دواین هەواڵ

مەسروور بارزانى ، لە هەر شوێنکى نیشتیمان هیوا و ڕووناکى و ئاوەدانیە

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

2 رۆژ پێش ئێستا

گەلى کورد ، دەیان ساڵ قوربانى بەخشى و خوێنى بەخشى تا بگات بەم ئازادى و سەربڵندی و ئەزموونەى ئەمڕۆ  تاکو وەک هەموو گەل و نەتەوەکانى ناوچەکە و دونیا خاوەن سەروەرى و شکۆى خۆى بێت ، تا وڵاتەکەى لە هەموو ڕوویەکەوە پێشکەوتن و ئاوەدانى بەخۆیەوە ببینێت ، ئەوەتا دواى 34 ساڵ کوردستان لە قۆناغى گوندێکى گەورە و وێران و بێ خزمەتگوزارى کە ڕژێمەکانى رابردووى عێراق لە ژێر چەپۆکى داگیرکارى و چەوساندنەوەیان بە هیچ شێوەیەک ڕێگەیان نەدەدا ئەم نیشتیمانە و گەلەکەى گەشەسەندن و ئاوەدانى بەخۆیەوە ببینێت ، حکوومەتى کوردستان ،

هەنگاو بە هەنگاو و سەرەڕاى هەموو ئەو ئاستەنگ و قەیرانە دەستکردانەى بەردەمى ئەم گەل و نیشتیمانەى گەیاندە قۆناغێکى گەشەسەندوویی بێ وێنە و ڕکابەرى لەگەڵ ئەو وڵاتانەى کە دەیان ساڵە دەوڵەتن .

قۆناغى ئێستاى هەرێمى کوردستان و ناوچەکە بە دۆخێکى زۆر هەستیارەدا تێدەپەڕێت و بۆنى گۆڕانکارى مەزنى لێدێت ، شاراوە نییە ، لە ماوەى ساڵانى 2014 و تا ئێستاى 2025 و بەتایبەتى ئەم پێنج ساڵەى کابینەى نۆیەم و بە ئێستاشەوە ، حکوومەتەکانى عێراق چ راستەوخۆ و یانیش ناڕاستەخۆ و لە ژێر گوشارى وڵاتانى هەرێمى بە هەموو توانایەک هەوڵى وەستاندنى پێشکەوتن و گەشەسەندنەکانى کوردستانیان داوە  و بە شێوەیەک هەم لە ڕووى دارایی و هەمیش لە رووى ئابوورییەوە وەک چەکێک  لە دژى گەلى کورد و ئەزموونى هەرێمى کوردستان کە بە پێى دەستوور قەوارەیەکى یاساییە و مافەکانیشى دیارکراوە و ڕێگە پێدراوە بەکارهێناوە ، تا جارێکى تر خەونى نەزۆکى رابردوو  بۆ بن دەستکردنى کوردوکوردستان چەند بارە بکەنەوە .

بەڵام ئەوەى ڕێگەى نەداوە خەونى ناحەزانى کورد بێتەدى ، خۆڕاگرى گەلى کورد و بوونى سەرکردایەتییەکى ژیر و زانایە، کە  لەگەڵ هەر پیلان و سیناریۆیەک درچەیەکى دۆزیوەتەوە و پرۆژەی گرنگ  و ستراتیژى بۆ  ئەم گەل و نیشتیمانە ئەنجامداوە ، لە هەر شوێنکى ئەم کوردستانە و هەر کاتێک کە خەڵکەکەى تووشى سەختى و  ئازار بوو ببنەوە و کێشە و یانیش داواکارییەکیان هەبوو بێت ، ئیتر چ گەورە و چ بچوک ئەوە وەک ئەرک و فریادڕەسییەک بەهەنایانەوە چووە و هەمیشەش لە سەر هێڵ بووە  بۆ چارەسەرکردنى .

هەمیشە لە رۆژە سەختەکانیشدا بە ورە و ئیرادەیەکى چیا ئاساوە لە ناوە گەرماو  زریان و لافاو و قوروڵیتەوە ، وەک مەشخەڵێکى رووناکى بۆ گەل و نیشتمانەکەى ئومێدى دروستکردووە . ئەوەتا  لەڕووى دارایی و کارى دیجیتاڵییەوە خەریکە کوردستان بگاتە ئاستى وڵاتانى پێشکەوتوو ، لە ڕووى رووناکییەوە دواى 34 ساڵ کارەبایی پچڕ پچڕ و بەهەدر چوونى ، خەریکە کوردستان ببێتە خاوەن کارەبایی 24 کاتژمێرى ،  بۆ دابیکردنى ئاو بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵیش  چەندین بەنداو و پۆند لە بوارى جێبەجێکردن دان و لە ساڵانى داهاتوو بەرهەمەکەى کوردستان لە رووى ئابوورى و کشتووکاڵییەوە دەبووژێنێتەوە ، هەروەها هەولێرى پایتەخت و دەورەبەرى دواى چەندین ساڵ  لە کێشەى کەم ئاویی بەرەو چارەسەرى بێ ئاوى دەروات ئەویش بەڕێگەى دروستکردنى پرۆژەیەکى ستراتیژى مەزن کە لەمێژوویی هەولێر وناوچەکەدا بێ وێنە بووە .

لێرەدا گرنگە و زەرووەتە ، هەنگاوەکانى بۆ پێکهێنانى کابینەى دەیەمى حکوومەتى کوردستان خێراتر بکرێت چونکە:

یەکەم ،،  بە دامەزراندنى حکوومەتى نوێ ، وا دەکات پەرلەمانى کوردستانیش کار بۆ  نووسینەوەى دەستوور بکات  . چونکە دوژمنان و نەیارانى کورد لە عێراق هەمیشە بەهۆى ئەو بۆشاییەوە ئاستەنگ و فشارى زۆر دروست دەکەن ، کاتێک کوردستان خاوەن دەستوورى خۆى بێت ، ئەوا هیچکات دەستى دەرەکى ناتوانێت کێشەى بۆ دروست بکات ، بینیمان کە چۆن دادگەى بەناو فیدڕاڵى عێراق چۆن پەرلەمان و کۆمیسۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستانى هەڵوەشاندنەوە 

دووەم ،، لەلایەکى دیکەوە، پەلەکردنى لە پێکهێنانى حکوومەتى نوێ ، بەڕەچاوگرتنى گۆڕانکارى و پێشهاتەکانى ناوچەکە ، خەڵکى کوردستان چاوەروانى پێشکەوتن و گەشەسەندنى زیاتر دەکات ، لەگەڵ ئەوەى لە ماوەى پێنج ساڵى رابردوو و ئاستەنگ و قەیرانى دروستکراوى زۆر لەبەردەم هەنگاوەکانى سەرۆکوەزیرانى کوردستان دروستکران ، بەڵام توانرا  پرۆژەى گرنگ و ستراتیژى هەر لە زاخۆوە تا هەڵەبجە دروست بکرێت و کوردستانى بردە قۆناغێکى پێشکەوتوو ترەوە ، بەدڵنییایەوە ، ڕێزدار مەسروور بارزانى ، بەپلان و کارنامەى تۆکمەتر و دەوڵەمەندتر زیاتر خزمەتى گەل و نیشتیمانەکەى دەکات .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP