ساڵانێكی زۆر كوبا وه‌كوو باخچه‌یه‌كی پشته‌وه‌ی ئه‌مریكا وابوو، ئه‌مریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی نه‌ده‌دا كوبا ببێته خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی خۆی، به‌ڵام كاتێك كاسترۆ خه‌باتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوبا كرد و توانی ئه‌و وڵاته له‌چنگی ئیمپریالیزمی ئه‌مریكی ده‌ربهێنێت، ئیدی ده‌وڵه‌تی كوبا بوه دیفاكتۆ.
ئه‌مریكا 60 جار هه‌وڵی تیرۆركردنی كاسترۆیدا و سه‌ری نه‌گرت، به‌ڵام خه‌باته‌كه‌ی كاسترۆ بۆ سه‌ربه‌خۆیی سه‌ری گرت، چونكه میلله‌تی له‌گه‌ڵ بوو و، بڕوایشی به‌وه هه‌بوو گه‌لی كوبایش وه‌كو هه‌موو گه‌لانی تری دنیا مافی خۆیه‌تی به سه‌ربه‌خۆیی خۆی بگات.
ڤێتنامییەكان چونكە ئیرادەیان بەهێز بوو، توانیان بەرامبەر وڵاتێكی زلهێزی وەكوو ئەمریكا بوەستنەوە و شەڕی سەربەخۆیی خۆیان بكەن، راستە زیاتر لە ١٠ ملیۆن مرۆڤ لە ماوەی ١٠ ساڵی شەڕ بوونە قوربانی، بەڵام ئەنجام گەیشتنە سەربەخۆیی خۆیان.
ڤێتنام ئێستا بووەتە ئەو وڵاتەی تەنیا لە ماوەی دوو ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤دا، بەرێژەی ١٣٠ ملیار دۆلار بەرهەمی وڵاتی خۆی بۆ وڵاتانی تر ناردووە، بەتایبەت لەڕووی تەكنەلۆژیاوە.
سودان، جەزایر و تونس و چەندین وڵاتی تری عەرەب، قوربانیاندا تا توانیان روبەڕووی هێزی ئیمپڕیالیستی ئەوكاتی فەڕەنسا و بەریتانیا بوەستنەوە، ئەنجام تاپۆی دەوڵەتی خۆیان كردە گیرفان و ئێستا خاوەن سەروەری خۆیانن.
تەنیا كاتێك دێتە سەر كورد، دەڵێن دەوڵەتبوون كارێكی باش نییە، دەبێت وەكوو برا لەگەڵ توركیا و سووریا و ئێران و عێراقدا بژین و لەچوارچێوەی دیموكراتیدا مافی خۆمان وەرگرین، ئاخر هەی نەگبەت، ١٠٠ ساڵە ئەو وڵاتانە كۆمەڵكووژت دەكەن، ئیتر چۆن دەبن بە برات، ئەگەر پێشت بڵێن براین، دڵنیابە تۆی وەكوو زڕ برا دەوێت، نەك برای راستەقینە.
بەوە مەخەڵەتێن دەوڵەتی نەتەوە بوونی نەماوە، هەر لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا چەندین دەوڵەتی نەتەوەیی لە دایك بووە. دوای رووخانی سۆڤیەتیش لە ١٩٩٠ چەندین دەوڵەتی تازە لەدایك بوون، توركیا و ئێران دەزانن نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە دەگۆڕێت، بۆیە نایانەوێت نموونەی رووخانی سۆڤیەت دووبارە ببێتەوە و دەوڵەتی تازە لەدایك بێت، بەداخەوە بۆ ئەمەشیان بەڕێز ئۆجەلان و دەمیرتاش و دەم پارتی بەكاردەهێنن.
تۆ هیچت كەمتر نییە لە تورك و عەرەب و فارس، لەوان زۆر كۆنتریت و زمانەكەشت بەشایەدی خۆیان كۆنترین زمانی ناچەكەیە، بۆیە خۆت بەكەم مەزانە و هەوڵ بۆ دەوڵەت بدە، چونكە تا دەوڵەتت نەبێت، هەر كۆیلەیت و وەكوو قەرەجێك مامەڵەت لەگەڵدا دەكەن.