هه‌ڵكه‌وته و پێگه‌ی جوگرافیایی كوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ،شوێنكی گرنگ وستراتیژی وهه‌ستیاره كه جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ناوچه و وڵات و شاری دیكه‌ی ناوچه‌كه ، به‌تایبه‌تی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، كه‌وتۆته جه‌رگه‌ی ململانێی زڵهێزانی ناوچه‌كه و جیهان ، به‌تایبه‌تی قۆناغی شه‌ڕی ئێستای ئه‌مه‌ریكاوئێران كه دوای 47 ساڵ كاری بۆ كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ رووبدات ، له‌و نێوه‌دا سیاسه‌ت و دیپلۆماسی كوردستان له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگه‌ی بایه‌خ و سه‌رنجی ناوچه‌كه و وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه
شه‌ڕوملمڵانییه‌كانی ئێران و گروپه میلیشیا له یاساده‌رچووه‌كانی كه به به‌ره‌ی موقاوه‌مه ناسراون ،چه‌ند ساڵێك به پاساویی بێ بنه‌ما و له‌سه‌ر ڕق و كینه‌ی له مێژینه‌ی ئاغاكانیان به مووشه‌ك ودرۆن و ئاگروئاسن په‌لاماری كوردستان و ئه‌م گه‌له سته‌ملێكراو و ئاشتیخوازه ده‌ده‌ن ، به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌مه پیلانگێرییه‌كی قرێژه و چه‌ندین خه‌ونی نه‌گریسی نه‌یارانی كوردستانی له‌پشته‌وه‌یه
له‌ماوه‌ی 12 ساڵی رابردوو ، ئه‌و كاته‌ی داعش په‌لاماری عێراقی دا و ده‌ستی به‌سه‌ر زۆرینه‌ی خاكی عێراقدا گرت ، سوپای عێراق هه‌ره‌سی هێنا ، ئه‌و كاته بوو هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان بووه ناوه‌ندێكی گرنگ له ڕووی ستراتیژی دیپلۆماسی،سه‌ربازی وسیاسی نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیشدا وه‌ك پایته‌ختێكی گرنگ و خاوه‌ن بڕیار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرا،بۆیه هه‌میشه هه‌ولێری پایته‌خت ، جیاوا له به‌غدا پایته‌خت خاوه‌ن سه‌نگ و پێگه‌ی جیاواز و دیار بووه ، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه میلیشیا مورته‌زه‌قه به‌كرێگیراوه‌كان به فه‌رمانی ده‌ره‌كی به هێز ومووشه‌ك و درۆن هه‌وڵی ناسه‌قامگیركردن و زیانگه‌یاندنی به گه‌لی كورد و قه‌واره‌كه‌ی بده‌ن ، چونكه چاویان به سه‌قامگیری و ئاسایش و پێشكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت،
ئه‌و ئاشتی وپێكه‌وه‌ژیان و پێشكه‌وتننانه‌ی كوردستان بۆ ڕابه‌رایه‌تیی سه‌رۆك مسعود بارزانی وسه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه ، كه هه‌میشه هه‌وڵی داوه سه‌نگ و پێگه‌ی كوردستان له ئاستێكی زۆر به‌رزدا بێت به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا ، ئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌و میلیشیا و گروپه تیرۆریسته ولائییانه به‌ڕق و كینه‌وه و به‌مووشه‌ك و درۆن و ده‌ستوه‌ردانی ناڕاسته‌وخۆ له‌كاروباری كوردستان به‌كارهێنانی هه‌ندێك كه‌س ولایه‌نێكی لاواز كار بۆ تێكدانی سه‌قامگیری و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان بكه‌ن
به‌دڵنییایه‌وه ، هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستان ، ته‌نها پایته‌ختی هه‌رێمێك نییه ، به‌ڵكو ناوچه‌یه‌كی ستراتیژییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه‌ك ته‌نها بۆ باشووری كوردستان به‌ڵكو بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش و هه‌میشه جێگه‌ی ئومێد و هیوایه ،هه‌ر ئه‌وه‌شه گروپ ومیلیشیا تیرۆریسته‌كان هه‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م پایته‌خته گرنگه ده‌بێته ئامانجی مووشه‌ك و درۆنه‌كانیان تا كورد هیچ هیوایه‌كی نه‌مێنێ، له رابردوو و ئێستاشدا به‌چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و ئابووری و سیاسی په‌لاماری هه‌رێمی كوردستانیان داوه و به‌ڵام هه‌ولێری كوردستان به رابه‌رایه‌تییه‌كی ژیرانه توانیوێتی قه‌واره و ناوچه‌كه له شه‌ڕ و ناسه‌قامگیری بپارێزێت ، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و گروپ و میلیشیا تیرۆریستیانه به‌رده‌وامن له كاری تێكده‌رانه و په‌لاماردانی كوردستان ، ئامانجیشیان ڕاگرتنی پێشكه‌وتن و شێواندنی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان ، بینیمانه هه‌ر جارێك شه‌ڕێك له‌ناوچه‌كه رووبدات ئه‌وا دامه‌زراوه سڤیلیانه و ئابوورییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌نه ئامانج ، له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه سیاسه‌تێكی ئاشتیخوازانه و هاوسه‌نگی له‌ناوچه‌كه دا جێبه‌جێ ده‌كات و نه‌بووه‌ته به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕی نێوان ئه‌مه‌ریكاو ئێران
[3/10/2026 10:41 AM] Rebwar Shwani: ئه‌وه‌ی له‌م شه‌ڕو ململانیییانه ده‌بینرێت جه‌نگێكی ئابووری و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا ، هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ئابووری و وزه له‌ناوچه‌كه ، له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه به‌ڕێگه‌ی میلیشیا تیرۆریستیه‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕووی په‌لاماردان و ئاگر و مووشه‌ك و درۆن ده‌بێته‌وه ، چونكه ئه‌وان كاتێك ده‌بینن كوردستان متمانه‌پێكراوه له ڕووی ئابووری و وزه‌وه ئه‌وان چاویان پێهه‌ڵنایه‌ت " بۆیه كێڵگه‌كانی وزه‌ی غاز و نه‌وت ده‌كه‌نه ئامانج و پاساویی بێ بنه‌ما و چه‌واشه‌كارانه‌ی بۆ ده‌هێنه‌وه ،به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان وێرانی هه‌موو فشاره‌كانی رابردو و ئێستاش ، كه ئامانج په‌كخستنی هه‌رێمی كوردستان بوو له رووی ئابووری و دیپلۆماسی و گۆشه‌گیركردن و ڕێگریكردن بوو له پێشكه‌وته‌كانی ، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان به ئیراده‌یه‌كی پۆڵاین و بوونی رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ، ڕووبه‌ڕووی هه‌موو پیلانگێری و خه‌ونی نه‌یارانی كوردستان بووته‌وه و ڕێگه نادات زمانی مووشه‌ك و درۆن خۆی زاڵ بكات، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ، فشارێكی زۆری سه‌ربازیی و ئابوورییه به پاساوی شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكاو ئیسرائیل و ئێران ئه‌ویش په‌ڵاماردانی كوردستانه به‌ڕێگه‌ی سه‌دان درۆن و مووشه‌ك دژی هه‌رێمی كوردستان وبه‌تایبه‌تی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان و خه‌ونی ئه‌وه ده‌بینن تا زیان به‌پێگه‌ی كوردستان بگه‌ێنن و له‌و شه‌ڕه‌ی ناوچه‌كه‌دا تێوه‌ی بگڵێنن ، به‌تایبه‌تی كه ئه‌م جه‌نگه هیچ په‌یوه‌ندی به كوردستانه‌وه نییه ، به‌ڵام ڕابه‌رایه‌تی بارزانی و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد هه‌میشه وه‌ك چیاییه‌كی به‌هێز به‌رامبه‌ر به شه‌ڕانگێری گروپ و میلیشیاكان و نه‌یارانی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه وه‌ستاوه‌ته‌وه وئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كورد له قۆناغێكی مێژوویی گرنگدایه و وه‌ك رابردوو به ئاگر وئاسن و گه‌مارۆ تاقی ده‌كرێته‌وه ، ئه‌وه‌ی كه كوردوكوردستانی پاراستووه و به‌رگری ئاسمانی نییه ،گه‌لێك به كیمیاباران و ئه‌نفال و چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و گه‌له‌كۆمه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی نه‌ڕوخێت ، ئه‌وا به درۆن و مووشه‌ك میلیشیامورته‌زه‌قه وئاغاكانیان ناڵه‌رزێت و وه‌ك چه‌یاییه‌ك به‌رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی به‌هێزتر ده‌وه‌ستێته‌وه و هه‌میشه ئاڵای خۆڕاگری و پایته‌خته‌كه‌ی هه‌ر به شكۆمه‌ندی ده‌مێنێته‌وه و هه‌رێمی كوردستان ئه‌و چیاییه به‌هیچ دوژمن وتیرۆریستێك ناهه‌ژێت