بێگومان هەموومان رۆژانە دەبینین و هەست بەو هێرشە بێ مەبەست و مەبەستدارنە دەكەین، یەكێتی پەلاماری پارتی دەدات، هەرەشەكان گەیشتوونەتە قۆناغی "گریمانەكردنی جۆڕك لە سەنگەری شەڕی ناوەخۆ" لە ئاستی زمانە تووندەكانی یەكێتی دا.
ئەوەش دوای ئەوەی عێراق لە ئابلوقەی 11ساڵی رابڕدوو دا لەسەر هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی" لە قاڵبدانی هەرێمی كوردستان" بەتایبەتتر لەدوای " وەستاندنی نەوت لەرێگای دادگایی نێوبژیوانی پاریس ساڵی 2023" هەوڵەكان بۆ لاوازكردن و تەنانەت بۆ ئامانجی گەرانەوەی مەركەزیەتێكی دیكتاتۆرانەی بۆ عێراق" لەدوای هەڵبژاردنی 11ی 11ی ئەمساڵ" بەتەواوی گەیشتە قۆناغی كۆتایی شكەست.
ئێستا هەم لە عێراق هەم لە هەرێمی كوردستان" خەریكە رووئیایەك زاڵ دەبێت عێراق دووربخاتەوە لە ئاڵوگۆڕانەی، لەناوچەكەدا لە لێواری روودان دان، بەتایبەتتر كاتێك عێراق نەبووە بەشێك لە شەڕی 12 رۆژەی ئیسرائیل و ئێران، بۆ؟ چونكە ئێران بە مەسافەیەكی باش لەرووی ستراتیژیەوە، پاشەكشەی كردووە لەعێراق، ترسی پێكهاتەی شیعە و دۆخی ناوەخۆیان، وا دەكات تێروانینێكی تر زاڵ بێت بەسەر " ئیدامەدانی دەسەڵاتداریەتی خۆیان لە ناوەراست و باشووری عێراق!
چون؟ ئێران لەرووی ستراتیژیەوە لەگەڵ بوونی دەوڵەتێكی مەركەزی نیە لەعێراق، لەدواین هەڵبژاردنیش دا پێكهاتەی سوونە لەناوەراست و باشووری عێراق بەتەواوی وێناكەیان روونترە لەكورد كە مەترسی جدین! ئەمەش كەم تا زۆر تێروانینی پێكهاتەی شیعەی پرۆئێرانی لەعێراق و ئێرانیەكانی گۆڕیوە، چونكە وەڵائیەكان، ساڵانێك پێش شەڕی 12 رۆژەی ئێران و ئیسرائیل، لەهەوڵی ئەوە دابوون عێراق بەرەو مەركەزیەتێكی شیعی دیكتاتۆرانەی مەزهەبی ببەن، بەڵام ئەو هەنگاوە بەتەواوی هەم شكەستی هێنا هەم خۆشیان جۆڕێك لەسەركووتی " هاوكێشەی سیاسەتی ئیقلیمین".
ئێران بۆ ئەوەی ئەم دۆخەی عێراق لەچوارچێوەی " بەرژەوەندیەكانی خۆیدا بهێلێتەوە، پێویستی بەوەیە، عێراقی فیدراڵی لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا بمێنێتەوە، نەكە عێراق سەربكێشێت بۆ مەركەزیەتێكی خاوەن سیادە و بەتەواوی ببێتە مەترسی بەسەر ئێرانەوە، ئەو دیمەنە بۆ هەموو عێراقیەكان روونە!
ئالێرەدایە ئێران " پرۆئێرانیەكان و كورد لەناو كوردیشدا بەتایبەتی پارتی" بەهاورێگایەكی گونجاوتر دەبینێت، بۆ ئەو قۆناغە سیاسی و ستراتیژیەی لەناوچەكەدا هەیە! راستە بۆ ئێران وەڵائیەكان گرینترینیانن لەحكومرانی بەغدا چونكە بۆ ئێران وەڵائیەكانی ئێرانی لەعێراق وەكو ئەوە وایە، خۆیان حكومرانی عێراق بن، لێ مەترسی " دژبەریەكەكان و كراوەبوونی دەرگای عێراق زیاتر خۆشتر دەكات بۆ بەریەككەوتن و لەدەستدانی عێراق! بەڵام پرۆئێرانیەكان نزكترین و گونجاوترینن لەئێستادا بۆ ئێران! چونكە ئەوان دەتوانن جۆڕێك لە هاوسەنگی هێز و هاوكێشەی سیاسی عێراق لەناوەخۆدا بینابكەن، بەم شێوەیەش لەچوارچێوەی دەستوور و بنەماكانی دەستوور ئەو دەوڵەتە بەشێوەی دابەشی دەسەڵات لەچوارچێوەی فیدراڵی دا بهێلێتەوە، نەك مەركەزیەتێكی خاوەن سەروەری لەعێراق بێتە كایەوە، ببێتە مەترسی بەسەر ئێراندا.
ئەم دیدگا و گۆڕانكاریانەی، لە ئێستادا لەرووداندان، تەواو هێزە كوردیەكانی دەرەوەی پارتی بەتایبەتتر یەكێتیان تووشی " پرسیاری ئەوە كردووە ئەرێ ئەوە چی روودەدات" واتا سەرگەردان بوونە! بۆ؟ چونكە لەماوەی رابردوودا كۆی ئەو هێزانە، لەچوارچێوەی " زاڵكردنی مەركەزیەتێكی دیكتاتۆری دا لەژێر ناوی مووچە و تەوتین" بەشداربوونە! تەواو هاوفكر و هاوڕێگا بوونە، بۆ كۆتایی هێنان بەقەوارەی فیدراڵی كوردستان و گەرانەوەی مەركەزیەتێكی دیكتاتۆرانەی عێراقی! ئەوەش بەتەواوی لە ئەرشیف و تێروانینی ئێستا لێدوانەكانیاندا هەیە، كە هانی خەڵكی كوردستانیان دەدات تەسلیم بە عێراقی مەركەزیەت بن، كەمپین و خۆپێشاندان و لە ئاستی چاڵاكی پەرلەمانتارەكانیاندا، بەتەواوی ئەرشیفێكی گەورەیان كەڵەكەكردووە، لەداواكاری لە خەڵكی كوردستان بۆ تەسلیم بوون بە عێراقی مەركەزیەت لەژێر ناوی " مووچەدا".
هەر بۆیە پارتی لەدوو هەڵبژاردنی رابردوودا بەتایبەتی لەكوردستان" بەرێژەی زیاتر لەدەنگی ئەوان، لە هەڵبژاردنی عێراق نزیكەی ملیۆنێك و 150 هەزار دەنگ هێناوە لەچوارچێوەی دژی ئەم پیلانە وەستایەوە، تێیدا سەركەوتنی بەدەستهێتاوە، تا ئەم چركەش ئەو هێزە كوردیانە بانگەشە بۆ ئەو مەركەزیەتەی عێراق و هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتە فیدراڵیەكانی هەرێم دەكەن لە چوارچێوەی مووچەدا، لێ بۆ عێراق بابەتەكە " حەكەیاتی مێش نیە" ئامانجەكە بەتەواوی بۆ ئەوان دەركەوتووە و شكەستی هێناوە، لە ئێستاشدا گرینگە لەگەڵ ئەو گوتارە ستراتیژیەی زۆرینەی گەلی كوردستان و خەڵكی كوردستاندا بسازێن! كە بریتیە لە " هەڵوەشاندنەوەی یاسایی هەڵبژاردن و جێبەجێ كردنی دەستوور و دروستكردنی ئەنجوومەنی فیدراڵی و بەتایبەتتر جێبەجێ كردنی ماددەی 140! پارتی بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ هیچ حكومەتێكی تر باسی مووچە ناكات و لەسەر مووچەش هەر دانووستاند ناكات چونكە بابەتی مووچە ئەركی وەزارەتی دارایی هەرێمە و پەیوەندی نیە بەبەغداوە، ئەوە دەسەڵاتی بەغدا نیە مامەڵەی پێوە بكات، پێدانی بودجە " مافی هەرێمە و لەچوارچێوەی سەرژمێری و یاسای نەوت و گاز! ماف و ئەرك بەهەولێر و بەغدا دەدات.