دواین هەواڵ

سەری ڕم و شوورەی پۆڵایین 73 ساڵ تێکۆشان وقوربانیدان

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

11 کاتژمێر پێش ئێستا

بەدرێژایی 73 ساڵ دامەزراندنیى ڕێکخراوى یەکێتیی قوتابیان و لاوانى دیموکراتى کوردستان ، مێژووییەکى پڕ لە قوربانیدان و سەوەرییان لە ڕێزەکانى شۆڕش و بەرخودانى گەلى کورد تۆماڕکردووە ، هەر لە شۆڕشى مەزنى ئەیلوول تا شۆڕشى گوڵان وراپەڕینە مەزنەکەى ساڵى 1991 ، ئینجا قۆناغەکانى دیکەشدا شوێنى پەروەردەکردنى چەندین سەرکردەى بەهێز وبەتوانا بووە بۆ خزمەتکردنى ئەم نەتەوە ونیشتیمانە ، هەروەها لە کاتە سەخت و هەستیارەکانیشدا پێشمەرگە ئاسا و پشتیوانى هێزى پێشمەرگە و خەبات و بەرخودانى بزاڤى رزگاریخوازى کوردستان بوونە و لەپێناوەشدا قوربانی بەشوماریان بەخشیووە 
لە ماوەى زیاتر لە حەوت دەیەى رابردوودا ، بە چەکى زانیارى و رۆشنبیرى و بیروباوەرى پتەو  پێشەنگ و سەرى ڕم و شوورەى پۆڵایین بوونە بۆ پارێزگاریکردن لە خاک و نیشتیمان و دۆزى رەواى گەلى کورد ، بە هەڵوەستەکردن و سەرنجدان لەسەر لاپەرەکانى مێژوویی یەکێتیی قوتابیان و لاوانى دیموکراتى کوردستان لە سەختترین هەڵوەمەرجەکاندا  ئەو کاتەى دوژمنان و داگیرکەرانى کوردستان بەهەموو جۆرە چەک و گەمارۆدانێک هەوڵى سڕینەوە و لەناوبردن و دروستکردنى بێ ئومێدى و تاریکییان بۆ  کوردوکوردستان دەدا، ئەو کاتە مێژووییە بوو مستەفا بارزانى نەمر لە رۆژى 18ى شووباتى 1953 ڕێکخراو و قوتابخانەیەکى بەهێزى لەڕووى نیشتیمانپەوەرى و رۆشنبیرى بونیاتنا ، وەک زەروورەتێکى مێژوویی بۆ کۆکردنەوەى توانایی بیروهزرى قوتابیان و لاواان  لە پێناو داهاتووییەکى گەش و نەوەیەکى رۆشبییر و خاوەن ئیرادە و بەهێز 
بۆیە، کاتێک بارزانى نەمر قوتابیان و لاوان بە ( سەرى ڕم  و شوورەى پۆڵایین ) ناوهێناوە ، ئەمە خۆى لەخۆیدا ئاماژەیەکى روون و دیارە لە بەهێزى توانایی بیروهرزى قوتابیان و لاوان  تواناکانیان بۆ بونیاتنانى داهاتوویەکى گەش و پڕ ئومێدە ، هیوایەک بۆ داهاتووى گەلى کورد و تێکۆشان و بەرخودان لەسەر دەستى قوتابیان و لاوان ، خۆڕاگرى و قوربانیدان وەک  چییاییەکى پۆڵایین بە بەدەستهێنانى مافەرەواکانى گەلى کورد 
چونکە بارزانى نەمر باش دەیزانى ،قوتابیان و لاوان هەمیشە بڕبڕەى پشتى داهاتووى کوردوکوردستان، هەڵگرى بەرپرسیاریەتى مێژوویین بەرامبەر مافەکانى گەلى کورد و لەهەمانکاتیشدا بە هوشیارى و  خۆ پڕچەککردن بە زانست و زانیارى و ئینجا رۆحى بەیەکەوەژیان و تەبایی ڕووبەڕووى هەموو ئاستەنگ و کۆسپەکان ببنەوە لە هەر قۆناغێکدا بێت ، بەدڵنییایەوە یەکێـتیی قوتابیان ولاوان ، خاوەن کاروانێکى پڕ سەروەرییە لە قوربانیدان بە گەل ونیشتیماکەى دەیان جار بە ناچارى دەستبەردانى ژیان و پرۆسەى خوێندنیان بوونە بۆ ئەوەى لە خوێن و گیان و بوونیان بکەنە قوربانى ئازادى وسەربەستى نیشتیمانەکەیان و دەیان کادیرى بەتواناى ئەم ڕێکخراوە لە ژێر ئەشکەنجە و یانیش بە لە سێدارەدان لەلایەن دوژمنان و نەیارانى کوردستانەوە شەهید کراون تا ئەمڕۆى ئازادى و سەربەست ژین بێتە کایەوە 
لە کاتێکدا ناوچەکەو جیهان بەرەو پێشکەوتن و گۆڕانکارى خێراییە و لەرووى تەکنۆلۆژیا و ژیر دەستکردنەوە ، کێبڕکێێ و شەڕى بەدەستهێنانى زانیارییە ، ڕێکخراوى یەکێتیی قوتابیان ولاوانى کوردستان لە جاران زیاتر ئەرک و بەرپرسیاریەتى مێژوویی لە رووى نیشتیمانپەوەرى و کوردپەوەرى و بەرزکردنەوەى ئاستى ڕووشنبیرى و کوردایەتى دەکەوێتە ئەستۆى و زەروورەتە بەهەمان دروشمى سەرى ڕم و شوورەى پۆڵایین خۆمان بۆ ئاڵنگارییەکان ئامادە بکەین و دەستکەوتەکان بپارێزین و پارێزەرى قەوارەى هەرێى کوردستانیش بین  ؛ بە ئەم یادە مەزن و مێژووییە هەوێنى بەردەوامى وبەهێزترکردنى بیروباوەرى کوردپەوەرى و نیشتیمانپەورەى لەسەر ڕێبازێکى پیرۆز و خەبات و تێکۆشانى بەردەوام و زیاتر گەشەپێکردنى مەشخەڵى خەبات و زانست .هەر بۆیە ، ڕێکخراوى قوتابیان ولاوان وەک رابردوو شۆڕش و تێکۆشانیان بەهەمان شێوە لە ئایندەشدا دەبنە پاڵپشت و قەڵایەکى پۆڵایین و سەرى ڕم بۆ کوردستانێکى بەهێز و گەشەسەندووتر و بەبیروباوەرى کۆڵنەدان وخۆنەچەماندن و خۆشەویستى بۆ گەل و نیشتیمان کە سەرچاوەکەى ڕێبازى بارزانى نەمرە

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP