ئافرەتێک جاران بە دەست فەرشێکی دەچنی، خەونی ئەوەبوو کە رۆژانێک بێت ھەر فەرش نا، بەڵکوو ئافرەت لەسەر فەرشی سوور بڕوا، بێتە دەسەڵاتەوە..
بزنسی خۆی ھەبێت، بتوانێ ھاوشانی پیاو مومارەسەی مافەکانی بکات، ئەمە خەون بوو، بەڵام ئەم خەونە لە سەردەمی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی ھاتە دی، کاتێک زەمینەی بۆ یاسای باری کەسی رەخساند، کۆمەڵگەی بەڕووی ئافرەتان کردووە، ئافرەت ھاتە سەر فەرشی سوور، سەردەمی زێڕینی ئافرەت دەرکەوت.
قەولێک ھەیە دەڵێ، کۆمەڵگەی پێشکەوتوو لە ئافرەتانەوە سەیربکە…
ئەمڕۆ لە ئافرەتانەوە کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو لە ھەرێم دەبینین، ئەم بەھێزیەی ئەمڕۆ کە ئافرەتان لە کۆمەڵگەی کوردستانی ھەیانە، شۆڕشێکی سەرکەوتوویی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بوو، ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەبوو کە ئێستا لەھەموو بوارەکاندا ئافرەتان پێشەنگن.
ئێرە ھەرێمی کوردستانێکە، لەگەڵ کرانەوەی ئازادی، پێشکەوتنی دیموکراسی، لەنێو ھەناوی کۆمەڵگەدا نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو لە نەریت ئەنجامدرا، ئەمە رێک پێکدادانی شارستانیەت بوو، کە ھەرێمی کوردستان بە ڕۆڵی ئافرەتەنەوە ھاوشانی پیاوان، بۆ کوردستانێکی بەھێز و دیموکراسی جەنگان.
ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە، ئەمڕۆ لە ھەرێم، ئافرەت وەزیرە، پەرلەمانتارە، دیپلۆماتکارە، سیاسییە، وەبەرھێنەرە، سەرکردەیە، سەرۆکی کۆمپانیایە، موفەکیرە، ئیتر ئەمە ھێزی راستەقینەی ئافرەتە، کە شۆڕشەکەی لەسەردەمی نێچیرڤان بارزانی دەستی پێکرد.
بۆیە خەونی ئەو ئافرەتەی کە بەدەست فەرشێکی دەچنی ھاتە دی، کە ئەمڕۆ ئافرەتانیش لەسەر فەرشی سوور دەڕۆن.