ئەمشەو ھێزە لە یاسادەرچووەکانی عێراق، ھەڵەیەکی گەورەیان بەرامبەر بە ھێزەکانی فەرەنسا لە نێو خاکی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دا...
گەر دیقەت لەو ئەندازیارە بدەین کە لە پشتەوەی ئەم ھێرشەبووە لە قوڵایی عێراقەوە، ئەندازیارێکی کورتبین بوو، چونکە لە جیهانی سیاسەتی نوێدا، هەندێک وڵات هەن ھێڵی سوورن لە ناوچەکە، بەتایبەت فەرەنسا چونکە نوێنەرایەتیی راگرتنی باڵانسی هێز لە ناوچەکەدا دەکات، فەرەنسا زلھێزێکە کە کۆتا قەڵای یەکێتیی ئەورووپایە کە خاوەنی مافی ڤیتۆ و چەکی ئەتۆمییە، ئەمشەو کە ئەم ھێزەی نێو ھەناوی عێراق کە تیرێکی ئاراستەی ھێزەکانی فەرەنسا کرد و ژمارەیەک فەرەنسی پێکاو برینداری کردن، ئەمە لەئاستی باڵاترین پێگەی سەربازی و سیاسی بۆ فەرەنسا لێدانە لە شکۆو ھەیبەتی پاریس لە ناوچەکە.
مێژوو دەڵێت، ئەو ھێزە بچوکانەی کە دەوڵەتێکی زلھێز دەپێکن، ئەمانە چارەنووسی خۆیان رەشدەکەن و داھاتووی خۆیان دەکوژێننەوە..
ئێستا ناوچەکە بەرەو گۆڕەپانێکی جەنگی تێکەڵ دەچێ، کە تادێ ئەم گروپانە دەرگای مەرگی زیاتر لەخۆیان دەکەنەوە، چونکە لێدان لە فەرەنسا واتە:
- لێدان لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی..
-کردنەوەی فایلی رەشیان لەلایەن ئەنجومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی.
حساباتە نوێیەکە دەستی پێکردووەو، باجەکەشی لەوە قورستر دەبێت کە سەرکردەکان و ئەندازیارانی پشتەوەی ئەم ھێزە لەیاسادەرچووانە بیری لێ دەکەنەوە.