ئایا هیچ دژایەتییه‌ك له نێوان ئیسلامخوازی و نەتەوەپه‌روه‌رییدا هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه ئه‌رێنییه، ئایا دژایەتییەکه جەوهەرییە یان مێژوویی و سیاسییە؟
ئایا دەکرێت نەتەوەپه‌روه‌ریی کوردانه له چوارچێوه‌ى ئاسۆیەکی ئەخلاقیی ئیسلامی‌دا پێناسە بکرێتەوە؟
ئایا دەکرێت سته‌ملێكراویی کورد لە گێڕانەوەیەکی سیاسییەوە بگۆڕدرێت بۆ پرسێکی ئەخلاقی؟
ئەگەر بمانه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌ینه‌وه ئه‌وا ده‌بێت باس له گوتارێکی ئیسلامی/ نەتەوەیی کوردی بكه‌ین، بەبێ ئەوەی بکەوێنە ناو دژ یه‌كبوونێكی بنەڕەتییەوە، پێویسته لەو گریمانەیەوە دەستپێبكه‌ین کە دژایەتیی نێوان ئیسلامخوازی و نەتەوەپه‌روه‌ریی دژایەتییەکی جەوهەریی نییە، بەڵکو ده‌كرێت بەرهەمی خوێندنەوەیه‌كی ئایدۆلۆژیانه‌ی مۆدێرن بێت، چونكه مۆدێلی ناسیۆنالیزمی عەلمانی مۆدێرن مەیلێکی پەراوێزخەرانەی هەیە بۆ ئایین، یاخود ره‌نگه ده‌رهاویشته‌ى خوێندنەوەیه‌كی دەسەڵاتخوازانە بێت بۆ ئایینى ئیسلام، چونكه ئیسلامی سیاسی تەقلیدی مەیلێکی توانەوەخوازانەی هه‌یه بۆ ناسنامە نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان.
ئەم وتاره مێتۆدێکی شیکاریی ڕەخنەیی پەیڕەو دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەردوو گوتاری ئیسلامیی تەقلیدی و نەتەوەیی مۆدێرن، و مۆدێلێکی تێکەڵاوی یه‌كتر ته‌واوكه‌ر پێشنیاز دەکات کە پەیوەندیی نێوان مەرجەعییەتی بەهاخوازی ئیسلامی و چوارچێوەی بوونگەرایی نەتەوەیی ڕێک دەخاتەوە، له چه‌ند خاڵێكی بنه‌ڕه‌تیدا:
یه‌كەم: ئایینی ئیسلام وەک مەرجەع و سه‌رچاوه‌ی بەهاکان ..
ئایینی ئیسلام لە پێکهاتەی خۆیدا وه‌ك ئاینێكی جیهانی بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی، بنەمایه‌كی پته‌و داده‌ڕێژێت بۆ کۆمەڵە بەهایەکی ئەخلاقی کە بازنه‌ى ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنی و ڕەگەزی تێدەپەڕێت، خودای گەورە دەفەرموێت: ﴿ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ﴾ ﴿ ۆمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّه‌ً لِّلنَّاسِ﴾ ﴿ ۆمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَه‌ً لِّلْعَاڵمِینَ﴾
زانایانی بواری شه‌ریعه‌تی ئیسلامی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئیسلام له‌سه‌ر بناغه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌های مرۆیی و جیهانی ڕاوه‌ستاوه و مژده‌به‌خشی بونیاتنانی جیهانێكه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و به‌هایانه، له نموونه‌ی (دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانی و چاكه‌كاریی و چاكسازیی و ره‌حمه‌ت و ئه‌مانه‌تپارێزی). لێرەدا ئیسلام ناسنامەیەکی نەتەوەیی نییە، بەڵکو پێوەرێکی ئەخلاقییە، کێشە مێژووییەکە ئەو کاتە دروست بوو کە ئیسلام بۆ چەسپاندنی ناسنامە سیاسییە باڵادەستەکان بەکارهێنرا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه و هۆز و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانه‌وه.
دووه‌م: جیاوازیی بیری نەتەوەپه‌روه‌ریی لە نێوان مۆدێلی ئەوروپی و دۆخی کوردی‌دا ..
مۆدێلی ناسیۆنالیزمی مۆدێرنی ئەوروپی لەناو دۆخی تایبه‌تی به‌سیكیولاركردنی دەوڵەتدا، دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ كڵێسای مه‌سیحی سەری هەڵدا. لەوێدا "نەتەوە" جێگەی مەرجەعییەتی "ئایینی" گرتەوە وەک "ڕەهایی سیاسی". مۆدێلی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته جێگره‌وه‌ى ئیمپراتۆریه‌تی مه‌سیحی و بۆ مانه‌وه و درێژه‌دان به خۆی سه‌رچاوه‌ى ڕه‌وایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ى ئایینه‌وه وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج بده‌ین، ئه‌و ڕاستیه ده‌بینین كه کێشەکە لە خودی بیری نەتەوەییدا نییە، بەڵکو لە دابڕانیدایە لە بەها ئەخلاقییەکان.
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج بده‌ین، ئه‌وا ده‌بینین دۆخی کورد ته‌واو جیاوازە؛ چونکە له سه‌رده‌می نوێ‌دا كورد وەک نەتەوەیەکی ئیمپراتۆریی فراوانخواز ده‌رنه‌كه‌وتووه، بەڵکو شوناسی كوردبوون زیاتر وه‌ك هۆشیارییەکی بەرگریکارانە لە دژی نکۆڵیکردن له مافه‌كان و پەراوێزخستنی سیاسی و كه‌لتووریی به‌رجه‌سته بووه، نكۆڵیكردنێك هه‌م زلهێزه جیهانییه‌كان په‌یڕه‌ویان كردوه هه‌م ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى له پاش جه‌نگه‌كان و له پاش كۆلۆنیالیزم دروست بوون له‌سه‌ر مۆدێلی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه، كه لانی كه‌م له چوار وڵات‌دا كورد شوناسی نه‌ته‌وه‌یه‌كى بنده‌ستی پێ‌بڕا له به‌رامبه‌ر سێ نه‌ته‌وه‌ى سه‌رده‌ست و خاوه‌ن ده‌وڵه‌تدا.
سێیەم: هەڵوەشاندنەوەی دەنگۆى دژایەتی ئیسلامخوازی و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ریی ..
سه‌ره‌تا له رووی چەمکسازییه‌وه (المفهومی) هه‌بوونی دژایه‌تیی ره‌د ده‌كرێته‌وه، چونكه دەقی ئیسلامی په‌یامی رەتکردنەوەی ئینتیمای نەتەوەیی وەک ئینتیمایەکی کولتووری لەخۆ ناگرێت. خودی قورئان دان بە فره‌یی زمانه‌كان و فرەچەشنی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كاندا دەنێت: ﴿ ۆمِنْ ێێاتِهِ خَلْقُ السَّمَاۆاتِ ۆالْأَرْچِ ۆاخْتِڵافُ أَلْسِنَتِكُمْ ۆأَلْۆانِكُمْ ۚ إِنَّ فِی ژَٰلِكَ ڵێێاتٍ لِّلْعَالِمِینَ﴾، ﴿ۆجَعَلْنَاكُمْ شعُوبًا ۆقَبَائِڵ لِتَعَارَفُوا﴾ ئه‌وه‌ى جێی سه‌رنجه قورئان به ئه‌رێنی باسی جیاوازی ده‌كات، وه‌ك ئایه‌تێكی ده‌سه‌ڵاتی خودا و وه‌ك ئامرازێك بۆ په‌یڕه‌وكردنی ئامانجی یه‌كترناسین.
لێره‌وه بێگومان ئەوەی له په‌یامی ئیسلامدا رەتکراوەیە ئینتیمای نەتەوەیی نییه، به‌ڵكو "دەمارگیریی سته‌مكارانە"یە جا هه‌ر كه‌س و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامی بدات، نەک ئینتیمای سروشتی بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ى وابه‌سته‌ییان بۆ ئایینی ئیسلام.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ڕووی مێژووییه‌وه (التاریخی) سه‌رنج بده‌ین ئه‌وا ده‌بینین كه دژایەتیی و گرژیی نێوان ئیسلام و نەتەوەپه‌روه‌ریی لە ناوچەکەدا لە ئەنجامی چه‌ند هۆكارێكه‌وه بووە: وه‌ك هاوردەکردنی مۆدێلی نەتەوەیی ئەوروپی مۆدێرن له‌لایه‌ك و بەسیاسیکردنی ئیسلام لە چوارچێوەی دەوڵەته ناوەندییه‌كانی پاش كۆلۆنیالیزمدا، واتە دژایەتییەکە بابه‌تێكی مێژووییە ته‌نانه‌ت پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى مۆدێلی سه‌ڵته‌نه‌تی عوسمانی كه ره‌گێكی ئایینی هه‌بووه و له‌گه‌ڵ مۆدێلی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ى مۆدێرن هاتووە، نەک شتێکی بنەڕەتی (بنیوی) بێت.
چوارەم: خوێندنەوەیەکی پێوەرگه‌رایی بۆ دۆخی کورد (پرسی دادپەروەری)..
ئه‌گه‌ر پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه بكه‌ین بۆ ڕووداوەکانی وەک: (پرۆسه‌ى جینۆسایدی به‌ناو ئەنفال، مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، سیاسەتە