دواین هەواڵ

پاشای یاسای نەوت و گاز لە جیهاندا بناسە

‌د. پشتیوان فەرەج

21/03/2024

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە بێت ئەم کابرایە بەرپرسە لەسەر ئەو قەیران و بارودۆخە ئابوریە ناهەموارە و بێموچەییەی کە ئێستا بەسەر کوردستاندا هاتووە و ئەو یاسایانەی ئەم کابرایە دایڕشتوە پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدادی تێکداوە.

ئەم پارێزەرە کە ناوی جەیمس جەی پارکە لەسەر ئاستی جیهاندا بەوە ناسراوە کە یارمەتی وڵاتانی دەوڵەمەند بە نەوت و غاز دەدات کە یاسا و سیاسەتی نەوت و غاز بنوسن بەڵام بەجۆرێک یارمەتیان دەدات کە دواتر خۆی یان کۆمپانیاکانی نەوت لێ ی سوودمەند ببێت.

ئەم ڕاپۆرتە بنکۆڵکاریە کە ماوەی سێ ساڵی پێ چووە تا نوسراوە هەموو نهێنیەکانی ئەم کابرای خستۆتە ڕوو کە چۆن لە کوردستان و عێڕاق بەتایبەتی دوای کەوتنی ڕژێم ئەم کابرایە کاری کردوە بۆ ئەوەی یارمەتی کوردستان و عێڕاق بدات یاسای نەوت و غاز بنوسن و هەروەها و چۆن یارمەتی ٢٠ ,وڵاتی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و تەنانەت ڕوسیاش داوە تا یاسای نەوتی ئەو وڵاتانەی لەبەرژەوەندی خۆی و کۆمپانیاکانی نەوت نوسیوە نەوەک ئەو وڵاتانەی کە خۆیان خاوەنی سەرمایەی نەوتن. ئەم کابرایە کارێکی کردوە کە کۆمپانیای نەوت زیاتر لەو وڵاتانە سوودمەند بن کە نەوتیان هەیە و چوەتە هەرکوێ ژینگەی ئەو وڵاتەی وێران کردوە.

لە ناوچەی مایفێر لە لەندەن نوسینگەی یاسای وزەی پارک هەیە، کە یەکێکە لە کاریگەرترین کۆمپانیاکانی یاسای وزە لە جیهاندا. لەوێوە هاوبەشی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە، جەیمس جەی پارک، ئامۆژگاری کۆمپانیاکانی نەوت و گاز دەکات و بەگوێرەی ماڵپەڕەکەی، "کۆمپانیاکانی ئەو ڕێنمایی و ڕاوێژکاری پێشکەش بە کۆمپانیاکانی نەوت و وڵات و ڕژێمانەی کە بەڕژێمی نەوت ناسراون بۆ ئەوەی کار لەسەر پەرەپێدانی ڕژێمە نەوتییەکانیان" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بکەن.

حکومەتەکان لە سەرانسەری جیهاندا بە شێوەیەکی بەردەوام سەرچاوەیەکی گەورە دەخەنە خەرج دەکەن تا ڕێگری لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا بکەن لە کاتێکدا هێشتا وزەی گونجاو دابین دەکەن بۆ بەکاربەرانی وزە. ئەوان سوپایەک لە ڕاوێژکاران و فەرمانبەری مەدەنی بەکاردەهێنن بۆ ڕێنمایی کردنیان.

بەڵام لەم جیهانە جیۆپۆلیتیکییە ئاڵۆزەدا، کەسایەتی گشتی جەیمس پارک زۆر بەهێز دەردەکەوێت. بەپێ ی قاموسی هو ئز هو لە یاسادا جەیمس پارک بە کاریگەرترین پارێزەری وزە لە جیهاندا وەسف کراوە و بە "پاشادروستکەر" ناودەبرێت بەهۆی هەوڵەکانی بۆ داڕشتنی چوارچێوەی یاسایی و سیاسەتەکانی بەهای ملیارەها دۆلاری لە نەوتی خاو هەیە، کە بەشێکی زۆری هێشتا لە زەویدا ماوە..

بەبۆچوونی ئەم کابرایە یاسا وەکو سۆسەج وایە کەس نایەوێت بزانێت سۆسەج لە چی دروست کراوە یان ئەو ئامێرەی بەکارهێنراوە چیە گرنگ ئەوەیە کێ باشترین سۆسەجەکە دەخوات...

لە کۆمێنتدا لینکی ڕاپۆرتەکە بڵاو دەکەمەوە خۆزگە کەسێک دەیکرد بە کوردی..

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP