕەوەکان بەهێز دەبنەوە و لە فەرەنسای خاوەن قورسیای ئەورپایی
(پارتی بەرەی نیشتیمانی) کە بە ڕاستڕەوی توندڕۆ ناسراون لە هاتنە پێشەوەیان لە گەڕی
یەکەمی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە سەرکەوتنیان تۆمارکردووە، ئەمە دەلالەتی گۆڕانکاریی
لە ئەوروپا دەردەخات و لە ئایندەی نزیک مەودا لێکەوتەکانی زیاتر دەردەکەوێ، لە پاڵ
شەڕی (ئۆکراین)دا کە بۆ خۆی بەشێکە لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دۆخە.
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆمەڵێک ڕووداو وابەستەن بەم بابەتەوە، درێژەکێشانی
شەڕی ئیسرائیل و حەماس و گرووپەکانی نزیک لە حەماس و هاوپەیمانی ئێرانی و پەلهاوێشتنی
پریشکی ئەم شەڕە بەسەر ناوچەکە و بەتایبەتی عێراق لە کۆمەڵێک گرووپی سیاسی و چەکداری
لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکەی ئێرانن و بەردەوام لە جوڵەن دژبە ئیسرائیل و بەژەوەندییەکانی
ئەمەریکا کە بە پشتیوانی ئیسرائیل خۆی لە بابەتەکە هێشتۆتەوە وەک لایەنێک کە بێتەوە
ئامانجی ئەو گرووپانەی سەر بە هاوپەیمانی ئێرانین و ڕۆژانە ئەگەر ڕاستەوخۆش نەبێ
ناڕاستەوخۆ دەستیان لە تۆخکردنەوەی ئاڵۆزییەکان هەیە و دووریش نییە عێراق نەکەن بە
بەشێکی ڕاستەوخۆی شەڕەکە.
ئێران وەک هێزێکی کاریگەری ناوچەکە، لە کۆمەڵێک کێشەی گەورە تێئاڵاوە،
هەڵئاوسانی دارایی شەکەتی کردوون، کارەساتی کەوتنەخوارەوەی ئەلیکۆپتەری سەرۆک کۆمار
و وەزیری دەرەوە لە دوو ڕووی سەرەکی نوێنەرایەتی دەوڵەتن، لەو ڕووداوە گیانیان لەدەستدا
هەر بۆخۆی گومانەکان لە جۆری ڕووداوەکە جۆرێكه له كێشه و ناڕوونی و كاریگه‌ری
نه‌رێنی له‌سه‌ر حكومڕانی ئه‌و وڵاته، لایه‌كی دیكه‌یش چونە ناو کێبڕکێی هەڵبژاردنی
سەرۆک کۆمارێکی نوێ و كه‌می ڕێژه‌ی به‌شداری هاووڵاتیان كه به‌قسه‌ی مه‌سعوود پزیشكی‌یان
به‌ربژێری باڵی ریفۆرمخوازه‌كان(40%)ی هاووڵاتیان ده‌نگیان به به‌ربژێره‌كان داوه
و كه‌سیان نه‌یاتوانی له‌گه‌ڕی یه‌كه‌م سه‌ركه‌ون و ئه‌م ڕێژه كه‌مه بووه هۆكاری
ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕكابه‌ری ریفۆرمخواز و نه‌ریتخوازه‌كان بچنه گه‌ڕی دووه‌م بۆ كێبڕكێ،
ئه‌م ڕێژه‌كه‌مه‌ش ئاماژه‌ی زۆری تێدایه. و خودی ئه‌و ئاماژانه كاریگه‌ریان ده‌بێت
له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی عێراق، ئه‌مه جگه له‌مانه ئێران
به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی له فه‌له‌ستین و لوبنان و
سوریا تاڕاده‌یه‌ك ماندووبوونی پێوه‌دیاره.
ڕووداوێكی دیكه كه زۆر په‌یوه‌سته به دۆخی عێراق و كاریگه‌ریشی
له‌سه‌ر درووست ده‌كات، له‌شكركێشی سوپای توركیایه بۆ سه‌ر خاكی سوریا و عێراق،
به‌بیانووی لێدان له چه‌كداره‌كانی(په‌كه‌كه)، كه ئه‌مه پرسێكی زۆر هه‌ستیاره،
چونكه به‌كارهێنانی هێز و شه‌ڕ له ئێستای ناوچه‌كه ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی دوای كۆتایی
هێنانی داعش وه‌ك (به‌ره‌ی شه‌ڕ) نه‌ك كۆتایی هێنان به ڕێكخراوه‌كه، عێراق له جۆرێك
له هه‌نگاونان بوو بۆ ئاماده‌گی دوای جه‌نگ، ئێستا وا به جه‌نگێكی دیكه‌وه تێوه‌ده‌گلێت.
لێره‌وه باس له عێراق و كاریگه‌ری ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ین، سه‌رجه‌م
ئه‌و ڕووداو و بیرهێنانه‌وه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد، دۆخێك ده‌خوڵقێنی كه وڵاتانی
خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری و یاسا و ده‌ستور و خاوه‌ن هێز له‌به‌رده‌م ئه‌م گۆڕانكارییانه‌دا
ده‌ترسێت و ئاماده‌گی ده‌كات بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك لێكه‌وته‌ی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یه‌وه
هه‌بێت، جا عێراقێك كه‌مترین مقاوه‌مه‌ی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ری تێدایه چۆن
بتوانێت له دۆخێكی وا ئاماده‌گی ئه‌وه‌ی هه‌بێت لێكه‌وته‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی
له‌سه‌ر هاووڵاتیان و دواتر خودی وڵاته‌كه به گشتی دروست نه‌كات.
عێراق له دوای ساڵی 2005 كه بووه خاوه‌ن ده‌ستوورێك بۆچوونه‌كان
وابوون ئه‌م وڵاته ڕاسته‌ڕێ ده‌بێت و به ده‌ستوور و یاسا هه‌مووان له چوارچێوه‌ی
وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریدا هه‌نگاو به ئاراسته‌ی ئه‌و دیموكراسی و فیدڕاڵی و فره‌ییه
ده‌ڕوات كه له ده‌ستووره‌كه‌یدا وێنا كراوه! ئه‌و بۆچوونانه تا ئه‌و شوێنه ڕاست
بوو، كه كارێزمایی سه‌ركردایه‌تیكردنی عێراق له ئاست ڕووداوه‌كان سینگفراوان بن
و مه‌یلی پاوانخوازی ده‌سه‌ڵات و تائیفه‌گه‌ری زاڵ نه‌بێت به‌سه‌ر ئینتیمایی نیشتیمانی
و حساب كردن بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان، كه ئه‌مه‌ش ڕووینه‌دا و داعش تاڕاده‌یه‌ك ته‌نیا
شیعه‌ی عێراقی یه‌كخسته‌وه، ئه‌گه‌رنا ده‌مێك بوو ئه‌و ناكۆكیانه‌ی نێوان ماڵی شیعه
به‌ڕووی سیاسییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ته‌قیه‌وه كه له چاوه‌ڕوانی نه‌بووبێت.
له دوای ساڵی 2014ه‌وه به‌تایبه‌تی درووستبوونی كێشه و ناكۆكی نێوان
هه‌ولێر و به‌غدا و ناته‌بایی له نێو ڕیزه‌كانی هه‌موو پێكهاته ئاینی و تائیفی و
نه‌ته‌وه‌یی له عێراق، كه‌مترین چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به سرووشتی خۆی یاخود یاسایی
و ده‌ستووری تێپه‌ڕیوه، هه‌میشه فشار و ناكۆكی سیمای دیاری ئه‌م وڵاته بووه،
به‌تایبه‌تر كشانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان له ناو پرۆسه‌ی سیاسی و حكومڕانی عێراق، ئه‌گه‌رچی
له‌سه‌ر شه‌قام و له ڕووی میدیایی و ڕێكخستنی ڕه‌وته‌كه‌یان هه‌میشه ئاماده‌گی
كاریگه‌رن و ده‌توان به بچووكترین فه‌رمان ڕایه‌كی گشتی به‌هێز له‌سه‌ر پرسێك
بخوازن درووست بكه‌ن، به‌ڵام نه‌بوونیان له ناوه‌نده‌كانی بڕیاردان كاریگه‌ری له‌سه‌ر
ناهاوسه‌نگی شیعی ده‌رخست.
به‌هه‌مان ده‌رد عه‌ره‌بی سووننه‌ش بێبه‌ش نه‌بوون له‌و به‌ركه‌وتانه‌ی
ململانێ و ناكۆكی تا ئه‌و ئاسته‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان لێیان
وه‌رگرته‌وه و هه‌ر خودی پۆسته‌كه كرا به به‌شێكی ململانیێ نێوخۆی عه‌ره‌بی
سووننه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته لێكترازانێكی دیكه‌یان خسته ناو ماڵی عه‌ره‌بی
سووننه.
كورد و مه‌سیحی(كلد و ئاشور) و توركمان و ئێزیدی و ئه‌رمه‌نی، له
خراپترین لێكه‌وته‌كانی ئه‌و دۆخه‌ی عێراق بێبه‌ش نه‌بوون به‌ڵكو زۆرینه‌ی كێشه‌كان
بارگرانییه‌كه‌ی بۆ ئه‌و پێكهاتانه بوون كه‌له چوارچێوه‌ی كیانی هه‌رێمی
كوردستان بوون. به‌تایبه‌تی له پرسی مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ به‌شه بودجه‌ی
كوردستان و پرسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كورسی كۆتاكان و دواتر به فشاری زۆری هه‌رێمی
كوردستان و به‌تایبه‌تی وه‌ك توركمان و مه‌سیحیه‌كان شاهێدی ئه‌وه‌یان دا به پێداگیری
به‌ڕێز سه‌رۆك بارزانی(5) كورسی بۆ به‌شداری پێكهاته‌كان هێنرایه‌وه نێو هه‌ڵبژاردنه‌كانی
خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.
ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌رۆك بارزانی خۆی پاراست له چوونه به‌غدا، ئه‌گه‌رچی
هه‌موو سیاسیه‌كانی عێراق و خه‌ڵكی عێراق به‌بێ جیاوازی ئه‌و ڕایه‌ی بارزانی زۆر
به‌جوانی له به‌رچاوه(بۆ مافی میلله‌ته‌كه‌م به‌سه‌ر خوێندا بێت ئاماده‌م بچمه
به‌غدا)، به‌ڵام ئه‌مجاره جیاوازه به ته‌نیا بۆ مافی میلله‌ته‌كه‌ی نه‌چووته
به‌غدا، به‌ڵكو بۆ مافی هه‌موو عێراقییەكان، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، بۆ ئه‌وه
چووه وه‌ك ده‌گوترێت: باوكی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق، یاخود ده‌رمانی چاره‌سه‌ر
له ئاینده‌بینی سه‌رۆك بارزانی، چووه به‌غدا.
بارزانی ئه‌مجاره نوێنه‌رایه‌تی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناكات، له
نێو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی به‌هێز و خاوه‌ن مێژوو، خاوه‌ن
دیدێكی خاوێن و ڕاستگۆیی و نیه‌ت پاك وه‌ك بارزانی نه‌ماوه، ڕێك ئه‌م وه‌سفه‌م له
بۆچوونی سیاسییه شیعی و عه‌ره‌به سووننه‌كان وه‌رگرت، نه‌ك له ئه‌نجامی هه‌ڵێنجانی
كاریگه‌ری كارێزمایی و لایه‌نگریمان بۆ سه‌رۆك بارزانی ئه‌م ڕایه‌مان خستبێته ڕوو،
به‌ڵكو ڕۆژانه له میدیاكانی عێراق و كوردستان سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌م جۆره وه‌سفانه
بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن، له ڕاستیدا، ناوه‌ڕۆكی ئه‌م جۆره بۆچوونانه ڕاستن،
چونكه ئه‌وانه‌ی ئێستا له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگین و ئیداره‌ی ئه‌م خوله‌ی حكومڕانی
ده‌ده‌ن له ئاستی ئه‌و قۆناغه‌دا نین كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن، دیوێك هه‌یه هه‌میشه
لای خه‌ڵك شاراوه‌یه، ئه‌ویش ناته‌بایی نێوان هێزه‌كانه، ئاستی متمانه‌یی
كاركردنیان زۆر لاوازه، بۆیه پێویستیان به حیكمه‌تی چاره‌سه‌ری هه‌یه، ئه‌و كه‌سایه‌تییه
سیاسییه‌ی هه‌میشه به‌ڕاستگۆیی برینه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌دۆزێته‌وه
سه‌رۆك بارزانییه، كه له‌م سه‌فه‌ره‌دا بینیمان چه‌نده حه‌كیمانه باسی له
متمانه‌یی كاركردن و شه‌راكه‌ت و نیه‌ت پاكی و ده‌ستوور وه‌ك گرێبه‌ستێكی گرنگی نێوان
پێكهاته‌كان كرد، خۆ ڕاسته ئه‌وانیش ده‌زانن ده‌ستوور هه‌یه، به‌ڵام نازانن هه‌ڵه‌كانیان
له به‌كارهێنان و پشتگوێخستنی ده‌ستوور چ زیانێكی پێگه‌یاندوون. بۆیه سه‌رۆك
بارزانی لێره‌دا نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كات بۆ پێكه‌وه‌كاركردن و پێكه‌وه‌ژیان.
له كۆی گشتی دیداره‌كاندا، چ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌ت و حزب و
لایه‌نی سیاسی و دواتر كونسوڵ و نوێنه‌ران و دیبلۆماتكارانی بیانی، ئه‌وه هه‌ستپێكرا،
كه چه‌نده كارێزماییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له خزمه‌تی چه‌سپاندنی گیانی پێكه‌وه‌كاركردن
و پێكه‌وه‌ژیان و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر گه‌لانی عێراق بوو، لێره‌شدا
ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان پابه‌ند نه‌بن وه‌ك جارانی دیكه به به‌ڵێن و ڕێككه‌وتن و لێکگه‌یشتنه‌كانیان،
ئه‌وا لایه‌نی كوردی و سه‌رۆك بارزانی نییه به‌رپرس بن له هه‌ر دۆخێك ڕووبه‌ڕووی
ئاینده‌ی عێراق ده‌بێته‌وه له جۆری مه‌ترسییه‌كان، خۆ ئه‌گه‌ریش ئه‌م سه‌ردانه
و گوێگرتنه‌كانیان له دونیابینی سیاسییانه‌ی سه‌رۆك بارزانی بوون به بنه‌مای
كاركردنی هاوبه‌شی هێزه‌كان، ئه‌وا قۆناغێكی سه‌قامگیر له عێراق دێته‌ئاراوه و مێژوو
جارێكی دیكه شاهێدی ڕۆڵی ئاشتیخوازانه‌ی كورد ده‌نووسێته‌وه له ئاست خێرگه‌یاندن
به هه‌موو عێراقییه‌كان.
خۆ ئه‌گه‌ریش ئه‌م قۆناغه بۆ سڕكردنی دۆخه خراپه‌كه بێت و كورد
بكه‌ن به شه‌ریك له‌و شكستانه، ئه‌وا مه‌حاڵه ئه‌نجامێكی باش بۆ ئه‌وان به‌ده‌ستبھێنن،
چونكه كورد به‌شێك له كێشه نه‌بووه هێنده به‌شێك بووه له چاره‌سه‌ر، به‌تایبه‌تی
ئێستای عه‌ره‌بی سووننه پێویستییان به‌وه هه‌یه كورد ببێته فاكته‌رێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی
پێگه‌كه‌یان له به‌شداری كارا له حكومڕانی عێراق.
* توێژه‌ری
مێژووی سیاسی