دواین هەواڵ

تکایە ڕێگا بە کاروانەکەی کاروانی مەگرن

‌محەمەد ئەحمەد شەمێرانی

22 کاتژمێر پێش ئێستا

تکایە ڕێگا بە کاروانەکەی کاروانی مەگرن

محەمەد ئەحمەد شەمێرانی

بەسروشتی خۆم هەرگیز حەزم لە پیاهەڵدان و بەرگریکردنی کوێرانە لە هیچ کەسێک نیەو هیچ کەسێکیش لە سەروی ڕەخنەوە نابینم، لە سۆنگەی باوەڕبونیش بە ئایەتی(ان جاءكم فاسق بنبأ فتبینوا) بەبێ تێگەیشتن و ووردبونەوەش ڕێگا بەخۆم نادەم لەسەر هیچ کەسێک و شتێک کوێرانە قسە بکەم و بنوسم، بەڵام کاتێک لە سۆشیاڵمیدیاوە هێرشی کوێرانەی کۆمەڵە کەسێکی جاهیل و ڕقاوی بەرامبەر کەسێکی دڵسۆز بە نیشتمان و خاوەن فیکر دەبینم پێم وایە ئیتر بەرگریکردن لێی دەبێتە ئەرکێکی ئاینی و ئەخلاقی بۆ بە ئاگا هێنانەوەو دەرخستنی ڕاستیەکان وەکخۆی.

ئەو هێرشانەی ئێستا لە سۆشیاڵ میدیاوە دەکرێتە سەر کەسایەتێکی (بەمانای کەلیمیە)هۆشیارو خاوەن فیکری وەک مامۆستا (ئەبوبەکر کاروانی) بەهۆی بەشدار بون لە چالاکیەکی ڕۆشنبیری دەزگای ڕوانگەو دەرکەوتنی لەگەڵ بەرپرسی دەزگاکە کەکوڕی سەرۆکی هەرێمە، هیچ نین جگە لە بە شێک لەو جەهل و نەفامی و ڕق و کۆنەقینەی کە کۆمەڵگای ئێمە ساڵەهای ساڵە پێیەوە دەناڵێنێ و نایەڵێ کۆمەڵگا هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بهاوێت.

ئەم پیاوە لەلایەکەوە توانیویەتی ئازایانەو ئازادانە وەک کەسایەتێکی پابەندو خاوەن فیکر بەدەر لە دەماگیری حیزبی و ئایدۆلۆژی مومارەسەی تێگەیشتنی کراوەو سەردەمیانەی خۆی بۆ ئاین بکات و ڕاشکاوانە بیرو ڕاکانی خۆی بڵێت، لە لایەکی تریشەوە وەک کەسایەتێکی نیشتمانی و نەتەوەی دەربکەوێت و سەرسەختانە بەرگری لە نەتەوەو بیرو باوەڕی سەربەخۆیخوازی خۆی بکات.

هەر بۆیە ئەگەر خەڵکانیتر جارێک بوبێتنە قوربانی ئەو ئیرهابە فیکریەی کە هەیە، ئەو دوو جار بوەتە قوربانی، جارێک بەدەست جەهل و تێگەیشتنی هەڵەی خەڵکێکی نەزان بە ئاین و جارێکیش بەدەستی کۆمەڵە خەڵکێکی خۆفرۆش و ڕق لەدڵ و فیکر داگیرکراوی دەستەمۆ کە هیچ لە بەهاو مانای ئازادی تێنەگەیشتون.

بۆیە ڕووی دەممان دەکەینە هەموو ئەوانەی کەتا دوێنێ بوبونە پاڵەوانی شاشەکان وشایەری شەڕی  براکوژی و شیعرو شانامەیان بۆ دەهۆنیەوە، پێیان دەڵێین باش بزانن ئەوە کەسانی خاوەن فیکر نین خۆیان دەفرۆشن، بەڵکو ئەوە ئێوەن کە هیچ مەبدەئێکتان نیەو هەر ڕۆژەی بە دوای کەسێکەوەن و  دروشمێک بەرز دەکەنەوەو بە وانەش دەڵێین کە بە بیرێکی داخراوو عەقڵێتێکی دۆگماوە لە دەقە ئاینیەکان دەڕوانن و باوەڕیان بە هیچ کرانەوەێکی ئاینی نیە، تکایە دەمتان داخەن و وازبێنن لەو جەهالەت و جنێودانەی کە بە ناوی بەرگریکردن لە ئاینی خودا ڕوبەڕوی کە سانێکی خەمخۆر و مێشکراوەی دەکەن و خوای گەورەش بە هیچی ڕازی نیە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP