له كاتێكدا ناوچه‌كه و جیهان به‌ره‌و قۆناغێكی پڕ ئاڵۆزی و گرژی ده‌رۆن و په‌یوه‌ندییه سیاسی ودیپلۆماسییه‌كان ده‌چنه قۆناغێكی پڕ مه‌ترسیدار و هه‌ستیاره‌وه ، به‌تایبه‌ت له نێوان جه‌مسه‌ره ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌كانه‌وه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئارامی ناوچه‌كه به‌جێهێشتووه، به‌تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دێر زه‌مانه‌وه شوێنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌رژوه‌ندی زڵهێزه‌كان و هێزه كاریگه‌رییه‌كانه ، له هه‌لومه‌رجێكی وه‌ها پڕ ئاڵنگاری و ئاڵۆزدا تاكه بژارده‌یه‌ك بتوانێت گڕژییه‌كان خاوه بكاته‌وه ، دیپلۆماسی و هێزی نه‌رمه وه‌ك زه‌رووره‌تێكی ستراتیژی له پێناو پارێزگاریكردن له ئاشتی و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان جه‌مسه‌ره ناكۆكه‌كان و وڵاتاندا . دیپلۆماسی ئه‌و هێزه كاریگه‌ره‌یه ده‌توانێت وه‌ك ئامرازێك به‌كاربهێنرێت بۆ كردنه‌وه‌ی كلیلی ده‌رگه‌داخراوه‌كان به‌ڕێگه‌ی لۆژیك و ئاشتی ،له‌هه‌مانكاتیشدا توانای ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی هێزی وشه‌ڕ وئاڵۆزییه‌كان ببێته‌وه و ئاشتی بگه‌ڕێنێته‌وه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی سیاسی گرنگ
بۆیه كاتێك وڵاتانی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی به لۆژیكی دیپلۆماسی و هێزی نه‌رم كار بكات ، ئه‌وا نه‌ك هه‌نگاوێك ده‌بێت بۆ لۆژیكی به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌ش به‌ڵكو ده‌بێته بنه‌مای ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی ،مافی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی وئایین و ئایینزاكان و له‌هه‌مانكاتیشدا تێكشكاندنی به‌ربه‌سته‌كان و چاره‌سه‌ری بۆ ئاڵنگاری و كێشه‌كان له سه‌ر بنه‌ماه‌یه‌كی بونیاتنه‌ر ، به‌تایبه‌ت له‌م ناوچه‌یه‌ی كه ناوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته ، ده‌یان ساڵه كێشه نه‌ته‌وه‌یی و تایفی ومه‌زهه‌بییه‌كان بێ كۆتایین و هه‌میشه هێزی سه‌رباز و ئاگروئاسن شوێنی لۆژیك و بژارده‌ی دیپلۆماسی گڕتۆته‌وه وئه‌وه‌ش نه‌ك هه‌ر ئاگری ئاڵۆزییه‌كانی نه‌كوژاندۆته‌وه به‌ڵكو زیاتر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه ؛ هه‌ر بۆیه له دیپلۆماسی وهێزی نه‌رم باشترین بژارده‌یه بۆ بونتاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسی،دیپلۆماسی،كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و دروستكردنی چوارچێوه‌یه‌ك بۆ فه‌راهه‌مكردنی سه‌قامگیری و ئاشتی و ئارامی
له قۆناغێكی وه‌ك ئێستای ئاڵۆز له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ،باشترین بژارده بۆ كۆتایی هێنان به گرژییه‌كان و شه‌ڕ ، هه‌روه‌ها بونیاتنانی ئاینده‌یه‌كی پڕ ئاشتی و سه‌قامگیری كه شوێنی شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كان بگڕێته‌وه ، دیپلۆماسی،لۆژیك و هێزی نه‌رمه ، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان په‌یره‌و ده‌كرێت وه‌ك به‌شێك له‌چاره‌سه‌ری كێشه وناكۆكییه‌كان له ناوچه‌كه‌كه‌دا، هێزی نه‌رم و دیپلۆماسیییه له‌لایه‌ك بۆ پارێزگاریكردن له ده‌سكه‌وته‌كانی و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش وه‌ك كاره‌كته‌رێكی دیاروبه‌رچاو له‌ڕووی سیاسی و ئه‌منییه‌وه توانیوێتی رۆڵێكی گرنگ وبه‌رچاو له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌ڵه‌تی به‌خۆیه‌وه ببینێت
هه‌وڵه دیاروبه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆك مسعود بارزانی ،چ وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و چ وه‌ك رابه‌ڕێكی كارێزما و خاوه‌ن ئه‌زموون له‌ڕووی سه‌ربازی،سیاسی ، دییلۆماسییه‌وه ، رۆڵێكی گرنگ و به‌رچاوی له چاره‌سه‌ری زۆرێك له كێشه‌كانی ناوچه‌كه وكوژاندنه‌وه‌ی ئاگر وزیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گڕتووه و هه‌رده‌م هه‌وڵی داوه به ئاشتی و لۆژیك و دیپلۆماسی كێشه‌كان یه‌كلابكرێنه‌وه و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بارزانیش سه‌ركه‌وتنی باشی به‌خۆیه‌وه بینیووه
له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ،چ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی به‌تایبه‌ت له كۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی میونشن ، دیداروكۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وسه‌ركرده‌كانی جیهان و گه‌یاندنی په‌یامی گفتوگۆ وچاره‌سه‌رییانه و ئاشتیانه به‌ڕێگه‌ی دییلۆماسی،لۆژیكه‌وه ،ئاماژه‌یه‌كی روونه ،گه‌لی كورد‌و هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئاشتی و سه‌قامگیرییدایه و كاره‌كته‌رێكی به‌هێزیشه و ئه‌رك و به‌رپرسیایه‌تی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئارامی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له‌ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵگرتووه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه،به‌شداریكردنی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ، له كۆڕبه‌ندنی ئابووری جیهانی له داڤۆسی سویسرا و ئینجا لووتكه‌ی حكوومه‌ته‌كانی جیهان له وڵاتی ئیمارات ، ئاماژه‌یه‌كی روون و دیاره بۆ گرنگی و بایه‌خی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌یه‌كی ئاڵۆزدا و هه‌روه‌ها ڕۆڵی كاریگه‌ری كوردستان بۆ زیاتر پێشخستنی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان و دروستكردنی هاوبه‌شی ئابووری و سیاسی و ئینجا به‌هێزكردنی هاوپه‌یمانی وهاوبه‌شی له په‌یوه‌ندییه‌كان ، رۆڵی كاراوبه‌رچاوی مه‌سروور بارزانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز و هه‌وڵه‌كانی بۆ كه‌كردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان ، كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی ونێوده‌وڵه‌تی داناوه ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به رۆڵ و كاریگه‌ری هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌كته‌رێكی كاریگه‌ری له بابه‌تی دیپلۆماسی،ئابووری و سیاسی و ئاسایشییه‌كانه ، ئه‌وه‌ش نه‌ك هه‌ر متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ڕووی ئابووری و دیپلۆماسی و ئاسایشه‌وه زیاتر ده‌كات ،به‌ڵكو ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له‌گشت بواره‌كاندا ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به سه‌ركه‌وتنی هێزی نه‌رم و دیپلۆماسی و لۆژیك
هه‌موو ئه‌و جوڵه سیاسی و دیپلۆماسییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها جموجۆڵی ئاسایی دیپلۆماسی نییه،به‌ڵكو ئامرازێكی به‌هێزی ستراتیژییه بۆ پارێزگریكردن له به‌رژوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان و به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌ر بنه‌مای لۆژیك و دیپلۆماسیه‌تێكی بونیاتنه‌ر و له ناوچه‌یه‌كی ناسه‌قامگیر و ئاڵۆزدا ،ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگ وكارگیه‌ره بۆ بونیاتنانی كه‌شێكی سه‌قامگیرتر و و پڕمتمانه‌پێكراو تر