1- زۆر گرنگە لەم قوناغەدا نەبنە بەشێك لەم شەرە. بەتایبەت لە ھندێك ناوچە ھێزەكانی سوریا كشاونەتەوە و ھێزەكانی كوردی جێگەیان گرتووە. ئەمە ئەگەری پێكدادان لە نێوان ھێزە ئیسلامییەكان و كورد زیاتر دەكات. لەلایەك تورکیا ھانی ھێزە تووندرەوە ئیسلامییەكان دەدەت بۆ ئەوەی ھێرش بكەنە سەر كورد ولەلایەكی تریشەوە ئەسەد ھەۆل دەدات كوردەكان توشتی شەر بكات لە گەل نەیارەكانی. واتە لە ھەر دوو لا ھەۆل ھەیە بۆ توشكردنی كورد. بوویە زۆر گرنگە كورد خۆی لەمە بپارێزێت
2- پاراستنی ناوچە كوردییەكان. ئەركی ھێزە كوردییەكان دەبێت پاراستنی ناوچە كوردییەكان بیت.
3- بەراستی دەكرێت ئەمە دەرفەت بێت بۆ ئەوەی ھێزەكانی ئەسەد بەتەواوەتی لە قامیشلی و ناوچەكانی دیكەی كوردی دەربكرین. بەلام ئەمە دەبێت ئەو كات بكریت كە دلنیان بن دیمەشق دەكەوێت. چونكە ھیشتا ھاوكیشەكان روون نین و دیار نییە ھاوكێشە سەربازیییەكان بەرەو كوێ دەچن و ئایا رووسیا و ئیران بە ھانای ئەسەدوە دین یان خود نە.
4- زۆر گرنگە لە گەل ئەمریكییەكان ھەماھەنگی و تەنسیقی زۆرباشیان ھەبیت لە ھەر ھەناگاوێك كە دەھاوێژن. چونكە ئەگەر گروپە ئیسلامییەكان سەربكەن. بیگومان مەترسی زۆر گەورە لە سەر كوردیش ھەیە وتوركیا ئەمانە بەكار دەھێنێت بۆ ھیرش كردنە سەر كوردەكان . ھەروەھا دەكرێت لە گەل روسییا و ئیسرائیلییەكان كەنالی كفتگو بكەنەوە.
5- زۆر گرنگە ھێزە كوردیییەكان لە باشور و روژئاوا ھەماھەنگی و تەنسیقیان ھەبێت. چونكە بەراستی بارووخی ناوچەكە ئالوزە و دەبێت كورد بەگشتی خۆی ئامادە بكەت بە ھەر ئەگەر و گۆرانكارییەكی لەناكاو.