دواین هەواڵ

شی جینپینگ: ساڵی ڕابردوو چین پێشكەوتنی گەورەی لە ژینگەیەكی ئاڵۆز و ناجێگیردا بەدەستهێنا

‌هەڵۆ حەسەن

5 کاتژمێر پێش ئێستا

فێستیڤاڵی بەهار سەرەتای سەری ساڵی نەریتی چینییە. بڕیارە ساڵی ئەسپ لە 17ی شوبات دەست پێبكات،لە كولتوری چینیدا ئەسپ هێز و زیندوویی و خۆڕاگری بەرجەستە دەكات و هێمای پێشكەوتنی بەردەوام و خۆشگوزەرانی بەردەوامە،شی جینپینگ، سەرۆكی چین لەوتاریكدا بەبۆنەی ساڵی نوێی چین - ساڵی ئەسپ، شی، هاوكات ئەمینداری گشتی كۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆمۆنیستی چین و سەرۆكی كۆمیسیۆنی سەربازی ناوەندیە،وتی:ساڵی ڕابردووی "مار"، ساڵێكی نائاسایی بوو كە چین ئازایانە ڕووبەڕووی ئاستەنگ و پێشكەوتنی نوێی بەدەستهێنا لە ژینگەیەكی ئاڵۆز و ناجێگیر لە ناوخۆ و دەرەوە، هێزی ئابووری چین و توانای زانستی و تەكنەلۆژی و توانای بەرگری نیشتمانی و هێزی نیشتمانی بە گشتی بەرزكردەوە،لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ئابووری چین بەرگەی فشارەكانی گرت و گەشەی بەردەوامی بەدەستهێنا، ئەمەش خۆڕاگری و زیندوویی بەهێزی ئابووری چینی نیشاندا. پێشكەوتنە بەهێزەكانی چین لە بوارە جیاجیاكان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، لەوانە حوكمڕانی یاسا، گەشەپێدانی كولتووری، پاراستنی ئیكۆلۆژی و بەرگری نیشتمانی، وەك داڕشتنی پلانی 15 ساڵەی پێنج ساڵەی (2026-2030)، یادی 80 ساڵەی سەركەوتن لە جەنگی بەرخۆدانی گەلی چین دژی دەستدرێژیی ژاپۆن و جەنگی جیهانی دژە فاشیست، دامەزراندنی ڕۆژێك بۆ یادی یەكگرتنەوەی تایوان، ئاهەنگی ساڵڕۆژی دامەزراندنی هەرێمی خۆبەڕێوەبەری شینجیانگ ئویگور و بەڕێوەچوونی پازدەهەمین یارییە نیشتمانییەكان لە گوانگدۆنگ و هۆنگ كۆنگ و ماكاو،چین دەستپێشخەریی حوكمڕانی جیهانی خستۆتە ڕوو و بە سەركەوتوویی میوانداری لوتكەی ڕێكخراوی هاوكاریی شەنگەهای و كۆبوونەوەی سەركردەكانی جیهانی سەبارەت بە ژنان كردووە، ئەم هەوڵانە دڵنیایی و وزەی ئەرێنی زۆر پێویستیان بۆ جیهانێكی پڕ لە گۆڕانكاری و گێژاو هێناوەتە ئاراوە، هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئەنجامی سەرنجڕاكێشی بەدەستهێناوە،ئەم دەستكەوتە بەرچاوانە بۆ هەوڵە هاوبەشەكانی هەموو پارت و هەموو نەتەوەكانی سەرتاسەری وڵات دەگەرێتەوە،ساڵی 2026 ساڵڕۆژی 105 ساڵەی دامەزراندنی  پارتی كۆمۆنیستی چین و دەستپێكردنی پلانی پێنج ساڵەی 15 ساڵە. كە پەرەپێدانی كوالیتی بەرز و پاراستنی هاوسەنگی و سەقامگیری كۆمەڵایەتی و بە شێوەیەكی سیستماتیكی خۆبەڕێوەبەرییەكی تەواو دەخەینەكار بۆ دەستەبەركردنی دەستپێكردنێكی دروست بۆ پێنج ساڵی داهاتوو.

و/ هەڵۆ حەسەن
ژێدەر:
https://www.chinadaily.com.cn/a/202602/15/WS69919b24a310d6866eb39677.html

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP