دواین هەواڵ

کلچدارئۆغلۆ: ئۆپۆزسیونی کوڕی باش

‌د.سەردار عەزیز

1 رۆژ پێش ئێستا

جارێک برادەرێک ووتی، دەڵێی خودا کەمال کلچدارئۆغلۆی بۆ ئەوە دروست کردوە هەتا ئەردۆگان لێی بباتەوە. برادەرەکە بە تێکەڵەیەک لە گاڵتە و ڕامان ئەوەی گوت، بەڵام ئاماژەکان زۆر دەبن لەوەی کە چەندین ساڵە کلچدارئۆغلۆ لە گیرفانی ئەردۆگاندایە. ساڵی پار بەهلول ئۆزکان لە وتارێکیدا لە گۆڤاری توێژینەوەی تورکی ئەم پرسە وروژاند، ڕۆژانی ڕابوردوو سەلیم کورو ئەم پرسەی وروژاند، هەرچەندە سەلیم دەڵێت لە ٢٠٢٠ەوە قسەی لە سەر ئەم پرسە کردوە.
بە هەرحاڵ، گەمەیەک لە ئارادایە، کە گوایە دوا هەڵبژاردنی حیزبی جەهەپە، دەنگ کڕینی تیادابوە، بۆیە دادگا دەبێت ئەو هەڵبژاردنە هەڵبوەشێنێتەوە و کلچدارئۆغلۆ بهێنێتەوە.

هەموو ئەمانە بۆ ئەوەیە کە جەهەپە ببێتەوە بەو حیزبەی کە هەرگیز هیچی نەدەبردەوە و زۆر دڵخۆش بوو بە دۆڕانەکانی. کلچدارئۆغلۆ زوو ناوی بنەماڵەکەیان قەرەبولوت بوو کە یانی هەوڕی ڕەش، وەها دیارە دەیەوێت ببێتەوە بە هەوڕی ڕەش.

ئەم پرسە چەند بابەتێکی هەستیار دەوروژێنێت:
یەکەم، خواستی نەدۆڕان لای ئەردۆگان. ئەردۆگان بۆ ئەوەی نەدۆڕێت دەبێت نەیارەکانی بگڕێت یان بەند کات یان پەرت کات.
دووەم، بەکارهێنانی دادگا بۆ دەستگیرکردنی نەیاران.
سێیەم، بەکارهێنانی پرسی گەندەڵی و سیاسی بۆ بەندکردنی چالاکوانانی حیزبەکانی ئۆپۆزسیون.

هەندێک بڕوایان وەهایە کە لە ئەگەری ڕودانی هێنانەوەی کەمالدا ئەگەری پەرتبونی جەهەپە هەیە، بەوەی بەشی جەهەپەی کەمال دەبێت بە حیزبی عەلەوییەکان. ئەو بەشەکەی تریشی بە ئەتاتورکی. لە ڕوەوە ئەگەر تورکای بە سەر کورد و عەلەوی و سونییدا دابەش بێت لە بڕی خیتابی نەتەوەیی تورکی کارێکی خراپ نیە.
لینکی بابەتێکی محەمەد نورەدین دادەنێم دەربارەی ئەم پرسە. محەمەد لوبنانیەکی شیعەیە، بەڵام تورکناسێکی زۆر باشە، بە دیدی شیعەیی.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP