ئاشكرایه ، خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی 11ی11ی2025 به‌ڕێوه بچێت و جارێكی تر ده‌رفه‌ت ده‌دات عێراق تا دیموكراسی و هاوبه‌شی و سازان و هاوسه‌نگی بكات به‌رنامه و ستراتیژی خۆی له پێناو پێكه‌وه‌ژیان و متمانه و ئاشتی نێوان گشت گه‌ل و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین وئایینزاكان ، كه چه‌ندین ساڵهدهسهڵاتدارانی عێراق نه‌یانتوانیووه و نه‌یانوویستووه پابه‌ندی ده‌ستوور و فیدڕاڵی بن
پارتی دیموكراتی كوردستان ؛ جیاواز له هه‌موو هێزولایه‌نه كوردستانییه‌كان و عێراقییه‌كان یه‌كێك له به‌رچاوترین و پێشه‌نگترین هێزی سیاسی له سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق ؛ به‌درێژایی مێژووی دوێنی وئه‌مڕۆ له پێناو چه‌سپاندنی دیموكراسی و ئازادی و پێكه‌وه‌ژیان نه‌ك ته‌نها له كوردستان به‌ڵكو سه‌رانسه‌ری عێراق قوربانی وباجی گه‌وره‌ی به‌خشیووه ؛ هه‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته یه‌كێك له ناوه‌نده هه‌ر دیموكراسی و پێشكه‌وتووه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان
پارتی به ڕابه‌رایه‌تی بارزانی ، له‌ماوه‌ی 79 ساڵی رابردوو هه‌رده‌م ڕۆڵ گرنگ و سه‌ره‌كی له پێناو خه‌بات و به‌رخودانی گه‌لی كورد له پێناو وه‌دیهێنانی مافه‌ره‌وا سیاسی وفه‌رهه‌نگی و خاك و له پێناو ده‌وڵه‌تبوون و سه‌ربه‌خۆیی هه‌بووه ؛ به‌تایبه‌تی پارێزگاریكردن وبه‌رگریكردن له قه‌واره‌ی یاسایی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان چ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و چ له ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی و ڕۆڵی گرنگ و به‌رچاویشی بۆ ڕزگاركردنی گه‌لی كورد و گه‌لانی عێراق له چه‌نگ ڕژێمی دیكتاتۆری و سته‌مكار بینیووه .
مێژوو گه‌واهیده‌ره پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕابه‌رایه‌تی بارزانی له دوێنی و ئه‌مڕۆی سه‌رۆك مسعود بارزانی ، بونیاتنه‌ری شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه و هه‌میشه پێشه‌نگ بووه له به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بردنی گه‌لی كورد و ئینجا ئابوورییهكهكهی و به‌تایبه‌تی ئێستا حكوومڕانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و ده‌ستووری ، كه له نێو ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدراڵ دانپێدانراوه .
له رابردوو و ئێستاشدا ؛ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه شانی داوه‌ته سه‌ر به‌رپرسیایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانییه‌كان ؛ ئه‌مه وێرای هه‌موو ئاڵنگاری و كۆسپ هه‌ڕه‌شه ناوخۆیی ودهرهكییهكان ، تاكه هێزی پێشه‌نگه توانیوێتی سه‌قامگیری و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت . به‌تایبه‌تی ڕۆڵ و هه‌وڵه بێ وچانه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له قۆناغێكی هه‌ستیاردا ، زۆر به‌شێوه‌یه‌كی لۆژیكانه و وردبنیانه ڕێگه‌ی نه‌دا مه‌شخه‌ڵی بیروباوه‌ری نه‌ته‌وه په‌روه‌ری و نیشتیمانپه‌وه‌ری بكوژێته‌وه ؛ چونكه سه‌رۆك مسعود بارزانی ، ته‌نیا له چوارچێوه‌ی حزبێك خه‌باتی نه‌كردووه ؛ به‌ڵكو ڕابه‌ر و ره‌مزی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورده له سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌شدا .
