ماهیر حسن هونەرمەندێکی گەورەی کوردە ، ساڵانێکە ژیان و تەمەنی خۆی بۆ هونەری کوردی تەرخان کردووە کە ئەمڕۆ بۆتە سیمبولی هونەری کوردی ، ئەم هونەرمەندە ڕۆژانێک بە دراما‌و کۆمیدیاکانی خۆشی و پێکەنینی بەخشیوەتە میلەتەکەی کەچی ئەمڕۆ ئەوەی پێی دەبەخشرێتەوە جنێو و قسەی ناشرینە لە کاتێکدا تاکە شتێک کە میلەت وەک پاداشت بیداتەوە بەم هونەرمەندە وتەیەکی جوانە لەپای خزمەتەکانی ، کەچی کەسانێک لە دەرون پیسی و ئیرهاب فکریانەوە ئەوەندە بەدەمیاندا نایەت .
لە دیمەنێکی ئاوادا مرۆف دەبێت تەرکیزی لەسەر کەسایەتی هونه‌رمه‌نده‌كه و ئەو هەموو خزمەتە بێت کە بە هونەری کوردی و خەڵکی گەیاندووە کەچی ئیرهاب فکرییەکان ته‌ركیزیان خستۆتە سەر سەردانێکی کۆمەڵایەتی ئەم هونەرمەندە کە هیچ پەیوەندیەکی بە خەڵکەوە نییە تا بە باش و خراپ قسەی لەسەر بکەن، کابرا ئەگەر موڵکی میللەت بێت لە هونەردا، بەڵام لە ژیانی تایبەتی خۆی و چاڵاکییە کۆمەڵاتیەکانی ئازادە و له‌سه‌ری نییە بەدڵی خەڵکی هه‌ڵسوكه‌وت بكات یان ئەوان لەگەڵ چی بن ئەم ئاوا بکات .
ڕۆژانێک ئەم هونه‌رمه‌نده لە نێو چاڤیلاندا ڕیکلامی بۆ پڕۆژەی چافی لاند دەکرد کە هیچ کات ئه‌و ڕیكلامانه لە ئاست شاهەمەت و گەورەیی ئەو هونەرمەندەدا نەبوون، كه‌چی نەمانبینی کەسێک ڕەخنەی لێ بگرێت!! ئیستا بۆچی بۆ دیدارێك ئاوا هێرشی ده‌كرێته سه‌ر! خۆ ئه‌گه‌ر دیداره‌كه سیاسی بێت ئه‌ی ریكلام كردن بۆ پرۆژه‌یه‌كی بازرگانی كه باگراوندی سیاسی له‌پشته چی؟
به‌داخه‌وه هونەرمەندێک ساڵانێک تەمەنی گەنجی خۆی بە کاری هونەری بەڕێکردووە کە نە پارە هەبووە و نە بۆ پارەش کردویەتی ئێستا بەم تەمەنەوە شوێن پارە دەکەوێت؟! کە کەسانێکی فکر بەتاڵ بەوە بوختانی پێ دەکەن .
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه هۆکاری هێرش کردنە سه‌ر ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌وه‌بووه كه سه‌ردانی ده‌زگایه‌كی مه‌ده‌نی كردووه له كوردستان، و له‌وێ پێشوازی لێكراوه، دەی خۆ له كوردستان به‌سه‌دان ده‌زگای مه‌ده‌نی هه‌یه و ڕۆژانە كاری خۆیان ده‌كه‌ن و خه‌لات ده‌به‌خشنه‌وه و رێزی هونه‌رمه‌ندان ده‌گرن بۆچی بۆ ده‌زگاكانی دیكه سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه ئاساییه به‌لام بۆ سه‌ردانێكی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بۆ ده‌زگایه‌كی وه‌ك (روانگه)قاچاغه!. یانی هه‌ڵه‌ی ئه‌م سه‌ردانه له‌كوێدا بووه تا ئەم هەموو قسە ناشرینەی ئاڕاستە بکرێت ڕەنگە هەڵەیەک کە دەیبینن ئەوە بووە کاک ماهیر بەدڵی ئەوان بەرامبەرەکەی هەڵنەبژاردووە کە ئائەمەیە لوتكه‌ی بێ ئەدەبی مرۆڤانێک بیانەوێت بەوجۆرە کەسانی تر کۆنتڕۆڵ بکەن.
لەم فیدۆیەدا کاک ئیدریسی گەنج کە فێری ڕێز و ئەتەکیەت کراوە هەر لەسەرەتای دیدارەکە بە دەستەواژەیەکی بەهادار دەڵێ (سەرمایە چۆنی) وەک وەسف و پاداشتێک بۆ خزمەتی ئەم هونەرمەندە گەورەیە کە فعلەن سەرمایەی هونەری کوردییە ئەی لەبەرامبەردا پاداشتی خەڵکانێک چی بوو بۆی !
هەموومان دەزانین ئەفکار و تێڕوانینی ئەم جۆرە مرۆڤانە بۆ ژیان و کەسانی تر دەرئەنجامی ئەو ژینگە سیاسیە بۆگەنەیە کە ئەمڕۆ مرۆڤەکانی تیادا دابەشکراوە بەسەر دەیان حزبدا بەتایبەت لە سلێمانی کە بۆتە کارگەی بەرهەمهێنانی دەیان حزبی ئیرهاب فکر کەتیایدا شوێنکەوتووەکانیان بوونەتە کرێکاری ئەم حزبانە، وە بەبەرنامە کاردەکەن لەسەر جوانکردن و ناشرین کردنی هەر شتێک کە خۆیان بیانەوێت و خزمەت بە بەرژەوەندیەکانیان بکات، بۆیە ئەمانە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان لایان گرنگ نییە هەر شتێک بکەنە قوربانی تەنانەت دەست دەبەن بۆ ناشرینکردنی هونەرمەندێکیش کە ڕۆژانێک خزمەتی بە دەروونی خۆیان کردووە، بۆیە کاتێک دەچیتە ناو پڕۆفایلی جنێودەرەکان بۆت دەرئەکەوێ ئەمانە کەسانێکی مەدەنین یان کەسانێکی شوێنکەوتوون بۆیە ڕەخنەکانیانیشیان بێ بەهان.