له ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژین ، به‌درێژایی مێژوو پڕ بووه له ئاڵنگاری نه‌ته‌وه‌یی،ئایینی ، شه‌ڕ و ناكۆیی بۆ ماوه‌یی ، پڕبووه له زێهنیه‌تی یه‌كتر سڕینه‌وه و په‌راوێزخستن ، خۆپه‌رستی ، فاشیزمی و دیكتاتۆری ، داگیركاری ، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه نه‌رێنییانه نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و دێرین بوونی هه‌یه و كه خاوه‌ن ڕابه‌رایه‌تی و سه‌رۆكی ژیر و دانایه هه‌ڵگری میرات وڕێبازێكی پیرۆزه ئه‌ویش مرۆڤایه‌تی و یه‌كترقبووڵكردن و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و ئاشتیخوازییه دوور له نكۆڵی‌كردن و سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر
زۆر گرنگه و جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه و زه‌ووره‌تێكی مێژووییه ، ئه‌م ئه‌زموون وڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ته‌نیا له‌ڕووی سیاسییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت، به‌ڵكو وه‌ك نه‌خشه ڕێگه‌یه‌ی زانستی ومرۆڤایه‌تی سه‌یر بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردن و به‌كارهێنانی له‌گشت بواره‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و وانه‌یه‌ك له نێو چه‌قی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
مێژوویی 12 ساڵی رابردوویی هێرش وداگیركاری تیرۆریستانی داعش بۆ شاره‌كانی عێراق و ئینجا هاتنی لێشاوی ئاواره و په‌نابه‌ران له‌شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕوتوندوتیژییه تایفی و مه‌زهه‌بی و ئاینییانه و ئینجا به‌ناوی ئایینه‌وه تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی رووبه‌ڕووی جینۆساید ببوونه‌وه ، به‌ڵام له‌كاتێكی هه‌ستیاردا هه‌رێمی كوردستان و به ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك مسعود بارزانی ، نه‌ك ته‌نیا بووه فریاد ره‌سی مرۆیی ، به‌ڵكو بووه ده‌ربڕینی دیدگایه بۆ پاراستنی جیاوازیه‌كان وه‌ك ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تیه‌كی مرۆڤایه‌تی و سیاسی ، هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كورد ده‌رگا و باوه‌شیان به‌ره‌و رووی ئاواره‌كان كرده‌وه و نه‌ك وه‌ك كه‌سێكی بیانی به‌ڵكو وه‌ك هاونیشتیمانییه‌ك ، ئینجا ڕێزگرتن له بیروباوه‌ری و شكۆی مرۆڤێك ، ئه‌وه‌ش تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو بۆ پێناسه‌كردنی كورد
ئه‌م ڕێباز و قوتابخانه‌یه ته‌نیا به له خۆگڕتن و له ئامێزگرتن نه‌وه‌ستان به‌ڵكو هۆكار بوو بۆ به‌هێزكردنتی رۆحی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی لێبورده‌یی وه‌ك بژارده‌یه‌كی ستراتیژی ؛ چونكه له هه‌رێمی كوردستان پێكهاته ئایینیه‌كان و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان وه‌ك مه‌سیحی و هه‌موو ئه‌وانی دیكه ، ئازادی ته‌واویان هه‌یه و ڕێوه‌رسم و شێوازی پرستن و خوێندن و هه‌موو شتێكیان جیاوازه ، ئه‌وه‌ش له سه‌ر بنه‌ماوی باوه‌ری ئاینی ونه‌ته‌وه‌یی ، نه‌ك دروستبوونی هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردستان
بۆیه، سه‌ردان وپێشوازیكردنی سه‌رۆك بارزانی بۆ ڤاتیكان و ئیتاڵیا و پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن پاپا لیۆی چوارده‌یه‌م و به‌رپرسانی دیكه‌ی ، ته‌نیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سیاسی ودیپلۆماسیی نییه ، به‌ڵكو دانپێنانێكی ئه‌خلاقی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ ئه‌زموونێك كه توانیوتێتی كوردستان بكاته دوورگه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر بۆ هه‌موو پێكهاته ئاینی و ئایینزاكان ، له‌وه‌ش گرنگتر هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته ناوه‌ندێكی ستراتیژی و سیاسی بۆ نه‌ته‌وه‌یی كورد و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان
هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌مڕۆ نه‌ك ناوه‌ندێكی گرنگ و ستراتیژییه بۆ چاره‌سه‌ری زۆرێك له پرسه سیاسی وكێشه‌كان ، به‌ڵكو خاوه‌ن مێژووییه‌كی پڕ سه‌ڕبڵندییه بۆ پاراستن و پارێزگاریكردن له گشت پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین وئایینزاكان ، ئه‌وه‌ش بناغه‌یه‌كی گرنگه بۆ سه‌قامگیری و ئارامی و ،ئه‌م ده‌ستكه‌وت و بژارده‌یه هه‌روه‌ها له‌خۆیه‌وه دروست نه‌بووه ، به‌ڵكو له ئه‌نجامی ڕێبازێكی سیاسی هوشیارانه‌یه ، به ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی سه‌ركردایه‌تی و ئیداره ده‌كرێت
له‌ڕوانگه زانستییه‌وه ده‌توانین بڵێن ،سه‌رۆك بارزانی ، نه‌ك هه‌ر پارێزه‌ری به‌ها نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانییه‌كانه ، به‌ڵكو به‌های بیرۆكه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ژیان وه‌ك كردارێكی خۆبه‌خشناه‌ن و گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ناوسیاسه‌ت ، ئه‌وه‌ش پێوستی به بوێری بڕیاردان هه‌بووه " به‌تایبه‌تی له ناوچه‌یه‌كدا كه هه‌موو دیواره‌كانی له‌شووشه‌یه وئاڵۆزه، له‌وڕوویه‌وه ئه‌زموونی كوردستان به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی " كه ئه‌گه‌ر سیاسه‌تكردن و دیپلۆماسی مرۆڤایه‌تی وئه‌خلاق و وێژدان بونیات بنرێت ،ئه‌وه ئه‌مڕۆی سه‌ربڵندی و شكۆمه‌ندی گه‌لی كورد‌و هه‌رێمی كوردستانی لێكه‌وتۆته‌وه