دژایه‌تی نه‌وتی كوردستان و وشككردنی سه‌رچاوه‌ی ئابووری
هه‌وڵدان بۆ دژایه‌تیكردنی سێكته‌ری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌چڕی ده‌ستی پێكرد به تایبه‌تی له دوا ساته‌كانی حكومه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، له 17ی کانوونی دووهه‌می 2019 سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وت و جێگری سه‌رۆک وه‌زیران بۆ كاروباری وزه له ڕاگه‌ینێراوێكدا وتی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پلانێكی بۆ فه‌راهه‌مكردنی ده‌روازه‌ی جۆراوجۆری هه‌نارده‌ی نه‌وت ئاماده كردوووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كار له‌سه‌ر خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی دروست كردنی بۆریێكی جێگره‌وه‌ی نه‌وت "كه مه‌به‌ستی بۆڕی نه‌وتی كوردستان"بوو له كه‌ركووكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی ده‌كات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه كار له‌سه‌ر دانانی پلانێک ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت له رومێله‌وه به‌ره‌و به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ی ئوردنی هه‌نارده بكه‌ن.
به‌ڵام كێشه‌كانی عێراق و روچوونی له گه‌نده‌ڵی كارێكی ستراتیژی وا گرنگ بۆ عێراق ئه‌سته‌م بوو كه به زووی پێرا بگات ئه‌و ئامانجه‌ی به‌دی بهێنێت به تایبه‌تی ڕاكێشانی بۆری له ناوچه سونییه‌كانه‌وه بۆ توركیا بۆ شیعه ده‌بێته كارتێكی فشار یۆیه دوای شكست هێنانیان له‌و هه‌وڵانه به چاوساغی هه‌ندێك هێزی ناوخۆی هه‌رێم و به ڕاوێژی ئێرانییه‌كان و سه‌كرده‌كانی حه‌شه‌دی شه‌عبی په‌نایان بۆ دادگای فیدراڵی برد كه زیاتر ئاراسته‌كانیان بۆ دژایه‌تی كابینه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی بوو ئه‌وه‌بوو دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە 15ی شوباتی 2022 بڕیاریدا كە هەناردەکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە كارێكی نادەستوورییە و گرێبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان نایاسایین.
حكومه‌تی عێراق پاڵپشت به‌و بڕیاره هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا له مانگی ئازاری ساڵی 2023 ڕاگرت، هه‌ر چه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕیارانه‌ی وه‌كو بڕیاره‌كانی سه‌رده‌می به‌عس وه‌سفكرد به‌ڵام رێگای گفتوگۆی گرته‌به‌ر و داوای جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری كرد، پێم وایه ئه‌م سیاسه‌ته ڕه‌هه‌ندی نێوده‌وله‌تیشی هه‌بووه به تایبه‌تی به‌ریتانیا هه‌وڵی زۆری داوه كه جارێكی تر سێكته‌ری نه‌وت له عێراق بگرێته‌وه ده‌ست له‌مه‌شدا هاوكاری عێراق بوو كاتێك له 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێرشی كرده سه‌ر كه‌ركوك، بۆ ده‌رباز بوونیش له مشتومڕی نه‌وتی كه‌ركوك محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له 14ـی کانوونی دووەمی 2025، رێككەوتنی پەرەپێدانی چوار كێڵگەی نەوتی لە كەركوك لەگەڵ كۆمپانیای بریتش پیترۆلیۆم (بی پی) بەریتانی ئیمزا كرد رێککەوتنەکە پەرەپێدانی چوار کێڵگەی سەرەکی کەرکوک لەخۆدەگرێت (بای حەسەن، کەرکوک بەهەردو (بابا و ئاڤانا) و چەمبۆر و خەباز)ـەوە ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به پێی مادده‌ی 140ی ده‌ستور نابێت ژێرخانه‌كه‌ی بخرێنه ژێر سایه‌ی رێكه‌وتنی ستراتیژی له‌و جۆره به‌ڵام به‌و پێیه‌ی كه به‌ریتانیا هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مریكایه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی بۆ جه‌نگی دژی تیرۆر‌و داعش بۆیه عێراق پێی وایه هه‌ر رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا به ئاسانی بۆی ده‌چێته سه‌رو و له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌مریكا دژ نییه و كوردیش توانای دژبه‌ری نییه.
ئالنگریه‌كانی به‌رده‌م كابینه‌ی نۆیه‌م و خۆڕاگری سه‌رۆك وه‌زیران
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێكهێنا به ستراتیژیه‌تێكی نوێوه حكومه‌تێكی تا ڕاده‌یه‌ك بنكه فراوانی پێكهێناو پاكێچی چاسكازی قه‌بوڵكرد و ده‌یه‌ها چاكسازی له سێكته‌ره جیاوازه‌كانی حكومڕانیدا كرد به تایبه‌تی له رێكخستنه‌وه‌ی میلاكی فه‌رمانبه‌ران و دورخستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به نادادپه‌روه‌ری پله‌ی بالایان پی درابوو یان له چه‌ند شوێنێك مووچه‌یان وه‌رده‌گرت، كێشه‌كان ئه‌وه‌نده كه‌ڵه‌كه ببون خێرای چاكسازیه‌كانی قورس كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له ناوه‌خۆی هه‌رێم و عێراقیش به توندی كه‌وتنه دژایه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستیان بۆ بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران برد و هه‌وڵی جدیان خسته‌گه‌ڕ كه به ته‌واوی سه‌رچاوه‌كانی دارایی حكومه‌ت وشك بكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ده‌ها ده‌زگای ڕاگه‌یاندیان دژی سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌كه‌ی خسته‌گه‌ڕ بۆ چه‌واشه‌كردنی جه‌ماوه‌ر ناشرینكردنی حكومه‌ت و هاندانی جه‌ماوه‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی باوه‌شی به‌غدا و بڵاوكردنه‌وه‌ی نا ئومێدی له‌ناو خه‌ڵك.
سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕه‌ی له‌ژێر پێی كێ ده‌رهێنا
سه‌ره‌ڕای ئالنگریه‌كانی به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌ڵام ئه‌و توانی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ژێرخانی ئابوری كوردستان ببوژێنێته‌وه و له مه‌ترسی رزگاری بكات، به‌بێ هه‌نارده‌ی نه‌وت و گرتنه‌به‌ری سه‌دان رێگه بۆ دژایه‌تیكردنی خودی خۆی و كابینه‌كه‌ی له هاندانی هاوبه‌شه‌كانی له‌ناو حكومه‌ت و دژبه‌ره‌كانی له ئۆپۆزسیون و به پاڵپشتی لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق توانی سه‌رچاوه‌ی داهاتی كوردستان هه‌مه‌جۆر بكات به گرنگیدان به سێكته‌ری كشتوكاڵ و ئاودێری و رێگه‌وبان و گه‌شتیاری...هتد
ویستیان به هه‌موو شیووه‌یه‌ك به‌ڕه له‌ژێر پێی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ربێن، به بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی به راگرتنی نه‌وت و دواخسنتی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی كه به پێی ناوه‌ندی لێكۆلینه‌وه‌ی جیهانی بۆ گه‌شه‌پێدان زیاتر له 11 ملیار دۆلار زیانی به ئابوری عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه كه رۆژانه حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 450 هه‌زار به‌رمیلی هه‌نارده ده‌كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌كاتی ئێستادا هه‌وڵدان بۆ سه‌ختكردنی پیكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م و دروستكردنی كیشه‌ی به‌رده‌وام بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ر رۆژه به بیانوییه‌ك. به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران خه‌ریكه به شینه‌یی به‌ڕه له‌ژێر پێی پیلانگێریه‌كانی دژبه‌ره‌كانی له ناوخۆی هه‌رێم و به‌غدا شكست پێ ده‌هێنێ، ڕه‌نگه هۆكاری بابه‌تی و نێوده‌ڵه‌وتی هۆكاربن بۆ هه‌نگاوه سیاسیه‌كانی مه‌سرور بارزانی وه‌ك گۆڕانكاریه‌كانی سوریا‌و فشاره‌كانی سه‌ر ئیران و حكومه‌تی عێراقی كه هه‌رێمی كوردستان سود له‌و ده‌رفه‌تانه ببینی به‌ڵام خودی كاره‌كته‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت و زمانی دیبلۆماسی و پاشخانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا و دیبلۆماسیه‌تی قه‌ناعه‌تپیكردن و خۆڕاگری له‌به‌رده‌م فشاره‌كان پشكی شێری به‌ركه‌تووه له هه‌نگاوه‌كانی بۆ به‌هێركردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مان كاتدا هه‌وڵدان بۆ به سیسته‌مكردنی دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم و پاراستنی ئاسایش بۆ دڵنیایی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم متمانه‌ی زیاتری دروست كردووه بۆیه گه‌ر ئیراق له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو به ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی به‌ریتانیاو رێگه‌خۆشكردن بۆ توركیا به كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی گه‌شه‌پێدان له كه‌نداوه‌وه بۆ عێراق به‌و نیازه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ئابورییه‌وه بخنكێنن ئه‌وا سه‌رۆكی حكومه‌ت به ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی ئه‌مریكی و به سوود وه‌رگرتن له توانا دیبلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی خه‌ریكه ئه‌و به‌ڕه له‌ژێر پێی ده‌نگه دژه‌كانی له عێراقدا ده‌رده‌هێنێ ئه‌و گه‌شته دیبلۆماسییه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو و واژووكردنی دوو گرێبه‌ستی په‌ره‌پێدانی نه‌وت و گاز لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکانی HKN و وێستێرن زاگرۆس به سه‌رپه‌رشتی مەسرور بارزانی وێنای ئاینده‌ی سیاسه‌تی ئابوری له هه‌رێمدا رونتر ده‌كات كه پیویسته كورد له‌و هه‌نگاوه‌كانه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران پاڵپشت بن چونكه په‌یوه‌ندی به شكۆ و قوتی خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه كه ئێمه‌ش كارتی فشارمان هه‌بێت وه‌ك سواڵكه‌ر له به‌غدا نه‌پاڕێینه‌وه.