ئەم خاک و نیشتیمانەى کە دەیان ساڵە لە پێناویدا زیاتر لە نیو ملیۆن کورد لەلایەن ڕژێمە یەک لە دواى یەکەکانى عێراق و لە پێناو ئازادى و سەربەستى گەل و نیشتیمانەکەى و دەستکەوتەکانى دوێنى وئەمڕۆ خوێن وگیان و خەباتى بێ وچانیان کردووە شایانى ئەوەیە کە هەمیشە بەرژوەندییە باڵاکانى ئەم گەل و قەوارەیە پێش هەموو بەرژوەندییەکى حزبى وکەسى بێت دوور لە هەڵگرتنى ڕق و کینە و بێگانەپەرستى و زیانگەیاندن بە شوناس و خەبات و ناوبانگ و مێژووى پڕشانازیمان .
پێگه و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیایی كوردستان
ئه‌م هه‌رێمه كه له رووی یاسای وده‌ستووری و دانپێنانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه كه كه‌وتۆته نێو جه‌رگه‌ی گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، جگه له‌و وڵاتانی كه خاكی كوردستانیان پێوه لكێنراوه ، وڵاتانی زڵهێزێش هه‌میشه هه‌وڵیان داوه كاریگه‌رییان له سه‌ر ئه‌م ده‌ڤه‌ره هه‌بێت و و چڕی كێشه سه‌ربازی و سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ، وایانكردووه كه ڕێگری بكه‌ن له‌وه‌ی كه گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن خاك و زمان و شوناس و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی ببێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته ناهاوسه‌نگانه‌وه‌یه كه هه‌میشه گه‌لی كورد باجی قورسی داوه‌ته‌وه و نموونه‌ی مێژووی زۆرن .
گرنگی هه‌ڵبژاردن و به‌هێزبوونی پێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان
به هۆی ڕووداو و گۆرانكارییه خێراكانی ناوچه‌كه و جیهانی و كاریگه‌رییان له سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی و ئابووری و سیاسی ده‌ڤه‌ره‌كه گرنگترین خاڵ كه خه‌ڵك بتوانێت ڕۆڵی خۆی تێیدا بگێرێت بۆ به‌هێزكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێشبڕدنی دۆزه‌كه‌ی به‌شداریكردنه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه به بنه‌مایه‌كی گرنگ و سه‌ره‌كی سیسته‌می دیموكراسی له هه‌ر وڵاتێك هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر چی ماوه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌نها بۆ رۆژێكه به‌ڵام له ڕاستیدا كاریگه‌ری و درێژخایه‌نی له نێو سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی و ده‌سه‌ڵات وبنكه جه‌ماوه‌ری ده‌بێت و زیاتر پشتیوانی جیهانی به‌ده‌ست دێنێت و وڵات و قه‌واره‌كه‌ش زیاتر به‌هێز ده‌كات .
بایه‌خی به‌شداریكردنی جه‌ماوه‌ر له هه‌ڵبژاردن
به‌شداریكردنی جه‌ماوه‌ری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به یه‌كێك له بنه‌ما گرنگه‌كانی دیموكراسی هه‌ژمارده‌كرێت كه ئه‌نجامێكی باشی له سه‌ر كارایی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌بێت ، بۆیه خه‌ڵكی كوردستان دوای ئه‌و هه‌موو فشاره‌ی كه نه‌یارانی كوردستان خه‌ونی نه‌هێشتن و لاوازكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌بینی ، ئێستا باش تێده‌گه‌ن كه دواخستن و ئه‌نجام نه‌دان یانیش به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن یه‌كسانه به كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌نگ وپێگه‌ی یاسایی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و زۆربوونی گوشاری نه‌یارانی كورد بۆ زیانگه‌یاندن به ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان كه به‌رهه‌می خوێن وخه‌باتی ده‌یان ساڵه‌یه .
هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی و مافی فره لایه‌نی سیاسی
بوون و به‌شداریكردنی فره لایه‌نی سیاسی شێوازێكی گرنگ بۆ به‌شداریكردنی خه‌ڵك و ده‌رفه‌تێكی زۆریشه بۆ هاووڵاتیانی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تا كه‌س هه‌ست به نامۆبوون نه‌كات ، بۆیه ئاماده‌بوونی لایه‌نه‌كان و كاندیدجیاوازه‌كان و ده‌نگدان به شێوه‌یه‌كی ئازاد ودیموكراسیانه ئه‌و هه‌ست به خه‌ڵكی ده‌به‌خشێت كه حكوومه‌ت مافی یه‌كسانی به‌خشیووه بۆ هه‌مووان و ئه‌وه‌ش واده‌كات كه له درێژخایه‌ندا سیسته‌می سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و زیاتر به‌ره‌و سه‌قامگیری بروات .
بۆیه، ده‌توانین بڵێن كه پرسی هه‌ڵبژاردن به یه‌كێك له گرنگترین و رژدترین پروسه و سیسته‌می سیاسی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت ، كه نه‌ك ته‌نها له كوردستان به‌ڵكو له ناوچه‌كه وهه‌موو جیهانیش زۆرجاران هه‌وراز و نشێوی به‌خۆوه بینیووه ، بۆیه به‌شداریكردنی خه‌ڵكی كوردستان به هیوا و ئومێده‌وه زۆره گرنگ وپر بایه‌خه كه ده‌بێته هۆی هه‌وێنی به‌هێزبوونی هه‌ژموونی هه‌رێمی كوردستان و ره‌وایدان زیاتر به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ، به‌تایبه‌تی بوونی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دوورگه‌یه‌كی سه‌قامگیر و دیموكراس له ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه و تاكڕه‌و و هه‌ڵبژاردن واده‌كات كه زیاتر هه‌ژموونی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی به‌هێزتر وكاریگه‌ری تر بێت .