لەو کات و ساتانەى رەوشى کوردستان بەبارودۆخێکى خراپدا تێدەپەرى ، رۆژى 10ى7ى2019 مەسروور بارزانى ، سەرۆکوەزیرانى کوردستان ، ئەمانەت وئەرک وبەرپرسیاریەتییەکى مێژوویی و قورس و دژوارى بە ئەستۆ گڕت ، کە تەنیا بڕیتى نەبوو لە کابینەیەکى نوێى ، بەڵکو تاقیکردنەوەى ئیرادە و دەوڵەتدارى و بەڕێوەبردن بوو لە نێو ئاڵنگارییە سەخت و قەیرانە قورسەکاندا ، کە توانى کێشە وناخۆشییەکان بگۆڕێت بۆ ئاوەدانى و گەشەپێکردن و پێشکەوتن و بەڕێوەبردنێکى سەرکەوتووانەى قەیرانەکان
ئەو هەنگاو و بەرپرسیارەتییە مێژووییەکەى کە ناوى کابینەى نۆیەم بوو بە سەرکردایەتیی مەسروور بارزانى ، سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، نەک هەر تەنها لە چوارچێوەى دروشم نەبوو بەڵکو هەر هەنگاوێکى بە کردار و پرۆژەى گرنگ و ستراتیژى دەستیپێکرد و شەوورۆژى لەگەڵ تیمەکەى خستەگەڕ لە پێناو چاکسازى و ئاوەدانى و چارەسەرى کێشەکان و بونیاتنانى ئەم قەوارە و نیشتیمانە و خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان بە گشتى
کابینەى نۆیەم هەر لە دەستپێکى کاروهەنگاوەکانیدا ، ڕووبەڕووى تاقیکردنەوەیەکى مێژوویی قورس بووە ، هەر لە ڤایرۆسى کوشندەى کۆڕۆنا تا قەیرانى ئابوورى و دارایی و ئەمنى ، بەڵام هەرێمى کوردستان بە سەرکردایەتى ڕاستەوخۆیی مەسروور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى کوردستان و بەرێگەى پلان و بەرنامەى ستراتیژ توانیی لەلایەک لە هەڕەشەى ئەو نەخۆشییە کوشندەیە و لەلایەکى دیکەشەوە لە گوشار و گەمارۆ ئابوورى و داراییەکان کوردستان بپارێزێت ، ئەمەش ئاماژەیە بە هێزوئیرادەى دەوڵەتمەداریان بەرانبەر بە هەڕەشەکاندا ،
لەو قۆناغەدا ، لە کاتێکدا کە فشارە سیاسى و دارایی و ئابوورییەکان دژى گەلى کورد لە لووتکە دابوو ، ئامانج تێیدا شکستپێنانى هەرێمى کوردستان بوو ، بەڵام مەسروور بارزانى ، ڕێگەى خۆنەچەماندنى هەڵبژارد و دەستى بن چاکسازى و فرەچەشنکردنى داهاتەکان کرد، ئەوەش لەمێژوویی هەرێمى کوردستان بۆ یەکەمین جاربوو کە گەلى کورد جگە لە نەوت پشت بە سەرچاوەکانى دیکەى وەک کشتوکاڵ وپیشەسازى و وەبەرهێنان بوونە کۆڵەکەى ئابوورییەکى بەهێز
هەنگاوەکانى ، سەرۆکوەزیرانى کوردستان لە دواى ساڵى 2019 وە ، ستراتیژى و بە پلانى وردبینانە بووە بەشێوەیەک توانى دڵنییایی بۆ ئاسایشى خۆراک ، پشتیوانى بۆ بەرهەمى ناخۆیی و ساغکردنەوەى بەرهەمى جوتیار دروست بکات ، لەگەڵ سیاسەتى دروستى بەڕێوەبردنى سەرچاوەکانى ئاوە و ئینجا گرنگیدان بە کەرتى گەشتیارى و جێبەجێکردنى دەیان پرۆژەى بوارى ڕێگاوبان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان ، هەموو ئەمانە لەکاتێکدابوو کە کوردستان لە ژێر هەرەشە و فشارى قورسى نەیارانى بوو
سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانى ، لە نێو ناوچەیەکى پڕ کێشە و ئاڵنگارییدا ، لەکاتێکدا هەندێک لایەن بەناو هاوبەش بوون و هەندێکى دیکەشیان بەناو ئۆپۆزسیۆن بوو ، بەڵام نەیانتوانى ئەرک و بەرپرسیاریەتى مێژوویی و نیشتیمانیەکانیان جێبەجێک بکەن ، بەڵام سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، بەسیاسەت و دیپلۆماسى خۆى ڕێگەى نەدا تەنگەژە سیاسییەکان ، ببنە ڕێگر لە سەر بەرژوەندییە باڵاکانى نەتەوە ونیشتیمانى و گەیاندنى کاروانى خزمەتگوزارى بۆ خەڵکى کوردستان
یەکێکى دیکە لە هەنگاوە ستراتیژەکانى کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ، بە دیجیتاڵکردنى کارى دامەزراوەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بوو بەرە حکوومەتێکى ئەلیکترۆنى ولەرووى کارى بەڕێوەبردن و داراییەوە
هەروەها دروستکردنى سەدان کیلۆمەتر ڕێگاوبانى ستراتیژى و شەقام لەسەرانسەرى هەرێمى کوردستان ، لەڕووى کشتوکاڵیشەوە ، کاری بۆ بە بارزارکردنى بەرهەمى ناوخۆیی و هەناردەکردنى بۆ بازارەکانى جیهان ، هەروەها لەڕووى ژینگەیشەوە بە هەزاران داریان لەناوچە جیاوازەکانى کوردستان چاندووە و لەگەڵ ڕووبەڕێکى زۆر پشتێنەى سەوز و ئینجا نەهێشتنى پاڵاوتگەى نایاسایی و کوژاندنەوەى سەدان موەلیدە کە ئەمەش کاریگەرى هەم لە سەر پاکبوونەوە کەشوهەوا و ژینگە هەمیش لە سەر تەندروستى گشتى هەبوو
ڕەنگە ئەو دەستکەوتانە بە کارێکى سادە ببینرێت ، بەڵام پارێزگاریکردن لە پاراستنیان و هەوڵدان بۆ بەردەوامى چاکسازى و دروستکردنى متمانە لە نێوان حکوومەت و خەڵکى کوردستان ، توانی ئیرادەى حکوومەتى کوردستان بەرەو گەشەپێکردن و ئاوەدانى بەرەو داهاتوو زیاتر بوو ، چونکە کابینەى نۆیەم نەک هەر بونتاتنەرى کوردستانێکى بەهێز بوو بەڵکو قۆناغى خۆڕاگرى و سەرکردایەتیکردن بوو لە نێو ئاڵۆزى و قەیرانەکاندا ، سەرکەوتنى ئیرادە بوو بەسەر قەیران و ئاڵنگارییەکان ، کاتێک خاوەن پلان و ستراتیژ و دیدگای ڕوون بێت ، تاقیکردنەوەکان ئاسان دەبن و ئاسۆى داهاتووش گەشتر دەبێت