ھەر چەندە بە ھیچ شێوەیەك لە بەرژەوەندی عێراقدا نییە دەستیوەردان لە كاروباری سوریادا بكات، بەلام پێدەچێت لە ژێر گوشاری ئێراندا، عێراق ببێتە بەشێك لەو شەرەی لە سوریادا ھەیە. ئەوەی دیارە میلیشیا شیعەكان تاكوو ئێستا نەیانتوانییەتی وەكجارانی پێشوو بە ئاسانی یارمەتی ئەسەد بدەن. لەبەر ئەوەی ترسی گەورەیان ھەیە لە كاتی چوونی ھێزەكانیان بۆ ناو خاكی سوریا لەلایەن ئەمریكا یان ئیسرائیلەوە بردومان بكرین.
بەتایبەت ئەوان ترسی گەورەیان لە ئسیرائیل ھەیە و ماوەییەكە ئیسرائیل ھەرەشەی ھێرشكردنە سەر عێراق دەكات بە ھۆی ھێرشی گروپە میلیشیاكان بۆ سەر ئیسرائیل. بوویە، چوونی ئەو گروپانە بۆ ناو سوریا دەبێتە دەرفەتێكی زیرین بۆ ئیسرائیل بۆ ئەوەی لێیان بدەت. بوویە، ترسی گەورەیان ھەیە بە ئاسانی ھاتووچوو بكەن و بە ھانای ئەسەدە بچن. ھەرچەندە بە شێوەیی گروپی بچوك ھێزەكانیان رەوانەی سوریا كردووە. لەلایەكی تریشەوە، تاكوو ئێستا ئێران لە رووی ئاسامنییەوە نەیتوانییەتی چەك و تەقەمەنی رەوانەی سوریا بكات. بەپێ سەرچاوە ھەوالەكان ئێران لە ریگەری چەند فروكەیەكەوە ھەولێدا یارمەتی سەربازی رەوانەی سوریا بكات، بەلام ئیسرائیل ریگەی نەداوە فروكەكان لە سوریا بنێشێتەوە. بوویە، تاكوو ئێستا وەك پێوێست یارمەتی لوجیستی وسەربازی ناگاتە دەست ھێزەكانی ئەسەد.
ئەوەی جێگەی نێگەرانییە لە ژێر گوشاری ئێراندا عێراق ھەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی دیسان ببێتە بەشێك لەو شەرەی ئێستا ھەیە. محمد شیاع سودانی لە پەیوەندییەكانی تەلەفونیدا لە گەل ئەردوگان، جەخت لە سەر ئەوە دكات كە عێراق بەرامبەر رووداوەكانی سوریا بێدەنگ نابێت و پاڵپشتی ئەسەد دەكات دژی گروپە تیروریستەكان. بێگوەمان ئەم پەیامەی سوودانی بەمانای ئەوە دێت بە ئەگەری زۆر ئەگەر شەرەكە رانەگێرێت یان مەترسی لەسەر دیمەشق درووست ببێت چ لە رێگەی گروپە میلیشیاكان یان خود ھێزەی فەرمییەوە لەوانەیە یارمەتی ئەسەد بدرێت. ئەمەیش واتە راستەوخو عێراق دەبێتە بەشێك لەو شەرە. ھەر چەندە دیار نییە ئەگەر عێراق ھەنگاوێكی وەھا بھاوێژێت ھەلوێستی ئەمریكا چی دەبێت. بەلام ئەوەی دیارە عێراق دیسان دەكەوێتە ناو شەرێكی دیكەی تایفی ھاوشێوەی جان و دەرھاویشتەی زۆر خرابی بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەبێت. تەنانەت دروو نییە دیسان سوننەكان دەست بە خوپێشاندان و شورش بكەن دژی ھێزە شیعەكان.