دواین هەواڵ

قسە پوچەکانی ئێران و بارەگا خەیاڵیکەی ئیسرائیل لە هەولێر

‌بارۆن زەنگانە

22/01/2024

‎‎زنجیرە ئۆپراسیۆکانی ئیسرائیل دژ بە ئێران زۆرن و لە ساڵی ٢٠١٨ یەکێک لە بێ رەحمترین هەوڵگری لە رۆژهڵاتی ناوەراست (موساد) لە تاران بە سەرپەرشتی بەرپرسێکی موساد بە ناوی (cohen) فەرمان بە بریکارەکانی موساد کرد لە ئێران دەست بە ئۆپراسیۆنێک بکەن و هەڵبکوتنە سەر بینایەک کە ٣٢ مەلەفی مەترسیدار و نهێنی و زانیاری هەواڵگری تێدابووك موساد بەوەش نەوەستا لە ساڵی ٢٠٢٠  گەورە ترين زانای  ئەتومی لە نێو خاکی ئێران تیرۆر کرد! بەڵام  ئێران بە یەک وشەش نەیان وێرا یەک شت بڵێن!  هیچ كاردانەوەیەكیشیان بەرامبەر ئەو هبێرشانە نەبوو .

‎بەڵام، ئێستا دەبێت لەئێران بپرسین بارەگای موسادی چی دەكات لەهەولێر،  والله ئەگەر یەک بریکاری نهێنییش هەبوایا  ئێران غیرەتی یەک فیشەکیشی نەئەبوو بیتەقێنێت چ جای موشەكی بالیستی .

‎‎‎پێتان سەیر نەبێت محمد شیاع سودانی، هیچ کاردانەوەیەکی كردەی نیە لە بەرامبەر ئەم هێرشانە چونکە دەترسێت حەشد و ئێرانیەکان لە عەرشی دەسەڵات  بهێننە خوارەوە .
سودانی تاوەكو ئێستاش  کێشەی موچەی  فەرمانبەرانی هەرێمی پێ چارەسەر ناكرێت ئیدی چۆن دەتوانێت یەک وشەش بەرامبەر بە ئێران بڵێ؟

‎‎لە دوای ٢٠٠٣وە هەمووان دەزانن کە چەند گروپ و  هێزی چەکدار دەسەڵاتیان گرتە دەست و ٨٥٪ ئەو  هێز و میلیشیانە سەر بە ئێرانن و ئەوان حاکمی ئێستای عێراقن!

‎ئەمەریکا چەندەين جار هە وڵیدا سەرۆک وەزیرانێكی بەهێز و خاوەن بریار  دابنرێت  بەڵكو ئەو هێزە چاکدارانەی نزیك لە ئێران لە عێراق كۆتاییان پێبهێنرێت ، بەڵام  ئەمەریکا لە هەموو هەوڵەکانی شکستی هێنا،  لەلایەكی دیكە هەڵەی گەورەی ئەمەریكا ئەوە بوو  كە خەونی میلەتیکی چاوساوەی وەک کوردی بۆ سەر بەخۆی شكست پێهێنا .
بۆیە دەكرێت بڵێین، لەبەرەنجامی هەڵەكانی ئەمەریكا ئێستا  هەواڵگری، دژە تیرۆر، پۆلیس، جەیش، هتد ئیتلاعاتی ئێرانی دەیبەن بەرێوە و لە ژێر کۆنترۆلی خۆیانە ئیتر ئێمە گلەی چی
‎لە ئێران بكەین .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP