هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی عێراق له سه‌رده‌ستی زڵهێزانی وه‌ك بریتانیا وفه‌ره‌نسا و له‌دوای نه‌مانی ئیمپراتوورییه‌تی عوسمان دروستكرا ، خاكی كوردستان وبه‌تایبه‌تی باشووری كوردستان و قه‌واره‌ی ده‌ستووری و یاسایی و هه‌رێمی كوردستانی ئه‌مڕۆیان دوور له‌ویستی خۆی به ده‌وڵه‌تێكی عێراقه‌وه لكێنرا، هه‌موو حكوومڕانهكانی به‌غدا هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تییه‌وه تا شۆڕشی ته‌مموزی 1958 ی عه‌بدولكه‌ریم قاسمی شیوعی و به ئێستای عێراقی نوێی 2003 نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانی ئازادی و دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان بێنه‌دی ، به‌ڵكو هه‌موویان به ئاگروئاسن مامه‌ڵه‌یان كردووه و زێهنیه‌تی تاكڕه‌وی و دیكتاتۆرییان بێ كۆتاییه
كاتێك باسی شۆڕشی 14ی ته‌ممووز و هۆكار وده‌رئه‌نجامه‌كانی بكه‌ن :
هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ، به‌درێژایی سه‌د ساڵی رابردوو هه‌ر له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تییه‌وه تا ئێستا نه‌ك دانیان به مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد وه‌ك دووه‌م گه‌وره نه‌ته‌وه له عێراق دانه‌ناوه به‌ڵكو نه‌یان ویستووه كه وه‌ك هاووڵاتییه‌كی پله یه‌ك و ئاسایی عێراقی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن و مافه‌كانی پێبده‌ن
ئێستاش دوای 68 ساڵ له شۆڕشی 14ی ته‌ممووز و له‌دوای گۆڕینی سیسته‌می وڵات له پاشایه‌تیه‌وه بۆ كۆماری ، به‌ره‌و كوێ ملی ڕێگه‌ی گڕتووه ؟ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به‌گشتی ، پێكه‌وه‌ژیانی گه‌ل وپێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ، ئایین و پێكهاته‌كانی له كوێی سیاسی وڵات دایه ؟ گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی، ئابووری ،خۆشگوزه‌رانی ، بونیاتنانی كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و ئاو و چیان به سه‌ر هاتووه ؟ ئێستا دوای 23 ساڵ به كوێ گه‌یشتووه ؟ جگه له گه‌نده‌ڵی و ناكۆكی تایفی و مه‌زهه‌بی و جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستوور و دیموكراسی و فیدراڵی و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و وڵاتێك له ژێر هه‌ژموونی وڵاتانی ده‌ره‌كی به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نادیار
ئه‌و سوپایه‌ی زاڵم و داگیركه‌ر و وێرانكه‌ره‌ی كه 68 ساڵه ، ئێستاش ئێمه‌ی كورد به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌موو ساڵێك ده‌كه‌ینه پشوو هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دوو و نزیكه‌وه به ئێمه نییه . راسته گه‌لی كورد ئه‌و گاته به گه‌رمی به پیر ئه‌و شۆڕشه‌وه چوو به‌ڵام ئیتر ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه به‌سه‌ر چوو ، به‌ڵام ئه‌و باردوخه زۆری نه‌خایاند و به‌هۆی زاڵبوونی بیر فاشیزمی عه‌ره‌بی به سه‌ر عه‌بدولكه‌ریم قاسمدا و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له به‌ڵینه‌كانی ورده ورده نێوا كورد و به‌غدا به‌ره‌و ئاڵۆزی رۆیشت ، سه‌رئه‌نجام به یه‌كجاری نێوانی كورد و به‌غدا تێكچوو و حكوومه‌تی عێراق ده‌ستی به هێرش و په‌لاماری گه‌مارۆی سه‌ربازی بۆ سه‌ر كورد كرد و شۆڕشی ئهیلوول له 11ی9ی 1961 .به هه‌ڵوه‌سته‌كردن له سه‌ر باردۆخی سیاسی عێراق له ماوه‌ی شه‌ش ده‌یه‌ی رابردوو ، نه‌ك زێهینیهتی له ناوبردن و گوشار دژی گه‌لی كورد نه‌وه‌ستا،به‌ڵكو دوای 68 ساڵ به‌رده‌وام له ده‌وره‌ی ئێستا ده‌خوڵێته‌وه و تا ئێستاش مافه‌ره‌واكانیان پێی ره‌وا نییه ، بۆیه به چ هۆیه‌كه‌وه كورد بیكاته رۆژی پشوو ؟
چونكه عێراق دوێنی و ئێستا بووه‌ته هۆی وێرانكردنی زیاتر له 4500 گوند و باغچه و سه‌رچاوه كانی و دارستانه‌كان و كیمیاباران هه‌ڵه‌بجه وچه‌ند ناوچه‌ی دیكه و ئینجا پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال و بێ سه‌روشوێن بوونی 182 هه‌زار كور‌و كچ و ژن و پیاو و كۆڕه‌وی ملیۆنی ، سه‌دان تاوانی دیكه‌ی دژه مرۆڤایه‌تی ، كه به‌راستی جێگه‌ی داخه تا ئێستا هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن پێیان وایه عێراق جێگه‌ی متمانه‌یه
دوای 68 ساڵ ئه‌وه‌ی له‌لاپه‌ره‌كانی مێژوودا تۆماڕكراوه ، شۆڕشێك بۆ له‌ناوبردنی پاشایه‌تی ئه‌نجامدرا ، به‌ڵام قۆناغه‌كانی دواتریش له عێراق ، خوێناوی‌ترین بوون و ئاشتی و سه‌قامگیری نه‌هاته‌ی و ئه‌وه‌ی ئه‌و كاته روویدا ، نه‌ك هه‌ر كۆتایی نه‌هاتووه و هۆكاری سه‌ره‌كییه له‌وه‌ی تائێستاش عێراق به‌رده‌وام بۆنی خوێن و ئاڵۆزی لێدێت ، بۆیه تا ئێستاش وه‌ڵامه‌كه‌ی دیار نییه ، كه شۆڕشی ته‌ممووز بوو یان كوده‌تا ؟ به‌ڵام مێژوویی عێراق هه‌موو به شه‌ڕ وكودهتا و تێپه‌ڕیووه له پێناو گه‌یشتن به‌كورسی ده‌سه‌ڵات نه‌ك له پێناو خاك و عێراقێك كه هیچ حكوومه‌تێك باوه‌ری پێ نه‌بووه .
ئێستا دوای 23 ساڵ به سه‌ر رووخانی ڕژێمی به‌عس ، دروستكردنی عێراقی نوێی هێشتا زێهنیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری عێراق نه‌ك هه‌ر نه‌گۆڕاوه و ئه‌و تاقمه‌ی له دوای 2003 وه ده‌ستڕۆیشتووه ، هیچكام له بنه‌ماكانی فیدڕاڵییه‌ت نه‌بووه ، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی دوای رووخانی ڕژێمی به‌عس به‌ده‌ستهاتوون ، به‌خشینێك بنهبووه پێشكه‌ش به گه‌لی كوردستان كرابێت ، ئه‌مه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تێكۆشان و قورباندیانی گه‌لی كوردستانه ،ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و راستییه ، كه گه‌لی كوردستان سه‌پاندبووی به‌ر له ڕووخانی ڕژێمی به‌عس ، خه‌ڵكی كوردستان پێش ئه‌وه‌ی حكوومڕانی ڕژێمی به‌عس بروخێنڕێت ، سیسته‌می فیدراڵی سه‌پاندوو ، دوای ده‌كرد عێراقێكی دیموكرات و فیدراڵ هه‌بێت ، كه په‌رله‌مانی كوردستان پێشتر بڕیاری پێده‌ركردبوو ، بۆیه ، حكوومه‌ته‌كانی عێراق نه‌ك هه‌ر هیچیان نه‌گۆڕی و به‌ڵكو به‌هه‌مان زێهینیهتی خۆسه‌پاندن و تاكڕه‌وی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن .