من هه‌رگیز نه‌مویستووه له‌سه‌ر بابه‌تێك قسه بكه‌م كه به‌شێك بێت له هه‌ڵچوونی سوشیال میدیا یاخود په‌یوه‌ندی هه‌بێت به "مێنته‌لێتی خێل" یا ڕوونتر بڵێێن عه‌قڵیه‌تی خێل به‌ڵام هه‌رچییه‌كی بكه‌ین و چه‌نده هۆشیار بین و هه‌وڵ بده‌ین هۆز و ڕامانی هۆزگه‌رایه‌تی بتوێنینه‌وه و بیخه‌ینه خزمه‌تی بیری نه‌ته‌وایه‌تی و دیوه‌خانی نیشتیمان هێشتان ناتوانین خۆمان بێ به‌ری بكه‌ین له‌وه‌ی كه نه‌وه‌و بنه‌چه‌ی هۆزێكین له قوڵایی نیشتیمانێك كه خۆشمان ده‌وێت و قوربانیشی بۆ ده‌ده‌ین.
له سه‌رتایی مانگی ته‌موزی 2026 تاوه‌كو ئیستاش به هۆی كێشه‌یه‌كی یاسایی زه‌وی و زار له قه‌زای خه‌بات ڕووبهڕوبونهوهیهكی چه‌كداری ڕویدا له‌گه‌ڵ گوندێكی هۆزی هه‌ركی كه ئه‌گه‌ر به زمانی میدیایی شیبكه‌ینه‌وه تاوه‌كو ئیستا كاریگه‌ری ڕای گشتی دیجیتاڵی یان تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ره‌وه ماوه‌و و خه‌ریكه پاشماوه‌كانی ئه‌و ڕووداوه به سیاسی ده‌كرێن، به تایبه‌تی له لایه‌ن ژینگه‌ی شێواوی ئۆپۆزسیون و پارته ڕكابه‌ره‌كانی پارتی بێ ئه‌وه‌ی گوێ به ئاسایشی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی بده‌ن و خه‌ریكه هۆزی هه‌ركی ده‌خه‌نه نێو گه‌مه‌یه‌كی سیاسی و ئه‌منی كه خۆشیان مه‌به‌ستیان نه‌بووه.
هه‌رچه‌نده هه‌رگیز نامه‌وێت كێشه‌ی هۆزگه‌رایه‌تی وه‌كو بابه‌تێك له میدیا باس بكرێت به‌ڵام كه بووه بابه‌تگه‌لێكی گشتی ڕه‌نگه ناچاربین قسه بكه‌ین چونكه له هه‌موو شوێنێك كه‌سانێك هه‌ن كه جگه له تهورژمی هه‌ره‌مه‌كی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕای جیاوازتریان ده‌بێت.
وه‌ك چاودێری ڕووداوه‌كان سه‌یری تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان ده‌كه‌م و به‌شێكی ئه‌و په‌یامه سێبه‌رانه‌ی نێو گه‌مه‌ی سیاسی ئامانجیان جولاندنی سۆزی هۆزگهرایهتییه به به‌بیرهێنانه‌وه‌ی مێژوو و قولكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و هاندان بۆ كرده‌وه‌ی سه‌ربازی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لام شوره‌ییه ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی گه‌وره كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كه كێشه یاساییه‌كان یاخود ئه‌و كێشانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به زه‌وی و زاره‌وه هه‌یه بكه‌نه كێشه‌یه‌كی سیاسی و هۆزێكیش بكه‌نه داینه‌مۆی تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانێك كه قوربانی بۆ داوه، تێكه‌ڵكردنی كێشه ئه‌منی و سیاسیه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ركابه‌ره‌كانی له ده‌ره‌نجامی سازش نه‌كردن بۆ یه‌كتری به كێشه‌كانی زه‌وی و زار و یاخود كێشه ئابورییه‌كان هێنده جیاوازی هه‌یه وه‌كو ئه‌وه وایه له هاوین و له نێو ئه‌ستێره‌كان به‌فر ببارێ، به‌رێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم جا چ ئابوری بێت یان سیاسی و ئه‌منی وابه‌سته‌ی جیاوازی هزری و به‌رپرسیارێتی و ئه‌قڵیه‌تی بیركردنه‌وه‌ی حوكمڕانییه كه له‌و دیده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌یران و كێشه‌كان بكه‌ن به شێوه‌یه‌ك نه‌بێته شوره‌یی حكومڕانی بۆ هه‌رێم به هه‌موو پارته سیاسیه‌كانه‌وه، به‌ستنه‌وه‌ی كێشه‌ی گوندی گرده‌ڕه‌شه به كێشه سیاسیه‌كانی هه‌رێمه‌وه ئابڕوچونێكی سیاسی و یاسایی و سه‌ربازی و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تیشه كه شایه‌نی حكومڕانییه‌كی زیاتر له سی ساڵی هه‌رێمی كوردستان نییه، چه‌ندین په‌یچ و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی گه‌وره به تایبه‌تی له زۆنی سلێمانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن كیشه‌ی گرده‌ڕه‌شه گه‌وره بكه‌ن و به‌رگێكی سیاسی بۆ بدورن و ده‌یانه‌وێ نانی خۆیان له ئاگری ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی چه‌ند كه‌سێكی خاوه‌ن سه‌رمایه له گوندێك گه‌رم بكه‌ن ویستیان ئه‌وه‌یه چه‌ك بده‌نه ده‌ستیان و به قاره‌مان وه‌سفیان بكه‌ن، خه‌ڵك ده‌بێت له حزبایه‌تی بێ مۆڕاڵی سیاسی و یاخود ته‌كتیكی سیاسی بۆ فشاری ده‌سكه‌وت وانه‌یه‌ك وه‌رگرێت كه ده‌یانه‌وێت بێ گوێدانه بنه‌ماكانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی نشتیمانێك بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببه‌ن، پێویسته هۆزه‌كانیش له مۆڕاڵی سیاسی سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كان تێبگه‌ن، ئه‌مڕۆ بۆ ڕاكێشانی هه‌ست و سۆز و ده‌نگ ده‌ستمان ماچ ده‌كه‌ن و وه‌ك قارهمانێكیش چه‌كمان ده‌ده‌نه ده‌ست، بۆیه گه‌ر ده‌تانه‌وێ پاداشتی قوربانیدانتان بده‌نه‌وه پێیان بڵێن نهدهستمان ماچ بكه‌ن نه چه‌كمان بده‌نه ده‌ست، به‌ڵكو له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم به‌شێك له واژووه‌كانتان بخه‌نه ناو په‌نجه‌ی ئیمه، چونكه جگه له بازوی چه‌ك دنیایه‌ك په‌نجه‌ی خامه ڕه‌نگیمان هه‌ن.