بارودۆخی ناوچه‌كه وجیهان به قۆناغێكی زۆر ناسك و پڕگرژییدا تێده‌په‌ڕێت ، ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش كردووه به‌تایبه‌ت كه هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی كوردستان كه‌وتۆته چه‌قی ململانێییهكان ،بویه گوهزهرێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت ، بۆیه ئه‌و چه‌قبه‌ستوو سیاسییه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 20ی10ی 2024 ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كارنهكردنهوهی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی داناوه
بۆیه ، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ،هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆك مسعود بارزانی ، لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن كورسی و پێگه‌ن له په‌رله‌مان ، هه‌نگاوێكی گرنگ و ستراتیژین ، چونكه قۆناغی ئێستای گه‌لی كورد پێوست و ده‌خوازێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگ و پێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و رێگریكردن له ده‌رئه‌نجامه نه‌خوازراوه‌كانی ئه‌م دۆخه قهبووڵنهكراوهی كه به‌رۆكی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستانی گڕتۆتهوه .
بۆیه، ئاشكرایه ، چه‌قبه‌ستوویی و بنبه‌ستی سیاسی و كارانه‌بوونی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ،ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كاروپرۆژهكان و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه " به‌رده‌وامبوونیشی زیانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌زموونه سیاسییه‌كه‌ی و ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانی ده‌بێت ، به‌تایبه‌تی كاتێك په‌رله‌مانی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراوه چاودێرییه‌كان ، له ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تی و چاودێرییه‌كان خۆیان دوور ده‌كه‌نه‌وه ، ئه‌وه‌ش بۆشایی گه‌وره له وڵات دروست ده‌كات ، دڵی نه‌یارانی كوردیش خۆش ده‌كات و كاریگهرش له سه‌ر متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له سه‌ر دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان داده‌نێت ،ئه‌وه‌ش هه‌ر ویستی دوژمنانی كوردستانه
به‌تایبه‌تی كارا نه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و پێك نه‌هێنانی كابینه‌ی نۆێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، بۆیه واده‌كات كاریگه‌ری مه‌ترسیی و گۆڕانكارییه‌كان گۆڕانكارییه خێراییهكانی ناوچه‌كه كاریگه‌ری له سه‌ر گه‌لی كورد به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی ، هه‌موو ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات زیاتر پێوستیان به یه‌كڕیزیی ویهكگووتاری نیشتیمانیی هه‌یه ، ده‌بێ واز له به‌رژوه‌ندی كه‌سی و حزبی بێنین و ته‌نیا بیر له به‌رژوه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ینه‌وه چونكه ناوچه‌كه به كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی جۆراوجۆری دا گوزه‌ر ده‌كات ، بۆیه، ده‌خوازێت گشت هێزولایه‌نه كوردستانییه‌كان به بڕیارێكی سیاسس هاوبه‌ش و هاوكاری و ته‌بایی نێوان هێزولایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه ، به‌تایبه‌تی كه پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌موو قۆناغه‌كاندا ، باجی قورسی داوه له پێناو به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه ونیشتیمان ، هنهروهها دابینكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و ژیانێكی شایسته‌تر و جۆرێك له سه‌قامگیری و دڵنییایی
به‌دڵنییاییه‌وه هه‌موو ئه‌مانه ته‌نها به ته‌بایی و گفتوگۆ له نێوان هێزولایه‌نه‌سیاسییه‌كانی كوردستان به‌دیدێت كه هه‌ر ئه‌مه‌ش بژارده‌ی دروسته و خواستی خه‌ڵكی كوردستانه ، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ لاپه‌ره‌كانی مێژوو ، له مێژوویی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان ، وقۆناغه سه‌خته‌كاندا كه هه‌میشه به گفتوگۆ و ته‌بایی و گۆڕینه‌وه بیروڕا و له به‌رچاوگرتنی به‌رژوه‌ندیی گشت و وه‌لانانی به‌رژوه‌ندیی حزبی و كه‌سی ڕێگری كردووه له لێكترازان و دووبه‌ره‌كی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بیری خۆسه‌پاندن و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ش به‌دیهاتوون ، بۆیه كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه و ڕاشكاوی ده‌بێته هۆی شكاندنی به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی و كۆتایی هاتنی نیگه‌رانییه‌كان و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكات
هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی پاراستنی زیاتر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونه سیاسییه‌كه‌ی و قه‌ڵغانێكی به‌هێزیش ده‌بێت بۆ به‌رگریكردن له ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانمان ،له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و گۆڕانكارییه گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه و جیهان، بۆیه ده‌بێ ڕێز له ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بگرێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان به نیه‌تێكی باش بێنه پێشه‌وه و ئامانجی سه‌ره‌كی فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی شایسته و پڕ شكۆ بێت بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان ، بۆیه كاتی هه‌ڵوێستی كوردانه و مه‌ردانه‌یه و له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه دژواره‌دا و داهاتووسهكی سه‌قامگیرتر بۆ ئێستا و داهاتووی ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه .