دواین هەواڵ

تەکنۆلۆژیا ، خوداوەندی نوێ !!

‌محەمەد خۆشناو

6 رۆژ پێش ئێستا

ئەگەر سەیری ئەو جیهانەی کە ئێستا تێدا دەژین بکەین ، هەست ناکەین تەنها ئەو ژیانە مەحکومە بە بیروهزی ئابووری و سیاساتی عەقلانی ، بەڵکو دیدگای ئایینی و ئەفسانەی کۆن و نوێش ڕۆلی گەورەیان هەیە لە دیاریکردنی بژاردەکان و ئاراستەکردنی بڕیارەکانی کەسە کاریگەرەکانی لەو جیهانە لە خەڵکی سیاسەت و پارە و کاردا  ، بەڵام ئەوەی ئێستا زاڵە بەسەر جیهاندا ئەوانەن کە بڕیاریانداوە تەجاوزی کارە مرۆیی و ئاینیەکان بکەن ، ئەمانەن کە چارەنووسی جیهان و دەوڵەت و گەلانیان بەدەستەوەیە ، خوداوەندی نوێی جیهانن و دروستکەری مێژوون و ئەو ئایینیە تەقلیدی-یانەیان  تێپەڕاندوە  کە لە ئایینە ئاسمانیەکان و ڕێبازە گەورە فەلسەفیەکان هاتوون ، لەو جیهانەدا پێشکەوتن و تەکنۆلۆژیا بۆتە خوداوەند کە جێگەی بیردۆزی خالقی خودای گەورەی گرتۆتەوە و ، ئەو تەکنۆلۆژیایە وایکردوە کە تەسەوراتی خەلقی ئایینی تەقلیدی بە بڕوابوون بەوەی کە گەردوون و مرۆڤ لە تاکە خودایەکی بەهێز و میهرەبانەوە دروستکراوە کاڵ ببێتەوە ،  تەکنۆلۆژیا و تەکنیکی نوێی ئێستا کە هەموو شتێکی لە ماددەدا کۆکردۆتەوە ،

ڕەهەندی روحی و توانای عەقلی و ئیرادەی کردۆتە کاڵایەک و مرۆڤی کردۆتە جۆرێک لە ئاژەڵیی واتە ویلێدەکات لە ڕیزی ئاژەڵدا بێت کە دەژیت تەنها بەدەستەبەرکردنی خۆراک و پێداویستیە مادیەکان و ژیان لە ململانێدا لەگەل برای مرۆڤ لەپێناوی مانەوەدا !! ئێستا لەبەرچاوان دەیبینین کە مرۆڤ چۆن ئەو تەکنۆلۆژیا و تەکنیک بۆ کاری خاپورکردن بەکاردهێنرێت کە لەکاتی جەنگدا بەڕوونی دیارە و چۆن تەوزیف دەکرێت و پاساویش بۆ بەکارهێنانی دەهێنرێت ، تەکنۆلۆژیای نوێ بۆتە مایەی بۆشایی عاتیفی و هەژاربوونی ویژدان ، هەژاریەک کە هەموو دونیای گرتۆتەوە و ، پەیوەندیەکانی تووشی وەرینێکی تووند کردووە و ژیانی خێزانی لێکهەڵوەشاندۆتەوە و ، ناو ماڵ بۆتە شانە و هەر شانەیەک  روکنێکی لە ماڵ هەڵبژاردووە ، باوک نازانێت لەنێو منداڵەکانی چی دەگوزەرێت ، ژن و مێردیش بەهەمان شێوە ، هەموویان لەبەردەم دەزگایەکی بچووکدان کە ژیانی لە خەڵکی تێکداوە و پەیوەندی نێوان نزیکترین کەسی شێواندووە و قۆناخێکی نوێی لە شێوازێکی ژیانی نوێی هێناوەتە ئاراوە کە دۆخی  نالەباری مرۆڤی ئەو سەردەمەیە ،

ئێمە ڕۆژ دوای ڕۆژ لایەن و ڕەهەندە روحیەکانمان کز دەبێت ، مرۆڤ ناچار دەکات ڕاکات بۆ دابینکردنی پێداویستی ژیان ، لێرەوە ئەم سەردەمە لەژێر سایەی  (  نموونەی باڵای سەرکەوتنی ماددی )  کە نموونەی باڵای مرۆڤی نوێی یەک ڕەهەند و  مرۆڤی ئابووری  دروستدەکات کە بازرگانی بەهەموو شتێک دەکات ، مرۆڤ دەبێتە کاڵایەک دەکڕێ و دەفرۆشرێت   ، واتە مرۆڤی خاوەن تەکنۆلۆژیا کە هەموو هەوڵ و تێکۆشانی قازانجە ، مرۆڤێکە ئەفزەڵیەت دەداتە جەستە نەک روح ، شێواز نەک ناوەڕۆک ، قازانج بەسەر بەها ، خوداوەندی جیهانی نوێ ( پێشەنگی سەرمایەداری کارەساتاوین ) لە کارەساتی لەناکاوی سروشتی لە بومەلەرزە و لافا و گەرمای بەتین…تاد

کە مەترسین بۆسەر شارستانیەتی مرۆڤایەتی و میراتی ئایینی و روحی ، ڕاستە تەکنۆلۆژیا زاڵە بەسەر ئایدۆلۆژیا و بڕوا ، بەڵام ئایدۆلۆژیا و ڕەهەندی روحی بەهەموو جۆر و ڕێبازەکانیانەوە  خۆراکە و پێویستە بۆ مرۆڤ ، هزرمەندی میسری « سید یس » (1933-2017) لە  زنجیرە لێکۆڵینەوەیەکیدا بەناونیشانی « ئایدۆلۆژیا و تەکنۆلۆژیا »  دەڵێت : هەرچەند قووڵایی شۆڕشی تەکنۆلۆژیا زیاد بێت ، پێویستی مرۆڤ بۆ ئایدۆلۆژیای پێشکەوتوو بەرپرس لە گەڵاڵەکردنی مارکسیزم زیاتر دەبێت ، کە ئەمە دەتباتە سەر ڕێگای ڕزگاری درێژخایانی مرۆڤ ، ئەمە ئەوە لە شەڕانگێزی و ئەنانیەتی ئەو تەکنۆلۆژیایە دەتپارێزێت .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP