رۆژى 20ى 10ى 2024 جەماوەرى کوردستان لە کەشوهەوایەکى دیموکراسیانە و ئازادانە دا بەشداریان لە خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان کرد و لەو ڕێکەوتەوە تا ئێستا نزیکەى 2 دوو ساڵ تێدەپەرێت ، وێراى هەوڵە بەردەوامەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان وەک هێزى یەکەم لە پێناو ڕێزگرتن لە دەنگ وئیرادەى خەڵکى کوردستان و ئینجا ستراتیژى ( یەک هەرێم ، یەک ،پەرلەمان ،یەک حکوومەت ، یەک هێزى پێشمەرگە )، بۆ ئەوەى حکوومەتێکى سەرانسەرى لە پێناو خزمەتکردنى هەموو خەڵکى کوردستان پێکبهێنرێت و پەرلەمانێک هەبێ تاکو چاودێرى کاروهەنگاوەکانى دامەزراوەکان بکات و کوردستان ببێتە خاوەن دەستوور و کۆمیسیۆنى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان تا وەکو چیتر نەیارانى کوردستان نەتوانن وەک کارتێکى گوشارى سیاسى دژى قەوارەى هەرێمى کوردستان بەکار بهێنن
ئێستا بەهۆى خۆپەرستى و هەندێک لایەن و بیانوویەک کە بۆنى گوشارى نەیارانى کوردستانى لێدەێت ، ئەوەش وایکردووە رۆژ بە رۆژ چەقبەستوویی سیاسى و هەوڵەکان بگەنە بنبەست ، ئەگەر هەر لایەنێک بە پێى کورسى و دەنگەکانى خۆى مامەڵە بکات ، ئەوا چارەسەرى زۆر ئاسانە ، بەڵام ئەوەى لە ئێستادا دەبینرێت ، بەکارهێنانى لایەنێک لە دژى لایەنێکى دیکە ، ئاماژەیەکى روون بۆ دەستى دەرەکى و ساویڵکەى ئەو لایەنانەى بۆ قووڵکردنەوەى ئەم قەیرانانە و ڕێگریکردن لە کاراکردنەوەى پەرلەمان و پێکهێنانى حکوومەتێکى نوێى بەهێزتر
پارتى دیموکراتى کوردستان ماوەى 35 ساڵە ، لە پێناو پارێزگاریکردن لە سەنگ وپێگەى هەرێمى کوردستان و ئەزموونى گەلەکەمان هەمیشە باج و قوربانى گەورەى داوە و هەمیشە سازى کردووە لە پێناو بەرژوەندییە باڵاکانى گەل و نیشتیمانەکەى ، بەڵام بە پێچەوانەوە لایەنەکانى دیکە بۆ بەرژوەندى کەسى و حزبییان ئامادەن هەموو دەستکەوتەکانى کوردستان بخەنە مەترسییەوە
ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانى رابردوو دا ، تۆمەتبارکردن لە سەر بنەماى ساختەکارى بووە ، بەتایبەت ئەوانەى دهۆڵى ئۆپۆرسیۆن بوونیان دەکووتى ، ئێستا هەمان ئەو کەسانە بە پشتگیرى دەرەکى دۆخێکى ئاڵۆزیان خوڵقاندووە چونکە ئەم لایەنانە بۆ خزمەتکردنى بەرژوەندییەکانى کوردوکوردستان کار ناکەن بەڵکو مەرام و خەونى نەزۆک دەبینن ئەویش لاوازکردن و زیانگەیاندنە بە قەوارەى هەرێمى کوردستان بە ڕێگەى شانۆگەرى بەشداریکردن لە حکوومەت و داواکارى ئەم پۆست و ئەم وەزارەتە
ئێستا شێوازى ململانێیەکان و هەوڵى هەندێک کەس ولایەن بۆ ئەوەیە زیان بە دامەزراوە یاساییەکانى کوردستان بگەێنن ، ئەویش بەڕێگەى گوشار لە سەر پەرلەمانتاران و ڕێگریکردن لە کاراکردنەوەى پەرلەمان و بەڕێوەچوونى کۆبوونەوەکانى پەرلەمان ، ئەوەش بۆ ئەوەیە نەخشە و مەرامە سیاسییەکان بە ویستى تاقمێکى دیاریکراو بەڕێوە بچن ، هێزێکى سیاسى کە خەریکى سەرانسەساندنە لە بازرگانان و داهاتى سلێمانى و دوروبەرى بۆ بەرژوەندى حزبى و کەسى بەکار دەهێنێت ، ئێستا گەورەترین کۆسپ وئاستەنگە لە بەردەم پرۆسەى دیموکراسى و ئینجا بێ ڕێزگرتن بە ئیرادەى خەڵکى کوردستان ، ئەوەش بەرێگەى زێهنیەتێکى سەربازى مامەڵە دەکات و دەیهەوێت خۆى بکاتە زۆرینەیەکى ساختە و بەزۆر کراوە و ئینجا ڕێگریش لە پەرلەمانتارانى دیکە دەکات نەچنە ناو هۆڵى پەرلەمان، ئەوەش ئاماژەیەکى روونە بۆ بارمتەکردنى پەرلەمان و پەرلەمانتاران بۆ ئەوەى نەچنە نێو کۆبوونەکان ، باوەرنەمانى ئەو لایەنە بە بنەماکانى سیاسى و یاسایی و لە شوێنى بەکارهێنانى هێزە
لە هەمانکاتیشد، ئەو لایەنەى کە ناوى ئۆپۆزسیۆنە و مێژووییەکى پڕ لە ساختەکارى و تاڵانکردن و دەستبەسەرداگرتنى ماڵى خەڵکى هەیە ، بووەتە هۆکارێک بۆ جێبەجێکردنى پیلان و نەخشەى دەرەکى و لەگەڵ ئەو لایەنەى کە لە مێژە چاوساغى نەیارانى کوردستان بۆ داگیرکردنى خاک و نیشتیمانە ، ئێستاش ناوچەیەکى یان داگیرکردووە بە ئاشکرا پارلەمانتارانیان بارمتە دەکەن و لەو لاشەوە لەگەڵ لەلایەنەکەى دیکەو لەپشت پەرەدەوە خەرێکى ڕێکەوتنى ساختە و بەزۆرە ملێن ، ئەوەش ئەوپەرى چەواشەکارى و گەوجاندنى خەڵکە ، ئەوانەى کە بانگەوازى زۆرینەى ساختەن ، بەهەموو توانایەکەوە هەوڵى ڕێگریکردن لە کاراکردنەوەى پەرلەمان دەکەن ، ئەوان پیاوى گفتوگۆ و چارەسەرى نین ، بەڵکو بە رێگەى مەرجى قورس و درۆ و چەواشەکارانە مەرامى دیکەیان هەیە ئەویش زیانگەیاندنە بە دامەزراوەکانى کوردستان و قۆرخکارى و خەونى لاوازکردنى قەوارەى هەرێمى کوردستان و بردنى بە ئاقارێکى مەترسیدار دەگەێنن وەک چۆن چەندین ساڵە دوژمنان کارى لەسەر دەکەن و نەیانتوانی و ئێستاش نۆکەرەکانیشیان ناتوانن و ئێرادەى خەڵکى کوردستان بەسەر خەونى ڕووخاندن و بارمتەگرى پۆپۆلیزمەکان سەردەکەوێ
.