مێژووی هه‌شت ده‌یه قوربانیدان و به‌رخودانی قوتابخانه‌یه‌ك كه له سه‌رده‌ستی باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد مسته‌فا بارزانی دامه‌زراوه و ئامانجه‌كه‌ی حزبایه‌تی له سنوورێكی جوگرافیایی دیاریكراو نه‌بووه ، به‌ڵكو ڕووناكی هیشتنه‌وه‌ی مه‌شخه‌ڵی كوردایه‌تی و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی بووه له سه‌رانسه‌ریی كوردستان ، له هه‌مانكاتیشدا له‌گه‌ڵ له‌ڕووی سیاسی و ئامانجیشه‌وه هه‌میشه هه‌وڵی به‌دیموكراسیكردن وچه‌سپاندنی ئازادی له عێراق بووه ، چونكه باوه‌ری وابووه تا سیسته‌مێكی دیموكراسی له عێراق به‌رقرار نه‌بێت ، ئه‌سته‌مه گه‌لی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ش بتوانن به مافه‌ره‌واكانیان بگه‌ن
پارتی ، میراتگری گشت شۆڕش و ڕاپه‌رینه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورده له‌سه‌رانسه‌ره ، پارێزه‌ری ئاڵای كۆماری كوردستان له مه‌هاباد و شۆڕش و راپه‌رینه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورده له سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ، هه‌ڵقوڵاوی ناخی نه‌ته‌وه‌یه‌كه به‌درێژایی مێژوویی خه‌بات و تێكۆشانی قوربانیی به‌خشیووه و تێكۆشاوه ، جیاوازی پارتی و ئه‌وانی تر ئه‌وه‌یه و پارتی له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڵومه‌رجه‌كاندا خۆی نوێ ده‌كاته‌وه و به‌هیچ پیلانگێری و ڕه‌شه‌بایه‌ك ناڵه‌رزێت ، به‌ڵكو به‌هێزتر له جاران له پێناو گه‌یشتن به مافه‌ره‌واكانی تێكده‌كۆشێت ،هه‌میشه له پاڵ خوشی و ناخۆشی گه‌له‌كه‌ی بووه و له به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵنه‌هاتووه ، خۆی به‌خاوه‌ن دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی زانیووه ، بۆیه پارتی وگه‌لی كورد ئاوێته‌ی یه‌كترن، به‌ڵگه‌ش بۆ هه‌موو ئه‌و راستیانه ئه‌وه‌یه‌ده‌یان حزب ولایه‌ن دروستبوون وبه‌ڵام له ماوه‌یه‌كی كورتدا هیچ ناو و ئاسه‌واریشیمان نه‌ما" به‌ڵام ڕه‌سه‌نایه‌تی وداكوتانی ڕیشه‌ی داربه‌ڕووه‌كه‌ی وێرای هه‌وڵی سووتان و بڕین هه‌ر ڕێشه‌كه‌ی زیاتر داكوتاوه و به‌هێزتر گه‌شه‌ی كرده‌وه ، ئه‌وه‌ش له ڕوانگه‌ی گه‌لی كورده‌وه واته هیچ هێزولایه‌نێك جێگره‌وه‌ی ( پارتی ) نه‌بووه ونابێت
چونكه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌درێژایی مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی وێرای بڕینی هه‌وراز و نشێوه‌كان ، هه‌میشه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌یی بووه و ڕاشكاوانه و ڕاستگۆیانه له پێناو ئامانج باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی خه‌بات و باج و قوربانی گه‌وره‌ی به‌خشیووه ، مێژووییه‌كی پڕ سه‌روه‌ری و قوربانیدان كه بۆ هه‌میشه له نێو بیروهزی هه‌موو تاكێكی ئه‌م كوردستان به‌زیندوویی ده‌مێنێنه‌وه و هه‌رگیز له‌بیرناكرێت و رۆژ به‌رۆژیش زیاتر به‌هێز و گه‌شه‌سه‌ده‌سه‌نێت
به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانی مێژوو جیاواز خه‌بات وكاری پارتی له‌گه‌ڵ هێزولایه‌نه‌سیاسیه‌كانی تر له‌وه دایه ، كرده‌وه و كاردانه‌وه‌ی پارتی و به‌رپرسیاریه‌تی وه‌ك هیچ حزب ولایه‌نێكی تر نه‌بووه ، چونكه پارتی له نێو هه‌ست و خوێن و ڕۆحی كوردوكوردستان ئاوێته بووه له هیچ لایه‌نێكی تر ناچێت و هیچ هێزێكی تر وه‌ك پارتی نه‌بووه و نابێت
قۆناغی ئێیستای خه‌باتمان كۆمه‌ڵێك ئامانج و ده‌ستكه‌وتی ستراتیژی و گرنگ به‌ده‌ستهاتوون ، به‌ڵام خه‌بات و تێكۆشانی به‌رده‌وامه له پێناو به‌دیهێنانی گشت مافه‌ره‌وا نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانییه‌كانمان ، بۆیه بوونی پارتی زه‌رووره‌تێكی مێژوویه ، له پێناو پارێزگاریكردن له سه‌نگ وپێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، كه ئومێدی زیاتر له 50 ملیۆن كورده و هه‌وێنی به‌دیهێنانی مافه‌ره‌وا نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه له‌سه‌ر پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش
ئه‌مڕۆو دوای 20 ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ، نه‌یانتوانیووه و نه‌یانه‌وێت ده‌ستوور و مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد جێبه‌جێ بكه‌ن ، بۆیه پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر رژده له سه‌ر به‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد و هه‌میشه جیاواز له لایه‌نه‌كانی تر هه‌میشه خۆی به‌خاوه‌ن دۆز و شوناس و مافه ره‌وا نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی زانیووه ؛ بۆیه ، به‌هێزبوون و لاوازبوونی پارتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ماف و پێگه‌ی گه‌لی كورد ده‌بێت، به‌هێزبوونی پارتی واتا به‌هێز بوونی گه‌لی كورد و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و دڵنییایی له‌وه‌ی هێزێكی كاریگه‌ری پارێزه‌ری ماف و شایسته‌داراییه‌كان ی گه‌لی كورده
له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و ماف و ئامانجه‌ره‌وایانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ،پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك تاكه هێزی كاریگه‌ری و نه‌ته‌وه‌په‌وه‌ر ڕووبه‌ڕووی داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان وه‌ستاوه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌ش واته سازش له سه‌ر بچووكترین مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ناكات و سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی تا به‌دیهێنانی هه‌موو ماف و ئامانجه‌كان له خه‌بات وتێكۆشان نه‌وه‌ستێت ، واته پارتی هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی نه‌بووه و نابێ