له 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، دوای دوواخستنێك ئه‌گه‌ر به وردی و دوور له هه‌ڵچوون هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تییانه‌ی بۆ بكرێت، له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان و شكۆمه‌ندی قه‌واره قانونییه‌كه‌ی نه‌بوو. ئاكامی ئه‌و دوواخستنه ده‌ستێوه‌ردان و بڕیاری دادگای ئیتحادی ده‌وڵه‌تی عێڕاق بوو، كه پرسیار له هه‌ر شاره‌زایه‌كی ئاسایی یاساناس بكه‌یت، ناده‌ستووریبوونی ئه‌و بڕیاره‌ت پێده‌ڵێت.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان جگه له یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992، له سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه گرنگ تره و، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن سه‌ره‌تای بنیاتنانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو، ئه‌وا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له بواری سیاسی گشتیدا هه‌ڵبژاردنی پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه، كه كاركردن بۆ پۆچه‌ڵكردنه‌وه و كردنی ئه‌و په‌رله‌مانه به قابوخێكی كارتۆنی و بێ ناوه‌ڕۆك له لایه‌ن نه‌یارانی بوونی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
له هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌دا یاسای هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و، یەک بازنە بە چوار بازنه كراوه و ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیش بۆته 100 كورسی و، به‌م جۆره‌ش لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنێك ده‌كه‌ن، كه پێشتر ئه‌زموونیان له‌گه‌ڵدا نییه و، له هه‌مان كاتدا ململانییه‌كان به به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتر زه‌قتره و، ده‌ستێوه‌ردانی وڵاته هه‌رێمایه‌تییان له ئارادایه و، ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕاوكێی له نێو سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان، درووستكردوه.
له‌م ڕه‌وشه ناهه‌مواره‌دا، كه له‌لایه‌ن نه‌یارانی گه‌لی كوردستان و دۆزه ڕه‌واكه‌ی فشار و ئاراسته‌ی خۆسه‌پاندن له زیادبووندایه، هه‌ر شكستییه‌ك له پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستتێوه‌ردان و كارتێكردنه سه‌ر ئاكامه‌كانی، مانای هه‌نگاونانه بۆ درووستكردنی بۆشایی قانونی و فراوانبوونی هه‌ژمونی دابه‌شبوون و سه‌رخستنی هه‌نگاوه‌كانی گه‌مارۆدانی سیاسییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شكستیهێنانی ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان.
هه‌ر بۆیه سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵبژاردنه ته‌نیا بژارده، كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان و پاراستنی مافه‌كانی بێت، كاركردنه بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن و جه‌ختكردن له‌سه‌ر بێگه‌ردبوونی و ماوه‌نه‌دان به‌هه‌ر دیارده و ڕه‌وشێك، كه كاری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌نجامدان و ئه‌نجامه‌كانی بكات و، ده‌بێ ئه‌م ئاراسته‌ش هاوكات بێت له‌گه‌ڵ هاندانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ده‌نگدان و ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌نگاوی پێداچوونه‌وه به شێوازی حوكمرانی گشتی له كوردستان و بنه‌مای ڕێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستانی بێت، كه له‌م ڕه‌وشه ئاڵۆزه‌دا له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به كاری هاوبه‌ش و شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه و به‌شداری خه‌ڵكه له ویستگه چاره‌نووسازه‌كاندا.