دواین هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی و خانەوادەی میدیتشی

‌محەمەد خۆشناو

5 رۆژ پێش ئێستا

هەموو  میر و دەوڵەمەندەکانی ئەوروپا ڕێزی هونەر-یان دەگرت ، لەمێژووی موسیقادا و لە باخچەکانی تەلارە جوان و دێرینەکانی ئەوروپادا ئاهەنگ و سەما و مۆسیقا لەنێو تابلۆ ڕەنگینەکان لە ماڵە میر و دەوڵەمەندەکان ساز دەکران ئەمە ڕێزگرتنە لە هونەر  ، ئاخر ئەگەر خانەوادەی میدیتشی لە سەدەی ناوەاراست نەبوایە بۆ هەنەر و هونەرمەندان و بۆ ڕۆشنبیری و ڕۆشنبیران ئەوە داهێنان نەدەگەیشتە دەستی مەزنترین هونەرمەندانی سەدەی ناوەڕاست لەوانە دافینشی و مایکل ئەنجەلۆ ، میر و خانەوادە دەوڵەمەندەکانی ئیتاڵیا لە فلۆڕنسا و توسکانیا بەردی بناغەی بووژانەوە و ڕیسانس- یان دانا ، میرە بەناوبانگەکەی ئیتاڵیا « لۆرنزۆ » ی مەزن لە فەترەی نێوان 1449 تا ساڵی 1493 خۆی و سامانەکەی و دەسەڵاتەکەی بۆ دامەزراندنی ڕیسانس و پاڵپشتیکردنی زانایان و ئەدیبان و هونەرمەندان تەرخانکرد ، خانەوادەی میدیتشی ،  فلۆڕنسا-یان کردبووە چەقی کلتووریی  و ئابووریی ئەوروپا  ئەمانە لە مەحفەل و ڕێوڕەسمەکان  بە شانازیەوە ناویان لە لایەن هونەرمەندان و ڕۆشنبیران-یان  دەهێنرا ،   پێچەوانەی ئێرە ، ئەم پێشەکیەم بۆئەوە هێنایەوە کە بە حوکمی کاری دەیان ساڵم لەگەڵ کاک نێچیرڤان بارزانی هەر من دەزانم کە چ هاوکاریەکی زۆر بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژەی هونەرمەندان بە سینەماکار و شێوەکار و دڕاما و شانۆ و  مۆسیقا و کتێب …تاد پێشکەشکردووە ، گرنگ لەکن کاک نیچیرڤان بارزانی  ئەوەبوو کە پاڵپشتی و پارێزگاریکردن  لە هێزی نەرم پێویستە و  ، ئەگەر ئەو نەیکات کێ بیکات ؟! پاڵپشتی بەڕێزیان لە ڕۆشنبیری و ڕۆشنبیران و لە هونەر و هونەرمەندان و چاودێریکردنی تەندروستی و کۆمەڵایەتی  ئەوان یەکێکە لە ئەرکەکان و مافێکی خۆیانە و وەک ئاوەدانکردنەوەی نیشتیمان و ڕێگا و بان و شاری نوێ و تۆنێل و باخچە و پاڕکی جوان و بەندا و مزگەوت و کليسا و دەیان دەسکەوتی دی سەیریدەکرد  ، چونکە ئەو بڕوای بەوە هەیە کە ئەوان هێزی نەرمن پارێزەری شوناسی نیشتیمانین و بڕوای بەوەش هەیە کە داهێنەر هونەرەکەی پێشکەش ناکات بۆئەوەی بە قازانجەکەی بژی ، بەڵکو بۆئەوەی لە جیهانێکی فراوانتر و جوانتر و درەوشاوەتر بژین  ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەردەمێکی ئابووری قورسدا و لە سەردەمێکدا کە هونەر و نوسین دوا بایەخی خەڵکە پشتگیری هونەرمەند و نووسەران دەکات ، ئەو پێی وابووە کە ڕۆشنبیری ڕوکارە پڕشنگدارەکەی کوردستانە ،  من نامەوێت نموونەی فلۆڕەنسا لەژێر حوکمی  خانەوادەی مدیشی و ئەزموونی حوکمی نێچیرڤان بارزانی  بەراوردی یەکتر بکەم کە جیاوازیەکی زۆریان هەیە   بەڵام هەندێک لێکچوون لەنێوان هەردوولادا هەیە بەتایبەتی لە بواری پاڵپشتیکردنی هونەرمەندان و ڕۆشنبیراندا ، بەڵام دەبێت دان بەوەش بنێین کە زۆربەی هونەرمەند و ڕۆشنبیرانی کورد قەیرانی داهێنانی هەیە و  تەنگوچەلەمەی پاڵپشتی و پشتگیریکردنیان  نیە ،  بەداخەوەش هەندێک لە نوسەر هونەرمەندانی کوردستان قەدری ئەو پاڵپشتیە نازانن ، بەڵگەی سەلماندنیش بۆ ئەو بۆچوونەمان زۆروزەوەندە ، هونەرمەندان و ڕۆشنبیران سامانی ڕاستەقینە و بەشێکن لە مێژووی ئەو نیشتیمانە و دەبێت  لە هەموو بوارێکدا پاڵپشتی و  پارێزگاریان لێبکرێت .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP