ئه‌وه‌ی تا ئیستا ڕوونه له عێراقدا هیچ كام له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و نه وه‌زیری دارایی نازانن به ته‌واوی ژماره‌ی ئه‌و هیزانه چه‌ندن ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه مووچه‌كانیان له بودجه‌ی عێراقدا دیاریكراوه و به فتوای سیستانی وه‌كو هێزێكی چه‌كداری پیرۆز سه‌یریان ده‌كرێت و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپادا نین و ئه‌جیندای ئیقلیمی و پارێزه‌ری هه‌ژموونی تایفه‌ی شیعه‌ن و هیچ ئینتیمایه‌كیان بۆ نیشتیمان نییه جگه له كێبه‌ركێی ناوخۆیان بۆ دادۆشینی داهاتی عێراق و له لایه‌كی تره‌وه سه‌ركوتكردنی سوننه‌ی عێراق. كه دیاریترین باڵه‌كانی پیویسته ئاماژه‌ی پی بكه‌ین:
ـ منظمة بدر
لە ساڵی 1982 لە تاران لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق دامەزراوە، میلیشیایەکی چەکداری شیعەیە بە سەرۆکایەتی وەزیری پێشوو، هادی عامری.
ـ سرايا السلام
باڵی چەکداری ڕەوتی سەدرییە، کە سەرکردەی شیعە موقتەدا سەدر سەرۆکایەتی دەکات، لیوایەک کەلە بنەڕەتدا سوپای مەهدی پێکدەهێنێت، دەیان هەزار چەکداری هەیە، هەمیشە ڕایدەگەیەنێت کە ئامانجی پاراستنی مەزارگە و پیرۆزییەکانی شیعەیە.
ـ كتائب حزب الله العراقي
ساڵی 2007 دوای ساڵانێک لە شەڕکردن لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا ڕاگەیەندرا، هیچ سەرکردایەتییەکی ناسراو و ڕاگەیەندراوی نییە و لە لێدوانەکانیاندا بەزۆری دڵسۆزی خۆی بۆ ئێران ڕادەگەیەنن، هەندێک سەرچاوە بەوە تۆمەتبار دەکەن کە ڕاستەوخۆ لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەڕێوەدەبرێت.
ـ عصائب أهل الحق
میلیشیایەک لەدایکبووی ساڵی 2007 بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی و ئەکرەم ئەلکەعبی، کە دوای بڕیاری ئەلسەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی سوپای مەهدی پێکهێنانی خۆی ڕاگەیاند.
ـ حزب الله/النجباء
فراکسیۆنێک کەلە ساڵی ٢٠١٣ لە عەسائیب جیابووەوە، بە سەرۆکایەتی ئەکرەم ئەلکەعبی کە جێگری سکرتێری گشتی عەسائیب بوو، دوای ناکۆکی لەگەڵ خەزعەلی و سەرکردەکانی دڵسۆزی خۆیان بۆ دەسەڵاتی ئێران پشتڕاست دەکەنەوە.
ـ سرايا الجهاد والبناء
یەکێک لە گرنگترین پێکهاتەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئیسلامی عێراق کە عەمار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات، هەندێک سەرچاوە بە باڵی سەربازی ئەنجومەنەکە پۆلێنی دەکەن، کە بەدیلێکە بۆ ڕێکخراوی بەدر، دامەزراندنی لەگەڵ فەتوای سیستانی ڕاگەیەندرا.
ـ سرايا الخرساني
فراکسیۆنێکی چەکداری سەر بە (حزب الطليعة الإسلامي) پارتی پێشەنگی ئیسلامی، بە سەرۆکایەتی عەلی یاسیری کە دەسەڵاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێبەری مەزنی ئێران عەلی خامنەیی ، پێکهێنانی لە ساڵی ٢٠١٣ لە ژێر دروشمی (بەرگریکردن لە شوێنە پیرۆزەکان) لە سوریا ڕاگەیەندرا.
ـ كتائب التيار الرسالي
لیواکانی سەر بە بزووتنەوەی پێغەمبەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی شەهمانی ئه‌وان ڕایدەگەیەنن کە بڕیارەکانیان لە سەید کازم ئەلحەیریی وه‌رده‌گرن کە پشتیوانی خامنەیی دەکات.
وڵاتێك ئه‌و هه‌موو میلیشیاییه به‌رێووه‌ی ببات و له مه‌له‌فی ئه‌منیدا سوپا‌و پۆلیسی نیشتیمانی هیچ ده‌سه‌لاتێكیان به‌سه‌ریانه‌وه نه‌بێت بێگومان ده‌بێت چاوه‌ڕوانی بێ به‌هاكردنی نیشتیمان و پیشێلكردنی ده‌ستور و زمانی هه‌ڕه‌شه و مه‌یللی تایفه‌گری و به‌كرێگیراوی وڵاتانی ئیقلیمی بین.
ــ لیستی مووچه وه‌ك ڕوخاندنی دیواری به‌رلینه بۆ تێكشاندنی قه‌لغانی ئه‌منی له هه‌رێمی كوردستان:
له ڕووكه‌شدا هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به بڕیاری دادگای فیدراڵی دڵخۆشبوون كه حكومه‌تی عێراق ناچار ده‌كات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێریت به‌ڵام ره‌هه‌نده ئه‌منی و سیاسیه‌كانی پشت داخوازی لیستی موچه شتێكی ترن من پیم وایه ده‌بێت ڕای گشتی له كوردستان له‌وه ئاگادار بكرێته‌وه كه حكومه‌تی عێراق چی ده‌وێت ئایا لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی یان ته‌واوی لیستی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هه‌واڵگری هه‌رێم و ده‌زگای زانیاری و هێزه‌كانی ناوه‌خۆ و پێشمه‌رگه و دژه تیرۆر....هتد) كه ئه‌مانه به‌شێكن له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و نابێت وا به ئاسانی ته‌واوی جومگه‌كانی بکه‌ونه ده‌ستی حكومه‌تی عێراق و له‌وێشه‌وه ده‌ستی حه‌شه‌دی شه‌عبی و وڵاتانی ئیقلیمی، ڕه‌نگه بۆ خه‌ڵكی ئاسایی ئه‌مه جیگه‌ی تێروانین نه‌بێ، به‌ڵام سه‌یرم به‌وه دێت كه ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه زۆر به ئاسانی ده‌یوت "چ كێشه‌یه‌ك ده‌بێ گه‌ر ته‌واوی لیستی مووچه ڕاده‌ستی عێراق بكه‌ین" تاوه‌كو ئیستا هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ئه‌منییه‌وه كۆده‌كانی له لایه‌ن عێراقه‌وه تێك نه‌شكێنراوه به‌ڵام گه‌ر بچینه ژێرباری پیدانی ته‌واوی لیستی مووچه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم ئه‌وكاته ده‌بێت چاوه‌ڕوانی تێكشكانی ده‌رونی و ئه‌منی بكه‌ین مه‌گه‌ر ئه‌و لیسته ته‌نها به كۆد پێان بدرێت.
ـ غیابی ڕای گشتی و بێ به‌هاكردنی كه‌سیایه‌تی كورد له ئاستی مافه‌كانیدا
ته‌واوی پارته سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی نه‌یانتوانیووه ڕای گشتی یه‌كبخه‌ن به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێسته‌كانی حكومه‌تی عێراق و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی هه‌رچه‌نده ده‌زانین كه گوشاره‌كانی بۆ زیاتر لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نێكی سیاسییه به‌ڵام دواجار ئه‌جیندای ئه‌و بڕیارانه له عێراقه‌وه نییه و خواستی بەشێک لە پێکهێنەرانی حكومه‌تی عێراق نییه به تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران كه نایه‌وێت كابینه‌یه‌كی له‌رزۆكی هه‌بێت به‌ڵام ناتوانێت باڵانسی سیاسه‌ت له عێراقدا ڕاگرێت و ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستیشی نه‌بێت به دڵیه‌تی، شیعەکان ژینگەی شلەژاوی ناكۆكی سیاسی و ململانێی حزبه‌كانیان بە دەرفەت زانیووە بۆ دەستێوەڕدان دۆسیەی هەرێم، سەرکێشی حزبەکانیش سنوری سروشتی خۆیان تێپەڕاندوە و حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانیان لە چاوی خەڵکیدا بێ به‌ها كردووه، بە تایبەتی له ئاستی خه‌ڵكی ئاسایی و دور له سیاسه‌ت. به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت هێشتان نه‌وه‌یه‌ك ماوه كه ده‌سكه‌وته‌كانی كوردستان به خوێن نه‌بێت له‌ده‌ستی نادات، ده‌توانرێت جارێكی تر ڕای گشتی له كوردستان یه‌كبخرێته‌وه ئه‌ویش به:
ـ به لای كه‌مه‌وه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
ـ كێبه‌ركێی سیاسیه‌كان نه‌كرێنه دوژمنایه‌تی و ببنەهۆی به‌زاندنی هێله سوره‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی.
ـ كاڵكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان له ستراتیژییه‌وه بۆ ته‌كتیك كه‌له به‌رژوه‌ندی قه‌واره‌ی هه‌رێم بێت.
ـ نیشتیمان جێگه‌ی هه‌موانه و ده‌بێت تیایدا سودمه‌ندبن و هه‌ست به سه‌ربه‌رزی و كه‌رامه‌ت بكه‌ن.