دواین هەواڵ

ڕۆڵی کار گروپ لە گەشەی ئابووری و پەرەپێدانی بۆڕیی نەوتی هەرێمی کوردستاندا

‌هەڵوێست میرانی

14 کاتژمێر پێش ئێستا


 
هەڵوێست میرانی
گەشەسەندنی تواناکانی گواستنەوەی نەوتی خاوى عێراق لە ڕێگەی ژێرخانی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئاستی ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، ڕەنگدانەوەی وەرچەرخانێکی ستراتیژییە لە گەشەسەندنی كەرتی وزەی هەرێمی كوردستان. ئەم هەنگاوە بە نەخشەڕێگەیەکی بنەڕەتی بەرەو بونیادنانی کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، بەجۆرێک ئەم پەرەپێدانه و گەشەی ژێرخانە نەک هەر پاڵپشتی لە سەربەخۆیی ئابووریی ناوخۆیی هەرێم و عێراق دەکات، بەڵکو دەبێتە ئامرازێکە بۆ گرەنتی مانەوەی ئابووریی عێراق لە بەرامبەر ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەدا.
 
ئەم پێشەنگایەتییەی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن کۆمپانیای کارگروپ و بەڕێز شێخ باز بەرزنجی سەرۆك و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی جێبەجێكارییەوە ئاڕاستە دەکرێت، زیندوێتیی كەرتی وزە و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەردەخات، لە هەمان کاتدا دەستەبەر كردنی فرە ڕێگایە بۆ ڕێڕەوە بازرگانییەکان کە لە ئێستادا پێویستییەكی حەتمی عێراقە بۆ پاراستنی ئابووریەكەی لە داتەپین، لە کاتێکدا کەرتی سووتەمەنی و ئابووریی سەرەکیی عێراق بەشێوەیەکی زۆر بەستراوەتەوە بە دەروازەی باشوور و ڕێڕەوی ئاوی گەرووی هورمزەوە.
 
 بەگەڕخستن و بەرزکردنەوەی توانای گواستنەوەی نەوت لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە وەک دەروازەیەکی وشكانی باوەڕپێكراو هەژمار دەکرێت، ئەمەش ئامرازێکی بنەڕەتییە بۆ دڵنیابوونەوە لە بەردەوامی هەناردەکردنی نەوت و گاز و پاراستنی سەقامگیری و زیندوو مانەوەی ئابووری عێراق لە کاتی قەیرانەكانی ناوچەكەدا.
 
بۆیە هەوڵ و كۆششەكانی كۆمپانیای كار گروپ بە ئاراستەی بەهێزکردنی توانای گواستنەوەی نەوت لە ڕێگەی بۆرییەکانی هەرێمی کوردستانەوە، پێگەی جیۆئابووریی هەرێم و عێراق لە ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەکانی وزەدا بە بەهێزى دەهێڵێتەوە، لە هەمان كاتدا ئاستەنگ و مەترسییەکانی هەناردەکردن لە کاتی ناكۆكیی و ناسەقامگیری بارودۆخی دەریاوانیدا بەتەواوی دەڕەوێنێتەوە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP