دواین هەواڵ

ئەم شەڕە هەرگیز دژێ ئێران نەبوو…

‌بارۆن زەنگانە

11 کاتژمێر پێش ئێستا

 هەمووان سەرنجیان لەسەر درۆن و مووشەکەکان، گەرووی هورمز، نرخی نەوتە.
بەڵام کەس پرسیارێک ناکات کە گرنگە! 
لە ڕاستیدا کێ ئازار و زیانی پێدەگات کاتێک نەوتی ئێران نامێنێت؟

ئەمریکا نییە و بەلکو دەولەتی ژمارە یەک کە زیانی بەرکەوتوە (چین ە)

80%ی نەوتی ئێران بۆ ئاسیا دەڕوات،  چین هەموو مانگێک ملیۆنان بەرمیل لە ئێران دەکڕێت، بە یاسایی بیت یان قاچاخ، لە سەر مێز بێت یان لە ژێرەوە، چین هەر دەیکریت، ئێران هێڵی ژیانی وزەی چین ە، و ترەمپ هێڵی ژیانی بڕی.

(دوورگەی خارگی) بۆردومان کرد، ئەو بەندەرەی کە ٩٠%ی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بەڕێوەدەبات. بە ڕێکەوت لێی نەداوە، بەڵکو لێی داوە چونکە ئەوە ئەو بۆریەیە کە خۆراک دەدات بە (پەکین).

بەڵام لێرەدا ئەو زیرەکیەی ترامپ کردی ئەوە بوو تەنانەت پێش ئەوەی دەست لە ئێران بکاتەوە، مادورۆی گرت، ڤەنزوێلای گرت، گەورەترین یەدەگی نەوتی لەسەر هەسارەکە بۆ ئەمریکا مسۆگەر کرد. کەواتە کاتێک ئێران لە بازاڕی جیهانیدا نامێنێت، ئەمریکا جێگرەوەی هەیە، چین جێگرەوەی نییە.

بیر لەوە بکەرەوە کە ئەوە مانای چییە. تێچووی وزەی چین تازە تەقیەوە. کارگەکانیان، بەرهەمهێنانیان، تەواوی بزوێنەری ئابوورییان لەسەر نەوتی هەرزان کاردەکات. وە نەوتی هەرزان تازە بڕاوە، لە کاتێکدا ئەمریکا لەسەر ڤەنزوێلا دانیشتووە، لەسەر بەرهەمهێنانی ناوخۆیی، لەسەر بەهێزترین پێگەی وزە لە دەیان ساڵدا.

ئێران ئەم شەڕەی نەدۆڕاند. ئێران هەرگیز ئامانجاکە نەبوو. ئێران ئەو پارچە شەترانجە  بوو (pawn)کە ئەمریکا قوربانی دا بۆ ئەوەی بگاتە شاژنەکە.

ئەمە هەرگیز شەڕێک نەبوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەمە شەڕێکی وزەیە دژی چین و زۆربەی خەڵک لەوە تێناگەن تا ئەو کاتەی کۆتایی بە شەڕەکە نەیەت.

بارۆن زەنگەنە
لەندەن

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP