دادگای فیدڕاڵی عێراق و،سەرجەم دادگاکان سەربەخۆ بن،لەژێر کاریگەری هیچ هێزو لایەنێکی سیاسی بڕیار نەدەن،چونکە ئەوکات دادگا جوانە کە سەربەخۆ بێت،تا بڕیارو ڕاسپاردەکانی لەبەرژەوەندی کۆی گەل و وڵات دا بێت،بەڵام کاتێ دادگاکان دەکەونە ژێر هەژمونی لایەنێک یان چەند لایەنێک،بێشک ئەوکات ئەو لایەنانە لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان دەهێنن بێ گوێدانە بەرژەوەندیە باڵاکانی ووڵات،ڕێک وەک و دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق،جارێ دادگاکە جۆرێک تەمومژاوی لە بڕیارەکانی دا هەیە،بەتایبەت دژی هەرێمی کوردستان کە پشکی گەورەی لە حوکمڕانی دا هەیە،چونکە لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە و لە پێکهێنانی حکومەتی نوێوە،تا ئەم ساتە بێ کورد نەتوانراوە هیچ حکومەتێک دابمەزرێنرێت، تەنانەت زۆر کات بۆ پێکهێنانی کابینە وەزاریەکان هانایان بۆ هەولێر هێناوەو،بێ هەولێرو سەرکردایەتی سیاسی کورد نەیانتوانیوە پەنجە بە ئاویش دا بکەن،
،ئێستاش کۆمەڵێک مادەی دەستوری هەیە لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی لە نمونەی مادەی 140ی دەستوری عێراق کە دەبوایە دادگای فیدڕاڵی شەڕی ئەو مادە دەستورییەی بکردایە ئەگەر دادگایەکی بێ لایەن و سەربەخۆیە،کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکانی کە بە بە ناوچە جێناکۆکەکان ناسراوە کۆمەڵێک مادەی دەستوری هەیە دادگای سەربەخۆی بە ناو فیدڕاڵیدەبوایە جێ پەنجەی لەو بوارەدا ڕەنگین ببوایە،فەرمون ئێستاش جوتیارانی کورد لە ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان ڕۆژانە هەڕەشەیان لێ دەکرێ و بەرهەمە کشتوکاڵیەکانیان دەسوتێندرێ،کە بە بڕیاری حزبی بەعسی لە ناوچوو ئەو زەویانە بەسەر عەرەبی هاوردەدا دابەش کراون و کورد لە زێدی خۆیان و سەر زەرویەکانیان دور خراونەتەوە بەبێ ویستی خۆیان،دادگای فیدڕاڵی لە جیاتی ئەوەی وەک دادگایەکی سەربەخۆ هەڵسوکەوت بکات ئەو نادادیە چارەسەر بکات کە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیشی دەستەبەر کردوە،کە چی بێ دەنگی هەڵبژاردوەو ڕۆڵی دەستوری خۆی نابینێ کە دەبێت خاوەنی بنەما دەستوریەکانی عێراق بێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە ،وەک دەبینین دەسەڵاتداران و شوڤێنیەتی عەرەب گەیشتۆتە ئاستێک هێرش بکەن سەر جوتیارانی گوندە کوردنشینەکان،
سەبارەت بە موچەی هەرێمی کوردستان کە لەم ڕۆدا تۆپەکە لە ساحەی دادگای فیدڕاڵیە کە چارەنوسی موچەی موچەخۆرانی کوردستان یەکلا بکاتەوە،دادگاکە بە ئیستیقالە کردنی ئەندامەکانی ،جۆرێک لە هەڵوەشانەوە روبەروی بوەتەوە هەرچەندە بڕیارەکە هەیە و سەرۆکی دادگاکە دەتوانی فەرمان سالاری بۆ دەرکات بەڵام کە نایکات هەر خۆ دزینەوەیە لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکەیان ،بە پاک و پوختی ئەوە دەرەخەن کە دادگاکە سەربەخۆ نیەو ئەجندای ئەملاو ئەولا جێبەجێ دەکات،دادگایەکە نەیتوانیوە دەستوریانە هەڵسوکەوت بکات وەک و لایەنێکی سەربەخۆ سەربەخۆیی خۆی بپارێزێ،چونکە ئەگەر شایستەی ئەو پاشگرە ناوییە بن کە باڵای سەربەخۆیە دەبێت ئەوەی ڕێگەی دەستورییە جا لە هەر کونجێکی عێراق بێت وەک دەستور کاری لەسەر بکەن و جیاوازی لە نێوان پێکهاتەو ناوچەو مەزهەبەکان دا نەکرێت،دەستور بکەنە بنەمای سەربەخۆ بونی خۆیان وەک دامەزراوەیەکی سەربەخۆ ئەرکەکانیان ڕایی بکەن،نەک وەک ئەوەی کە هەیە لە پاڵ گوێی بەناو دادگای باڵای سەربەخۆی حکومەتی فیدراڵی دا موچە خۆرانی کوردستان وا لە کۆتایی مانگی شەش نزیک دەبینەوە،هێشتا موچەی مانگی پێنج دابەش نەکراوەو ناشزاندرێ کەی چۆن دابەش دەکرێ،بەڕاستی ئەگەر کێشەیەکیش هەبێت دەبێ بە ڕێگا دەستوریەکە چارەی بۆ بدۆزرێتەوە نەک سزادانی مو چەخۆران هەر وەک ئەو دەقە دەستوریە لای خۆیان جێگیر کراوە کە نابێ موچەی موچە خۆران تێکەل بە کێشەی سیاسی بکرێت،خودی دادگاکە ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوو لا پابەند کردوە بەوەی موچەی موچەخۆران دابین بکرێت لە کات و ساتی خۆی دا و موچە تێکەل بە کێشە سیاسیەکان نەکرێت.