دواین هەواڵ

دۆخە دەرونیەكەی محەمەد شیاع سودانی! ئیستقراری هاوڵاتیانی كوردستان

‌رێكان سه‌باح

22/07/2025

داهاتی مانگانەی فرۆشتنی نەوت لەعێراقدا" بەفەرمی 7ملیار دۆلار و بەنافەرمی زیاترە لە 10 ملیار دۆلارە، ئەمە جگە لە دەروازەكان و داهاتی ناوەخۆی عێراق لە مانگێكدا ئەگەر بە داتای فەرمی بێت، 15 پارێزگا لە عێراق داهاتیان " لەنێوان 800 بۆ 900 ملیار دینارە، لێ ئەم سودانیە بەو هەموو پارەیەی مانگانە، تاقە پردێكی دروستكرد لێ ئەو پردەش بووە گاڵتەرجاری " تۆری كۆمەڵایەتی" لەولاشەوە میوانداری كۆمكاری عەرەبی كرد، تووشی مهزەلەی ناوەخۆی هات لە شكەستبوونی دا، ئەمەش دەروونی شیاع سودانی تووشی گرفتێكی قوڵكردووە، بەوەی نازانێت بۆچی ناتوانێت پرۆژەیەكی هاوشێوەی " هەرێمی كوردستان" بەئەنجام بگەێنێت! پرۆژەكانی " جادە و بان" پرۆژەی كارەبا بۆ شارەكانی ناوەراست و خوارووی عێراق" پرۆژەی ئاو كە ئێستاش دەزگاكانی خێرخوازی كوردستان ئامادەن ئاو ببەنە بەسرە! ئەمە لەزمانی سیاسی تێپەری چووە قۆناغی بەغیلی و لە كۆبوونەوەكاندا لەناو ناخی "فشۆڵی و خوبەگەورەزانین هاتە زمان و بە بەرپرسانی كوردی گوتووە خێرە من ناتوانم بەو هەموو بودجەیەوە، پرۆژەیەكی وا جێبەجێ بكەم ئێوە ئەوە دەكەن! لەكاتێكدا باسی بێ پارەیش دەكەن! محەمەد شیاع سودانی كە ئێستا وەكو سەرۆكی " كۆمپانیای فرۆشی نەوت و پێدانی مووچە دەردەكەوێت" دەیەوێت لەرێگای ئابلوقە بێت یان لەرێگای دروونوەشاندن بێت، بەهەر نرخێك بێت، دەیەوێت ئەم حەقیقەتە بشارێتەوە كە هەرێم لەقۆناغێكی تری حكومرانی دا دەژیت، ئەوان لە قۆناغێكی " قێزەون" دا دەژین، لەكاتێكدا دەبێت شیاع سودانی ئەوە لەخۆی بپرسێت، ئەو پارەیەی بۆ چەواشەكاری ناوەخۆی كوردستان لەرێگای مورتەزەقەوە  سەرف دەكەیت و جێبەجێی دەكات! دەكرێت بۆ ناوەخۆی عێراق سودێكی یەكجار زۆری هەبێت! لێ ئەو لەو شكەستە تێنەگەیشت كە ئەو مورتەزەقانە! لەسنوری هەڵبژاردنێكی كۆنترۆڵكراو لەرێگای دادگای فیدراڵی و كۆمسیۆنی هەڵبژرادنەكانی عێراق، پارتی و یەكێتی خاوەنی نزیكەی هەر 64 كورسیەكەن، لە ئاستی دەنگیشدا خاوەنی نزیكەی 1200000ملیۆنێكی دووسەد  هەزار دەنگن لەناوەخۆی هەرێمی كوردستاندا! شیاع سودانی جەدەڵی بیركردنەوەكانی شایانی بەزەین! لێ تاكە شت كە دەتوانێت مووچە بڕینی كوردستانە و لەوەشدا ئەگەر كوردستان دەوەستێنێت! لە خورافیاتی سیاسیدا مەلە دەكات، بۆ؟ چونكە بەرجەستەكردنی راستی و حەقیقەت لەسزادانی خەیاڵخۆشی خەڵكی كوردستان نیە لەوە دێنە سەر شەقام و كوردستان دەروخێنن! چونكە كوردەكان بەقۆناغی وەهادا تێپەریون! هەرگیز ئیستقراریەتی "بنەماڵەی لەدەست نادەن، بۆ؟ چونكە خەڵك لەو دۆخەدا زۆر بەباشی ژیاوە! هەموو دونیا موڵكو ماڵ و قۆت بێت، یەكسان نیە بەلەدەستدانی خۆشەویستانی لەسەر سفرەیەكی پڕی بێ كەسی دا! مرۆڤی كورد باش لە ئیستقرار تێدەگات! سفرەی بەتاڵ باشترە لە سفرەی پڕی بێ كەسی دا. هەموومان دیمەنەكانی موسلمان بینی راستە سفرەكان پڕبوون، لێ داعش و عێراقی شیعە! جەلاد و بكوژی رۆڵەكانیان بوون! دروزەكان سمێل تاشاون لەنەبوونی ئیستقراردا ئەم ئیستقراریەتە! هەرگیز بەقەرز نادرێت و بە شەڕی ئیرادە ناشكێت! ئێمە ئەو دیمەنە زۆر باش دەبینین! كە چەند تێنوون بەخوێنی رۆڵەكانی ئەم كوردستانە، تەنها مووچەیەكە لەژێر دەستتان، دەتانەوێت بەتیزابێكی خەستی كورشندە بەگەرووماندا بكەن، لێ گەمژەیە ئێمە بەرجەستەی ئەو واقیعە نەكەین لە تەسلیم بووندا چمان بەسەردێت! بۆیە دەبێت پارتی و یەكێتی ئەو واقیعە ببینن، تەسلیم نەبوون لە وجودیەتی خۆراگریەوە نیە، لە وێنەی لەدەستدانی خۆشەویستانمانەوەیە! كە ئەمەش شایانی ئەوەیە، خۆڕاگری بە ناعەداڵەتی نەسپێردرێت و بە بەسارێژی ئازاری " میللەتدا" لەچوارچێوەی وەفا بۆ ئیستقراری سیاسی و ئابووری بەدی بهێنرێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP