به‌شداری پێنه‌كردنی كورد له سووریا له‌سه‌ر بنه‌مای حزب كارێكی هه‌ڵه‌یه، كێشه‌ی كورد له سووریا حزبی نییه، كێشه‌گه‌لێكه پێوه‌ندی به كلتوور و مێژوو و خاكه‌وه هه‌یه، بۆیه نه‌ده‌بوو به‌مشێوه‌یه په‌راوێز بخرێ، كورد نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه له سووریا، له‌سه‌ر خاكی باووباپیرانی خۆیه‌تی و ئاواره نین، مێژووی ناوچه‌كه‌ش شایه‌تحاڵی ئه‌و ڕاستییه‌ن.
ته‌نانه‌ت خودی مێژووی سووریاش ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنی، كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی سه‌ر خاكی خۆیه‌تی و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیار و ناسراو كه ده‌سه‌ڵاتدار و كاربه‌ده‌ست و حوكمڕانی سووریا بوون، له سه‌ره‌تادا، زۆربه‌یان كورد بوون، بۆیه ئه‌و پشتگوێخستنه‌ی گه‌لی كورد به‌وشێوه‌یه پێشێلكردنی مافی ئه‌و گه‌له‌یه كه ده‌توانرێ بڵێین زۆرترین قوربانی داوه دژی سته‌مكار و ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆسه‌پێنی حكوومه‌ته جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته كه دواییان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌دی باوك و ئه‌سه‌دی كوڕ بوون كه بۆ ماوه‌ی نیو سه‌ده حوكمڕان بوون، له‌و وڵاته هه‌موو چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین كه ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا كه خۆیان به به‌شێك له ئۆپۆزسیۆنی سووریا له قه‌ڵه‌م ده‌دا و ئێستا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن به جۆرێكی تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردانی ئه‌و وڵاته‌دا بكه‌ن كه‌وا بۆ سه‌ده‌یه‌ك ده‌چێت زوڵمیان لێده‌كرێت، دیموكراتییانه و شارستانییانه و مرۆڤدۆستانه بووایه و كوردیان وه‌ك به‌شدارێكی سه‌ره‌كی له قه‌ڵه‌م بدایه و گوێڕایه‌ڵی داخوازییه‌كانی بوونایه، كه‌چی وه‌ك ده‌بینین له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كه به‌ناوی گه‌لی سووریاوه گرێیان داوه، كوردیان بانگ نه‌كردووه، جا نه ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش، به‌ڵكوو داوای چه‌ك دانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هه‌موو گرووپه‌كانی تری ناوچه‌كه‌ش ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رییه‌كیان پێشنیاز كردبێت بۆ گه‌له‌كه‌مان، جگه له چه‌ك دانان نه‌بێت، كه به‌مه‌ش ته‌نیا به‌و مانایه دێت كه ئه‌مانیش، وه‌ك ڕژێمه‌كانی پێشوویان، خاوه‌ن هه‌مان دید و بۆچوونن به‌رانبه‌ر به كورد.
سیاسه‌تی هه‌ر ته‌نیا به پشتگوێخستن و دواخستنی گه‌لی كورده‌وه له سووریا نه‌وه‌ستا، به‌ڵكوو له ناوه‌ڕاستی ساڵانی شه‌سته‌كاندا سیاسه‌تی پشتێنی عه‌ره‌بی كه مه‌به‌ست لێی جیاكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردییه‌كانی ڕۆژاوای كوردستان بوو له براكانیان له باكوور و نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌ب بوو له‌و ناوچانه، ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وته شۆڤێنییه به‌شێك بوو له سیاسه‌تی پڕۆسه‌ی توانه‌وه‌ی كورد و دابڕانی له زێد و خاكی خۆی كه تا داڕوخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د به شێوازی جۆراوجۆر به‌رده‌وام بوو، بێ چاره‌سه‌رێكی دیموكراتیانه مه‌حاڵه دۆخی نێوخۆی سووریا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئارامی به‌خۆیه‌وه ببینێت.