جه‌نگی بریكار واته سپۆنسه‌ركردنی ئه‌و وڵات و گروپانه‌ی كه وڵاتی پاره‌ده‌ر یان خود زلهێز یان خاوه‌ن ئه‌جیندا و به‌رژوه‌ندی ده‌یكات بۆ ئه‌و وڵات و گروپانه‌ی كه پاشكۆی خۆیانن و ئامانجه ئابوری و سیاسیه‌كانیان یه‌كانگیره، یاخود به‌رێوه‌بردنی جه‌نگی ناڕاسته‌وخۆیه به به‌كارهێنانی هێزی چه‌كداری یاخود له رێگه‌ی گروپه‌كانی فشار و به‌كرێگیراوانی ده‌یكات له رێگه‌ی میدیا و پروپاگه‌نده و جه‌نگی ده‌رونییه‌وه بێ ئه‌وه‌ی خۆی به‌شداری تێدا بكات ده‌وڵه‌تی سپۆنسه‌ر هه‌وڵ ده‌دات ئامانجه‌كانی له‌و رێگه‌وه‌یه‌وه به‌دی بهێنێت.
ـ عێراق وه‌ك وڵاتێكی سپۆنسه‌ركراو...
وڵاتی سپۆنسه‌ر گه‌ر بیه‌وێت هه‌ژمونی خۆی به‌سه‌ر وڵاتێكدا بسه‌پێنێ هه‌وڵ ده‌دات ئامانجی خۆی له وڵاتانی تردا به‌دی بهێنێت به تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه قه‌یرانی سیاسی و ئابوری و نا سه‌قامگیری ئاسایشی تێدایه له رێگه‌ی راوێژكاری سه‌ربازی و ئه‌منی و ته‌نانه‌ت ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌ستی خۆی ده‌خاته نێو كایه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئامانجكراوی خۆی. له‌م ڕوه‌وه له ئێراقدا وڵاتی میحوه‌ری و ده‌ست ڕۆویشتوی ناوچه‌كه ئێرانه كه توانیویه‌تی جومگه سه‌ره‌كیه‌كانی سیاده‌ی ده‌وڵه‌تی ئیستای به‌ناو ئیراق هه‌ڵته‌كێنێ.
ـ ئایا ئێران شه‌یتانی گه‌وره‌یه یان ئه‌مریكا
ئیران هێزیكی جوله نه‌رم و له‌سه‌ر خۆیه بۆ له‌نێربردنی نه‌یارانی، ئه‌وه‌ی مێژووی سیاسی ئێرانی خوێندبێته‌وه هه‌ست به‌و مه‌ترسیه ده‌كات، ئیران وه‌ك توركیا نییه سایكلۆژیه‌تی كه‌سایه‌تی توركه‌كان به شێوه‌یه‌كه كه زوو هه‌لده‌چن و ئه‌وه‌ی له هزر و مێشكیانه دایده‌ڕێژن به مانایه‌كی تر زوو هێستریا ده‌یانگرێت و هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی فارس و ئیرانیه‌كانی پێ جیا ده‌كرێته‌وه رێك ده‌توانین بلێین گه‌مه‌ی شه‌یتانه. گه‌مه‌ی سیاسی ئیران له عێراقدا مه‌ترسی و لێكه‌وته‌كانی هێنده مه‌ترسیدارن زۆر جار سیاسیه‌كانی عیراق خۆشیان دركی پێناكه‌ن چونكه قوڵایی ستراتیژیه‌تی ئیران له عێراقدا ته‌نها سیاسی و سه‌ربازی نییه به‌ڵكو باوه‌ڕ و مه‌زهه‌ب و شێوێنه پیرۆزه‌كان و ئه‌و سه‌رمایه مرۆییه‌ی كه به‌درێژایی مێژوو خۆی به خاوه‌نی ده‌زانێت بریتین له ملیونان شیعه كه‌به خوێن نه‌بێت ده‌ستی لێ هه‌ڵناگرێت، له ڕاستیدا بۆ ئێرانیه‌كان كه‌ربه‌لا له كه‌عبه و شاری مه‌كه‌ش پیرۆزتره.
ئیران له عێراقدا ته‌نها گه‌مه‌ی بازرگانی ناكات كه پێش شه‌ڕی داعش ته‌نها بازاری سیاسی و به‌شێكی گرنگی ئابوری عیراقی به‌ده‌سته‌وه‌بوو، به‌لام وه‌ك شانه‌ی هه‌نگوێن جه‌نگی داعش بۆی بووه ده‌رفه‌تێك توانی پێگه‌ی ستراتیژی سه‌ربازی خۆی له رێگه‌ی دامه‌زراندنی حه‌شه‌دی شه‌عبی به‌هێز بكات و تا ڕاده‌یه‌ك پیگه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراق لاواز بكات یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌توانێ بریاره سیاسیه‌كان له رێگه‌ی سپۆنسه‌ره‌كانیه‌وه به هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی بگۆڕێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا ده‌زانێت و به هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌زانێت بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌لام تازه ناتوانێ به‌و ئاسانیه ده‌ست و په‌لی ئێران ببه‌ستی مه‌گه‌ر قه‌سابخانه بۆ ئه‌ندامانی حه‌شه‌دی شه‌عبی دابنێ كه به‌شیكن له پیكهاته‌ی كۆمه‌لگه‌ی شیعه‌ی ئێراق. ئیستا له عیراقدا ئه‌مریكا شه‌یتانی گه‌وره نییه وه‌كو پیش‌تر ئێران باسی ده‌كرد به‌ڵكو ئێران وه‌ك وڵاتێكی میحوه‌ری ئه‌و ڕۆڵه ده‌بینێ.
ـ سه‌ركره‌كانی كورد و هه‌رێمی كوردستان ئامانجی جه‌نگی ده‌رونی ئیرانیه‌كانن.
جه‌نگی ده‌رونی زۆر مه‌ترسیداره له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه "گۆبلز" وه‌زیری پروپاگه‌نده‌ی ئه‌ڵمانیا 4000 هه‌زار ده‌رونناسی له ده‌وری بوو بۆ ئه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده بڵاوبكه‌نه‌وه و ده‌ورنی كه‌سایه‌تی میلله‌تانی تر تێكبشكێنن هه‌ر به‌و شیوه‌یه‌ش فره‌نسا و پاریس‌یان داگیركرد. سه‌ركرده‌ی ئه‌ڵمانی " دۆمیل" ده‌لێت سه‌ركرده‌ی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر جه‌سته‌ی دوژمن‌دا بگرێت هه‌وڵ ده‌دات ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌قڵیاندا بگرێت. قاسم سلیمانی له وتارێكدا ده‌لێت گه‌ر توانیت شكۆی دوژمن بشكێنی و بیانكه‌ی به مرۆڤێكی ده‌روون ڕوخاو ده‌بێت رێزه‌كانیان شه‌ق بكه‌ی و بێ متمانه‌یی له نێوانیاندا بچێنی، ئیران له دوای شه‌ڕی داعش رێك له كه‌ركوك و 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌وه‌ی كرد‌و دره‌نجامه‌كانیشی دیار بوون، له ئێستاشدا ئیران ده‌ستی داوه‌ته جه‌نگێكی ده‌رونی دژی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده‌كانی كه هه‌موو ئامرازه‌كانی تێدا به‌كار ده‌هێنێت له ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن و گروپه‌كانی فشار و ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانی به‌ستن له نیوان نه‌یارانی قه‌واره‌ی هه‌رێم و به‌شێك له پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان، هه‌ندێك جار تا ڕاده‌ه‌ی ترساندن و به‌كارهێنانی توانای سه‌ربازی وه‌ك موشه‌كبارانكردنی هه‌ولێری پایته‌خت.
ئیران له عێراق چه‌ندین چه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان، ڕاسته له‌كاتی ئیستادا ناتوانێت له رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازییه‌وه هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌مۆ بكات، به‌ڵام له رێگه‌ی سۆنسه‌ره‌كانیه‌وه له دادگای فیدراڵی و چاوسوركردنه‌وه‌ی حه‌شه‌دی سه‌عبی له كوردستان و بڕینی سه‌رچاوه‌ی داهات و له قاڵبدانی ده‌سه‌ڵاته نیمچه سیادی و سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی به‌شێك له ئامانجه‌كانی بپێكی وه‌ك:
ـ توانیویه‌تی دووباره ده‌ستكاری نه‌خشه‌ی سیاسی و ئابوری هه‌رێم بكات له دووباره دروستكردنه‌وه‌ی زۆنی زه‌رد و سه‌رز به شێووه‌یه‌كی ڕانه‌گه‌یێنراو.
ـ چاندنی هه‌ستی ناعه‌داله‌تی له نێو تاكی كورد و ڕه‌فتاری جه‌ماوه‌ریدا كه زۆر مه‌ترسیداره بۆ حكومڕانی له هه‌رێمی كوردستان.
ـ هه‌وڵدان بۆ بێ به‌هاكردنی شۆرش و راپه‌ڕین و ده‌سكه‌وته‌كانی له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان و به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان.
ـ ناشیرینكردنی سه‌ركرده‌كانی كورد و نیشاندانیان كه هۆكاری هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ن كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دوچاریان بوونه له نه‌بوونی مووچه و ده‌ستبه‌رداگرتنی داهات و گه‌نده‌ڵی و نه‌زانین له به‌رێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌كان.
ـ هه‌وڵدان بۆ بێ متمانه‌كردنی تاكی كورد و خۆ به‌خاوه‌ن نه‌زانینیان له قه‌واره‌ی هه‌رێم و ده‌سكه‌وته‌كانیان كه خۆیان له رێگه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌وه به‌ده‌ستیان هێناوه.
ـ هێنانه پیشه‌وه‌ی ده‌موچاوی سیاسی نوێ و گرنگی پیدانیان و نیشاندانیان كه وه‌ك فریادڕه‌سێك له به‌ره‌ی گه‌لدان و ده‌توانن دۆخی هه‌رێم بگۆڕن.
ـ ناردنی شه‌پۆلێك له له‌شفرۆش و به‌ناو مۆدێل و كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی میدیایی و ده‌نگ و گرته‌ی سێكسی كه‌سانی سیاسی و نیشاندانی ئه‌و مۆدێلانه به ئۆتۆمبێل و كه‌ره‌سته‌ی گرانبه‌ها كه وا له خه‌لكی كوردستان بگه‌یێنن كه به‌رپرسه‌كانتان خه‌ریكی ڕابواردن و خۆشكوزه‌رانین.
ئه‌مانه هه‌موویان به‌شێكن له جه‌نگی ده‌رونی بۆ تێكشكاندنی متمانه له نیوان جه‌ماوه‌ری كوردستان و ده‌سته‌ی حكومڕانی له هه‌رێمدا ئه‌میش به ئامانجی ده‌سته‌مۆكردنی هه‌رێم و سه‌ركرده‌كانی له رێگه‌ی فشاری جه‌ماوه‌رییه‌وه.
ـ ئێران چی له سه‌ركرده‌كانمان ده‌وێ؟
ئامانجی شتراتیژی ئیران به‌هێزکردنی محوه‌ری شیعه: ئێران – عێراق – سوریا – لوبنانه كه پیی وایه به‌شێك له ئامانجه ستراتیژیه‌كانی ده‌بێت به هه‌رێمی كوردستاندا تیپه‌ڕ ببێت له لایه‌كی تره‌وه ئیران قه‌ڵس و نیگه‌رانه به په‌یوه‌ندی هه‌رێم به به‌ره‌ی سوننه كه میحوه‌ری سعودیه‌و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو له لایه‌كی تره‌وه توركیا، نیگه‌رانی گه‌وره‌ی ئێران پارتی دیموكراتی كوردستانه كه له ئێستادا جومگه‌كانی حكومڕانی به‌ده‌سته، به ئامانجگرتنی پارتی و سه‌ركرده‌كانی و به تایبه‌تی هه‌وڵدان بۆ لاوازكردنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی دروستكردنى قه‌یرانه‌كانی سیاسی و ئابوری ته‌نها ئامانجی ده‌سته‌مۆكردنی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمه بۆ چوونه‌ژێرباری ئامانجه‌كانی له عێراقدا كه پێی وایه له‌كاتی ئیستادا تاكه به‌ربه‌ستی هێزی سونه‌یه وه‌ك مێخه‌ك له رێگه‌ی هه‌نگاوه‌كانی چه‌قیووه و ترسیشی له‌وه هه‌یه به پاڵپشتی سونه‌كان دۆخی عێراق بقۆزنه‌وه كه چاوه‌ڕێی هه‌لێكی گونجاو ده‌كه‌ن.
سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ده‌بێت ئه‌و مه‌ترسیانه به‌جدی وه‌ربگرێت مه‌به‌ستمان له‌و جه‌نگه ده‌رونیه‌یه كه دژ به بونیادی كه‌سایه‌تی كورد و سه‌ركرده‌كانی و ڕووخاندنی ده‌رونی تاكی كورد ده‌كرێت به‌وه‌ی كه خۆزگه بخوازن قه‌واره‌ی هه‌ریم نه‌مێنێ، له‌وه مه‌ترسیدارتر نییه كه‌سانێك بچن سكاڵا له‌سه‌ر به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان بكه‌ن و بیانه‌وێت بگه‌ڕینه‌وه باوه‌شی ئه‌و ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی كه بێ ڕه‌حمانه به گازی كیمیایی خنكێنران، پێم وایه هیچ شتێك له توڕه‌ی خه‌ڵك مه‌ترسیدارتر نییه و له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر بێهیواكردنی تاكی كورده له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، دژوارترین چه‌كیش بۆ ڕووخانی متمانه‌ی تاكی كورد برسیكردنه، به‌هێزترین چه‌كی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ش بریتییه له چه‌كی عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌ری كه چاره‌نووسی هه‌موان پیووه‌ی به‌نده، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داڕشتنی پلان و به‌رنامه‌ی چڕی په‌روه‌رده‌یی و هۆشیاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه ئیستا ئیران كاری له‌سه‌ر ده‌كات.