لە ڕاستیدا، زۆر هۆکار هەن کە وایان کردووە ئەمریکا هێرش نەکاتە سەر تەهران، ئەگەرچی دەکرێت لە داهاتوودا ستراتیژیی ترەمپ گۆڕانکاری بەسەردا بێت. گرنگترین هۆکارەکان ئەمانەن:
یەکەم، ئەوەی ئێستا دەکرێت شەڕێکی سنووردارە، نەک شەڕێکی هەمەلایەنە و فراوان.
واتە شەڕەکە لە جوگرافیایەکی دیاریکراودا دەکرێت، ئەویش ناوچە کەنارە ئاوییەکانی باشووری ئێرانە. ئەم شەڕەش لە پێناوی ئامانجێکی زۆر سنووردارە، کە ئەویش کردنەوەی گەرووی هورموزە. دووەم، نە ئەمریکا و نە ئێران تاکوو ئێستا نەیانویستووە بەرەی شەڕەکە فراوان بێت و هەموو بوارەکان بگرێتەوە.
ئەمەش لە ترسی ئەوەی کە دواتر شەڕەکە لە دەستیان دەربچێت. بۆیە، ئەمریکا ڕێگەی نەداوە ئیسرائیل بەشداریی شەڕەکە بکات، و ئێرانیش تاکوو ئێستا زۆرێک لە کارتەکانی، وەک حیزبوڵڵا و گەرووی بابئەلمەندەب، بەکار نەهێناوە.
سێیەم، هەر دوو لایەن زۆر بە وریایی و حەزەرەوە شەڕەکە بەڕێوە دەبەن؛ واتە نایانەوێت لە دەستیان دەربچێت. بۆیە، تاکوو ئێستا هەر هێرشێک بە وردی حسابی سیاسی و سەربازی بۆی دەکریت وکاریگەری و دەرئەنجامەکانی پێشتر دەخرێنە ژێر لێکۆڵینەوە.چوارەم، ئامانجی ئەمریکا گۆڕینی ڕژێم نییە لە تەهران، بەڵکو گۆڕینی ڕەفتاری ئێرانە سەبارەت بە کۆمەڵێک مەلەف، لەوانەش گەرووی هورموز.
بۆیە، خۆپاراستن لە بە ئامانجگرتنی تەهران پەیامەکەی ئەوەیە کە نەمانەوێت سیستمی سیاسی بڕوخێنین، بەڵکو دەمانەوێت ڕەفتاری بەرپرسانی ئێران بگۆڕین. بەڵام، دەکرێت بە پەرەسەندنی پێشهاتەکان ئەم ستراتیژییەش گۆڕانکاری بەسەردا بێت.
پێنجەم، هەر دوو لایەن چاویان لە دووبارە دەستپێکردنی دانوستاندنە. ئێران بە سازش نەکردن، و ئەمریکاش بەوەی لە ڕێگەی گورزی سەربازییەوە ئێران ناچار بکات سازشی زیاتر بکات.
بەڵام، هێشتا دیار نییە ئەم گەمەیە تا چەند سەرکەوتوو دەبێت.
لە ئێستادا، ئەمریکا دەیەوێت گەورەترین گورزی سەربازی لە سوپای پاسداران بدات، بە تایبەتی بەو بەرە و فرماندەرانەی کە ڕەوتی توندڕەوانەیان هەیە و ڕێگری سەرەکین لە بەردەم ڕێککەوتن .
بە گشتی ئەم شەرە سنووردارە زۆر حساباتی سیاسی و سەربازی تییدایە و بۆ کومەلیک ئامانجی دیاریکراوە.
بەلام، ئەگەر بەدرەوام بێت دەکریت بگوردریت بۆ شەریکی بەرفراوان و هەمە لایەن وەک شەری ٤٠ روژە.
گەورەترین کیشەی بەردەم ستراتیژەتی ئەمریکا ئەوەیە بە ئاشکرا دەلێت لە گەل رووخانی دەسەلات نین لە تەهران.
ئەمەەیش وایکردووە بەرپرسانی ئێران بە ئاسانی سازش بۆ داواکارییەکانی ئەمریکا نەکەن.
واتە لە رووی تەکتیک و ستراتیژیەتەوە ئەمریکا لاوازە و وەکوو پێوێست نییە لە گەمە کردن لە گەل ئێران