مێژووی ئه‌و راستییه‌ی سه‌ماندووه كه‌ركووك شارێكی كوردستانییه ، له پاڵ ئه‌وه‌شدا وا ناسراوه كه شارێكی فره نه‌ته‌وه و فره ئایینه‌كانه ، شاری پێكه‌وه‌ژیانه ، به‌ڵام ده‌یان ساڵه به زۆر هه‌وڵی به عه‌ره‌بكردنی دراوه و له ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش هه‌ندێك وڵاتی دیكه پێیان وایه كه‌ركووك میراتی خۆیانه ، ئه‌وه‌ش به ئه‌نقه‌ست خۆیان له گێلی ده‌ده‌ن و چاویان مێژووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و شاره كوردستانییه نابینێت
به پێی به‌ڵگه مێژووییه‌كان و هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر ژماره‌ی دانیشتیوانی كورد له ساڵی 1957 و ژماره‌ی دانیشتیوانی كورد 178 هه‌زار كورد بووه له كه‌ركووك ، هه‌روه‌ها ژماره‌ی عه‌ره‌ب 48 هه‌زار كه‌س بوو، ژماره‌ی توركمان 43 هه‌زار كه‌س بووه ، ئاشووری و كلدانیش 10 هه‌زار كه‌س بووه"
به‌درێژایی زیاتر له سێ ده‌یه حكوومڕانی ڕژێمی به‌عس به جۆرها پیلانگێری و هه‌وڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ئه‌و شاره كوردستانییه و ڕاگواستنی كورد له كه‌ركووك دراوه ، به‌ڵام گه‌لی كورد و براڤه‌رزگاریخوازه‌كه‌ی هه‌رگیز كۆڵی بۆ دوژمنان نه‌داوه ، پێداگری له سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركووك و ناوچه‌كه داگیركراوه‌كانی دیكه كردووه بۆ خاكی كوردستان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێش 23 ساڵ ڕژێمی به‌عس كۆتایی هات وڕووخێنرا ، هه‌مووان پێیان وابوو چیتر گه‌لی كورد و خاكه‌كه‌ی تووشی ڕاگواستن و به‌عه‌ره‌بكردن و سته‌مكاری نابێته‌وه، عێراقی نوێی ده‌بێته شوێنی پێكه‌وه‌یه كاركردن و ژیان و ئاشتیانه ، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند ،ده‌سه‌ڵاتی ئێستای به‌غدا ، نه‌ك هه‌ر زێهنیه‌تیان نه‌گۆڕا وبه‌ڵكو به خراپتر له ڕژێمه‌كانی پێش خۆیان ده‌ستیان كرد به پرۆسه‌ی داگیركاری و پیلانگێری و ڕاگواستن و به‌عه‌ره‌بكردن و هه‌وڵی گوڕینی خاك و گه‌لی كورد له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری و رۆژ نییه ، به‌سیناریۆ و به‌رنامه‌ی پێشتر دارێژراو رۆژێك به ڕێگه‌ی سوپا و رۆژێكی دیكه به‌ڕێگه‌ی سوپا فاشیزیمیه‌كه‌یان كار بۆ ده‌ركردن و سته‌مكردن له گه‌ره‌كه كوردییه‌كان و ناوچه‌كه‌كانی دیكه‌ی كه‌ركووك ده‌درێت ، ئێستا عێراق به‌ڕێگه‌ی ئه‌و تاقم و گروپ و میلیشیایانه‌وه بووه‌ته ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو ومیلیشیایی كه رۆژ به‌رۆژ شه‌رعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌ده‌ست ده‌دات ، ئه‌وه‌تا نه‌ك ته‌نها كه‌ركووك به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت له خانه‌قینیش هه‌وڵ بۆ سڕینه‌وه‌ی شوناسی كوردستانیبوونی ئه‌و شاره بكه‌ن
بۆیه، فاشیزمه‌كان و دژه كورده‌كان چاویان به‌كوردستانبیوونی ئه‌و شاره هه‌ڵنایه‌ت و له بیریان چووه‌ته‌وه گه‌لی كورد له رابردوودا و له ژێر سه‌ختیرین گوشاره‌كاندا به قوربانیدان و خه‌بات و تێكۆشانی ڕێگه‌ی نه‌داوه كوردبوون و كوردستانیبوونی ئه‌و شاره بسڕێته‌وه ؛ گه‌لی كورد خاوه‌ن بیروباوه‌رێكی كوردانه و نیشتیمانپه‌وه‌ره‌یه نه به‌سووتان و نه‌به‌بڕین ده‌ستبه‌رداری خاك و نیشتیمانه‌كه‌ی نابێت ؛ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له رابردوو بۆ ڕاگواستنی كورد له كه‌ركووك و هاورده‌كردنی عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه بۆ گۆڕینی شوناسی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی ئه‌و شاره نه‌یانتوانیوویه ناسنامه‌ی كوردستانیبوونی ئه‌و شاره بسڕنه‌وه و كوردیش سار دبكه‌نه‌وه له خه‌بات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركووك و خاكی داگیركراوی كورد بۆ باوه‌شی كوردستان
بۆیه، ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه ، هه‌موو هێزولایه‌نه كوردپه‌وه‌ر و نیشتیمانپه‌وه‌ره‌كان به ته‌بایی ویه‌كهه‌ڵوێستی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌وڵه داگیركه‌رانه و دوژمنكارانه‌یه‌ی فاشیزمه‌كان و میلیشیا له یاسا ده‌رچووه‌كان ببنه‌وه ، چونكه خه‌ونی ئه‌وانه درێژه‌پێده‌ری هه‌وڵه‌كانی رابردووییه بۆ سڕینه‌وه‌ی شوناسی كوردبوون و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵك وماڵی كورد و به‌تاڵانبردن و ناكرێت چیتر ڕێگه به جێبه‌جێكردن ئه‌و كاره دڕندانه و داگیركارانه‌یه بدرێت
به‌دڵنییاییه‌وه ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك و خانه‌قین و ناوچه‌كه كوردستانییه داگیركراوه‌كان ده‌ردێت كه نیوه‌ی خاكی كوردستان ، هه‌وڵێكی بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیا و شوناسی گه‌لی كورد و به‌زاندنی ده‌ستوور و یاسا و پێكه‌وه‌ژیانه ، به‌هێزكردنی هه‌ستی فاشیزیمیه و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دیموكراسیی و فیدڕاڵیی و پاشگه‌زبوونه‌وه له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور وكوردستانیبوونی ئه‌و شاره‌یه ، به‌دڵنییاییه‌وه پاشخستنی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووریش په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌وه‌ی له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا نكۆڵی له كوردستانیبوونی كه‌ركووك…