پارتی دیموكراتی كوردستان ؛ ئه‌و هێزه‌یه له له‌دوای ڕاپه‌رینه‌وه بڕیاری به دامه‌زراوه‌یكردنی داموده‌زگاكانی كوردستانی دا ئه‌ویش به‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ساڵی 1992 و ، ئیتر قۆناغ به قۆناغ له پێناو به‌هێزكردنی پێگه‌ی دیموكراتی وبنه‌ماكانی وێرای هه‌موو كۆسپ و ئاسته‌نگان باجی گه‌وره و قورسی به‌خشی به‌ڵام له ئه‌نجامدا ئه‌مڕۆی پێكه‌وه‌ژیان و قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری كوردستانی كه نموونه‌ی دیموكراسییه له ناوچه‌یه‌كی ئاڵۆز و پڕ كێشه‌دا لێكهوتهوه .
پارتی و سه‌رنجدان به چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی مێژووی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو :
یه‌كه‌م ،، پارتی دیموكراتی كوردستان ، خاوه‌نی چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی مه‌زن و مێژووییه ، به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌م 11 ساڵه‌ی دواییدا ، كاتێك كوردستان كه‌وته به‌رهێرش وپه‌ڵاماردانی داعش و میلیشیا و وڵاتانی دراوسێ و عێراق ، سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌ك ته‌نها به‌رگری له ئاسایش و سه‌قامگیری و ئازادی هه‌موو كوردستان كرد ، به‌ڵكو عێراق و ناوچه‌كه و هه‌موو جیهانی له مه‌ترسی تیرۆر پاراست
دووه‌م ،، ئه‌مڕۆ ئه‌م سیاسه‌ت و ئیداره دان و دیپلۆماسییه ژیرانه‌ی پارتی و بارزانی وایانكردووه رۆژ به‌رۆژ كوردستان له‌ڕووی ژێرخانی ئابووری و ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه پێشكه‌وتنی هه‌ره به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت ، له‌گه‌ڵ دروستكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی و ئاو و كاره‌با و ڕێگه وبان و ژێنگه و گه‌شتیاری ،ئه‌وه‌ش به‌هه‌وڵ و شه‌ونخوونی و فیداكاری مه‌سڕوور بارزانی ،سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان
سێیه‌م ،، به‌رگریكردن له ئاسایشی نیشتیمانی و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و نه‌وت و غاز ، ڕێگریكردن له هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و سه‌رچاوانه
چواره‌م ،، حكوومه‌تی كوردستان وپارتی دیموكراتی كوردستان ؛ له‌ماوه‌ی رابردوو گشت توانا و هێزه‌كانی خستۆته‌گه‌ڕ له پێناو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵی گرنگی له به‌ره‌وپێشبردنی هه‌رێمی كوردستان بینیووه ، به‌تایبه‌تی سه‌رۆك مسعود بارزانی ، له پێناو به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمانی هه‌رده‌م ڕۆڵی كاریگه‌ری له به‌ره‌پێشبردن و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی كوردستان و دونیای ده‌ره‌وه بینیووه.
زۆر گرنگه و به‌ویژدانه‌وه بڕیار و ده‌نگه‌كانمان بۆ ئه‌و هێزه بێت ، هه‌میشه له پێناو پاڕێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و گه‌شه‌پێكردن و پێشكه‌وتنی كوردستان و به‌رگریكردن له ماف و شكۆی خه‌ڵكی كوردستان له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی قوربانیدانه ،بۆیه ده‌نگدان به‌پارتی واته سه‌قامگیری و ته‌بایی و باشتربوونی ژیان و دڵنییایی بۆ داهاتوو و به‌هێزتربوونی ئاشتی وئازادی و دیموكراسی و له پێناو داهاتوویه‌كی پرشنگدار وئومێد