مێژوو گه‌واهیده‌ره له نێو سه‌ختترین هه‌لومه‌رجه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ، هه‌روه‌ها سه‌ختی و فشاری نه‌یارانی ده‌ره‌كی و نێوخۆی‌دا ، هه‌روه‌ها هێرش وپه‌ڵاماردان و گه‌مارۆ قورسه‌كاندا ؛ پارتی دیموكراتی كوردستان ،وه‌ك هێزێكی كارێگه‌ری ڕێبازی كوردایه‌تی و هه‌ڵگری بیروهزری ڕێبازی بارزانی ، مسته‌فا بارزانی باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد و پارێزه‌ری خاك و نیشتیمان ؛ جارێكی تر به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی گرنگ و چاره‌نووسساز ده‌چێت ، وه‌ك هه‌میشه پارێزه‌ری كورد‌و پێگه‌ی كوردستان و داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد و تێكشكێنه‌ری ئه‌و پیلانگێرییانه‌یه كه له‌مێژه خه‌ون به نه‌مانی كورد وكوردستان ده‌بینن
پارتی ، حزبی خزمه‌تكاری گه‌ل و كوردایه‌تی و پێشخستن وگه‌شه‌سه‌دنی وڵاته ، كه سه‌رۆك مسعود بارزانی ،پێشمه‌رگه ،ڕابه‌ر درێژه‌پێده‌ری و مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان به خۆڕاگری و ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین دڕێژه پێده‌ری ڕێبازی ( شانازییه بۆ مرۆڤ كه خزمه‌تكاری میلله‌تی خۆی بێت )؛وه‌ك گه‌وره‌ترین شانازی به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین و به‌هێز ڕووبه‌ڕووی سه‌ختترین هه‌لومه‌رجه‌كان و هێرش و په‌ڵاماردان و درۆنباران و مووشه‌كباران دوژمنان و نه‌یارانی كوردستان نه‌یانتوانی چۆكی پێ دا بنێنن ، قورستترین ئه‌رك و به‌رپرسیارییه مێژووییه‌كانی هه‌ڵگرت و شانی دایه ئه‌ركه قورسه‌كان و به‌رگری له مافه‌ره‌واكانی كورد‌و كوردستان كرد ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه كه پارتی خاوه‌ن سه‌ركرده‌یه‌كی بڵیمه‌ت و كارێزمایه كه پارێزگاریكردن و داكۆكیكردن له دۆز و خاك ، وه‌ك ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانییه ئامانجێتی .
مێژوو له بیری ناكات كاتێك ئه‌و لایه‌نانه‌ی چ وه‌ك ئۆپۆزسیۆن و چ ئه‌وانه‌ی له نێو پرۆسه‌ی حكوومڕانیش ،له كاته سه‌خته‌كاندا خۆیان له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان دزییه‌وه ، هه‌موو ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیه قورسه‌كانیدا خسته سه‌ر شانی پارتی و بارزانی ، ته‌نانه‌چووه پاڵ نه‌یارانی كوردستان ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێگه‌ی چه‌كی مووچه و بوجه زیاتر گوشار دژی حكوومه‌تی كوردستان دروست بكه‌ن و له هه‌مانكاتیشدا به‌ڕێگه‌ی ده‌یان ده‌زگه‌ی میدیایی و راگه‌یاندنی سێبه‌ری و ئاشكرا شه‌ڕێكی ده‌روونی و میدیاییان به‌رپاكردبووه ،خه‌ونی ئه‌وه‌یان ده‌بینی تا حكوومه‌تی كوردستان خه‌تابار بكه‌ن و ئینجا سه‌نگ وپێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان لاواز بێت و دواتر راده‌ستی نه‌یارانی كوردستان بكرێت .؛ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بنیمان ، چه‌ندین پیلانی یاسایی و دادگه و چه‌كی تر دژی كوردستان به‌كارهێنرا
به‌ڵام كادیروئه‌ندامانی پارتیمان چ له كوردستان و چ له‌سه‌ر ئاستی عێراق ؛ شانی دایه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی وبه‌رگری له ماف و شایسته‌داراییه‌كانی كوردستان كرد و له‌هه‌مانكاتیشدا ؛ وێرای هه‌موو گه‌مارۆ و فشاره‌كان ، ده‌یان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له بواری كاره‌با و ئاو و ڕێگا وبان و ته‌ندروستی و شاره‌وانی و گه‌شتیاری پێشكه‌شكرا ؛ ئینجا وێرای ئه‌وه‌ی نه‌یارانی كورد ،ویستیان به‌رێگریكردن له فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان و به‌ستنه‌وه‌ی به پرسی مووچه و بودجه خه‌ونی لاوازكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و لاوازكردنی و نه‌هێشتنیان ده‌بینی ، به‌ڵام سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان زۆر به‌رپرسیارانه‌وخۆڕاگرانه ڕێگه‌ی نه‌دا خه‌ونی ناحه‌زانی كوردستان بێته دی و عێراقی ناچار كرد به پێی ڕێككه‌وتن و ده‌ستوور ماف و شایسته‌داراییه‌كان بۆ گه‌لی كورد به‌ده‌ست بهێنێت .
پارتی تا خاوه‌نی سه‌ركردایه‌تی و سه‌ركرده‌ی به‌توانا بێت ؛ پارێزه‌ری سه‌قامگیری و ئارامی و ئاسایشی خه‌ڵك بێت و بینیمان كه چۆن له گه‌رمه‌ی قه‌یرانه‌كاندا وه‌رچه‌رخانی مێژوویی و كاره‌بایی 24 كاتژمێری و گه‌یاندنی ئاوی خێرا و ئینجا ڕێگاوبان و پشتێنه‌ی سه‌وزایی و هتد . خه‌ونی بۆ دوژمنانی كورد هێنا ،ڕێگه‌ی نه‌دا دوژمنان به ئامانجه‌كانیان بگات .
بۆیه، ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی كوردستان ، ئه‌و هه‌ڵوێست و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان و هه‌موو ئه‌و ئاوه‌دانی و پرۆژه وخزمه‌تگوزارییانه و پارێزگاریكردن له شكۆ و كه‌رامه‌تی كوردوكوردستان له بیر ناكات كه پارتی دیموكراتی كوردستان ئاڵاهه‌ڵگر و پێشه‌نگی بووه ، چونكه كاتێك پارتی به‌هێز بێت كوردستان زیاتر گه‌شه‌ده‌كات و خزمه‌تگوزارییه‌كان و داهاتووی گه‌له‌كه‌مان دڵنییاتر و ڕووناكتر ده‌بێت ؛ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیر و ئارامتر ده‌بێت ودڵنییایی زیاتر دروست ده‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسی و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه‌به‌رده‌م گه‌لی كورد و مافه‌ره‌واكانی .