دواین هەواڵ

نوکتەی سیاسی یان بانگەشە

‌د.سەردار عەزیز

11 کاتژمێر پێش ئێستا

لە خیتابی سیاسی ئەمریکیدا نوکتە ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێت. نەک تەنها بەوە دۆخێکی ئاهەنگیی دەخولقێنێت بەڵکو دۆخێکی وەها دەهێنێتە ئاراوە کە ناساندنی نوێ بە ئاسانی وەربگیرێت. بەڵام نوکتەی سیاسی لە سیاسەتی ئەمریکدا زۆر ئاستی دابەزیوە.
دوو نوکتە بە نمونە دەهێنمەوە:

یەکەم، ڕۆناڵد ڕێگن. ڕێگن لە میانەی بانگەشەیا نوکتەیەک دەگێڕێتەوە کە جارێک لە کۆنگرەی دیموکراتەکان منداڵێک لە بەردەرگای کۆنگرەکەدا بێچوە پشیلە دەفرۆشێت و هاوار دەکات بێچوەپشیلەی دیموکرات. دوای دوو هەفتە لە هەمانشوێن کۆمارییەکان کۆنگرە دەکەن و منداڵەکە بێچوە پشیلەکانی دەهێنێت و ئەمجارە هاوار دەکات، بێچوە پشیلەی کۆماریی. ڕۆژنامەنوسێک لێی دەپرسێت دوو هەفتە پێشتر ئەم بێچوە پشیلانە دیموکراتبوون چۆن بوون بە کۆماریی، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت، چاویان کردەوە. وەک دەزانن، بەچکە پشیلە لە سەرەتادا چاوەکانی نوقاوە، پاش یەک دوو هەفتە دەکرێنەوە.

نوکتەی دووەم لە ترەمپەوە.

چەند ڕۆژێک لەمەوپێش ترەمپ بە جەماوەرێکی زۆری دەگوت، جاران بڕوام نەدەکر کە کۆمارییەکان پێیان دەگوتم کە پیاویش دەکەوێتە سوڕی مانگانەوە، بەڵام کە تم واڵتزم دی، ئێستا بڕوا دەکەم. تم مەبەستی جێگرەکەی کەمالا هاریسە. نوکتەکەی ترەمپ زۆر ئاست نزم بە بەرامبەر بە نوکتەکەی ڕێگن. نوکتەی سیاسی کوردستانیش بە هەمان ئاراستە دەڕوات.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP