لە پێش ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدو، دوایی ڕوداوەکان چاودێرێکی باشم لە مەڕ سوریاو ناوچەکە کردوە، بۆ ئەمەش بە پێویستم نەزانی هیچ لە بارەی سیاسیەوە بنوسم لە سەر سوریا.
ئێستا من دەمەوێت ئاماژە بە گرنگی سوریا بدەم لە بواری کۆمەڵاتی و تەقدیس و پێگەی دینی ئەو ووڵاتە بە هەموو نەتەوەو کەماتیەکان بە گشتی و کورد بە تایبەتی، گەر سەیر کەین عەرەب لە ڕوویی مەزهەبیەوە لەو ووڵآتە شانازی بە پێگەی مەرقەدی پیرۆزی سەیدة زینەب دەکەن، وە سونیەکان شانازی بە مزگەوتی ئەمەوییەوە ئەکەن، هەردوو لاشیان بە مافی خۆیان دەزانن ئەو شانازییە، لەم سۆنگەیەشەوە هەردوو زلهێزی ناوچەکە تورک و، ئێرانیەکان پشتگیری نفوسی خۆیان دەکەن، کە سەر بە مەزهەبی ئەو دوو پێگە پیرۆزەن.
ماوەتەوە بڵێم گرنگی شام تەنها لە ڕووی سیاسیەوە تورکیا سەیری ناکات، بەڵکە چیرۆکی سڵێمان پاشای تورکیش هەیە لەوێ و دەڵێن مەرقەدەکەی لەوێیە. ماوەتەوە باسی کورد بکەین، کورد تەنها نەتەوەیەکی دابەشکراوی سەر سوریا نیە، ئەوەندەی پێگەی کەسایەتی دینی و، سەرکردەی دینی و تەسەوفی تیادایە، چەندێک سوریا ڕۆڵی پێداراوە لە لایەن عەرەب، تورک یاخود شیعەو ئێرانیەکان، ئەوا بۆ ئێمەی کوردیش گرنگە، چونکە سێ کەسایەتی مرۆڤدۆست و، ئاین دۆست و هێمای ئازایەتی لێیە ئەوانیش( مەرقەدی سەلاحەدینی ئەیوبی کە بە یەکەم مەلیکی سەردەمی خۆی ناسراوە لە جیهان و ڕۆهەڵاتی ناوەڕاستی ئێستا، مەرقەدی پیرۆزی مەولانا خالیدی نەقشبەندی خاوەنی زیاد لە سەد هەزار خێزانن وەک مەنسوب بۆ تەریقەتەکەی، قەبری جەلالدەت بەردخان ئەمیش سەرۆکی هەموو گروپ و پارتەکانی باکوری کوردستان بوو، دوایی ناونرا گرپی خۆیەکان) ئەم سێ ڕەمزەی کورد شان بە شانی قیادەی ئیسلامیەکانی جیهان لە کۆشش و هەوڵدا بون بۆ مرۆڤایەتی. ئەمەی ئێستا لە سوریا هەیە تەنها بابەتێکی جیۆ سیاسی و، جوگرافیای سیاسی نیە بۆ کورد، بەڵکو کورد مێژوو میراتی ڕۆحی و دینی هەیە لە سوریا، لە دنیای ئەمڕۆش سەرەڕای زاڵی مۆدێرنەو مادە، بەڵام مەسیحێکانی جیهانیش تاکە شانازییەک لە دنیا مابێ بیکەن بە خاک و دینەکەیانەوە ئەوەیە لە ئیتالیاو زۆر شوێنی ئەوروپا شآنازی بە سان و مەرقەدو، شوێنە سونەتێکانیان دەکەن، هیچ شەرم نیە بۆ کورد شەڕی پاراستنی کەلتورو، دینی کورد ئاسای خۆی بکات لە سوریا.