پێش هەموو شتێک لە بیرمان نەچێت ئیسرائیل خاوەنی بەهێزترین و کاریگەرترین دەزگای هەواڵگرییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بێ گومان هیچ رکابارێکی نییە لە ناوچەکە!
لێرە و لەوێ لە ئەم چەند ڕۆژەی پێشوو بیستمان کە مۆساد تووشی گەورەترین شکستی هەواڵگری بوو لە میژووی ئەو دەزگایەدا.
•لە ڕاستیدا هیچ وا نییە، مۆساد لە ئەوپەڕی بەهێزی خۆیدايە و خۆی لاواز دەردەخات، مۆساد زور بە عاقلانە و ژیرانە کار دەکەت ئەویش لەبەر ئەوەیە کە ساڵانێکی زۆرە دەیەوێت بزانێت کە حەمەس چەند بەهێزە؟ یان چەند دەوڵەت پاڵپشتییان دەکات؟ یان چەند دەوڵەتیش پالپشتی ئیسرائیل دەکات؟
کورت و موختسەر دەیویست بزانێت حەمەس هەتا چەند دەتوانێت مقاومە بکات؟ بێ گومان مۆسادیش سەرکەوتوو بوو لەو کارە، چونکە حەمەس هەرچی هێزی هەبو بە کاری هێنا، ئێستا مۆساد دەزانێت کە زوعف و بەهێزی حەماس لە کوێدایە! مۆساد وتەیەکی سان تزوی جێ بە جێ کرد کە دەڵێت :کاتێک بەهێزیت لاواز دەربکەوە، کاتێک لاوازیت بەهێز دەربکەوە.
Appear weak when you are strong, and strong
when you are weak.
•وتار و نووسینی هەندێک خەڵکی عاقڵ و ژیری خۆمانیش بە ڕاستی تۆشی شۆکی کردوم!
لەبەر ئەوەی نە ١١ی سێپتەمبەر لە ناکەو بوو و نە ٧ی ئۆکتۆبەر.
لە ١١ى سێپتێمبەر کاتێک قاعیدە هێرشی کردە سەر دوو تاورەکەی نیۆرک و پێنتاگۆن، بریکارە نهێنییەکانی دەوەری جۆرج بوش پێیان ڕاگەیاند" کە شتێکی وا بووە و جۆرج بوش ئەو کات لە سەردانی یەکێک لە قوتابخانکانی ئەمریکا بوو هیچ شۆک نەبوو!
هیچ خۆشی تێک نەدا، وەکو بڵێی کە دەیزانی شتێکی وا دەبێت!
٧ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵیش هیچ سەرسامکەر و لەناکەو نەبوە!
بۆ حکومەتی ئیسرائیل و مۆساد ئاگای لە هەموو شتێک بوو، ئیتر تێ ناگەم نووسەر و برادەرنی ئێمە بۆ هەندێک تەماشای دۆکیومەنتێری و ڕووداوەکان ناکەن؟
نەمدەوەیست هیچ شتێک لەسەر ئەم بابەتەی ئیسرائیل و حەماس بنووسم، وتەیکی سان تزووتان بۆ دەنووسم کە دەڵێت: ئەوانەی هەموو شتیک دەزانن قسە ناکەن، ئەوانەشی قسە دەکەن هیچ نازانن.
•جولەکەکان (یەهودییەکان) دەوڵەمەندترین قەومن لە جیهاندا و لە سەری هارمکەوە ئەو بنەماڵەی کە کۆنتڕۆڵی هەرچی بانکەکانی جیهانیان کردووە یەهودین و ناویان (بنەماڵەی ڕۆتشیڵد)ە و یەک قرش بێ زانینی ئەوان خەرج ناکرێت لەلایەن حکومەتەکانئ جیهانەوە و تەنانەت وڵاتە زلهێزەکانی وەک بەڕیتانیا و ئەمریکا دەبێت پرس بەو بنەماڵەیە بکەن و داوای قەرز لەوان بکەن لە حاڵەتی ڕوودانی هەر شکستێكی ئابووری.