بنه‌مای داڕشتنی ده‌سته‌واژه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست بۆ هه‌ژموونی هزری سنتڕاڵیزمی ئه‌ورپایی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه نه‌خشه‌ی جیهان له‌سه‌ر بنه‌مای بوونی ئه‌وروپا و شارستانییه‌كی به سه‌نته‌ری جیهان و دابه‌شكردنی جوگرافیای ناوچه‌كانی دیكه‌ی كۆی زه‌وی و پێكهاته‌ی وڵاتان و شارستانییه‌كان به ڕۆژهه‌ڵاتی دوور و ڕۆژئاوا و .. هتد ده‌ستنیشانكراوه و، به‌م جۆره ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕووی جوگرافییه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته به نیسبه‌ت ئه‌وروپاوه، نه‌ك به نیسبه‌ت شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهانه‌وه و، ئه‌م ده‌ستواژه‌یه به پێی ڕای كۆمه‌ڵێك مێژوونووس له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه به مانا سیاسییه‌كه‌ی به‌كار هێنراوه.
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌واژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك بابه‌ت و وه‌ك ناوچه‌یه‌كی جیوسیاسی له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌كارده‌هێنرێت و، تا ئێستا دیدی سه‌نتڕاڵیزمی ئه‌وروپایی به‌سه‌ریدا زاڵه و، له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخدا باس له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستی نوێ یان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره ده‌كرێت و، له بازنه‌ی ناكۆكی و ململانییه‌كانی جیهان، كه به‌شێكی فروانی له گۆڕه‌پانی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا به‌رپاده‌كرێت، ڕژیمه‌كانی ناوچكه و گه‌لان و هێزی سیاسی ئه‌م ناوچه‌یه دیدی وتێڕوانین خۆیان سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌خه‌نه‌ڕوو.
تایبه‌تمه‌ندی جیوسیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌وه‌دایه، كه ئه‌وروپا و ئاسیا و ئه‌فریقیا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و، 46%ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی جیهان و 30% گاز و 52% یه‌ده‌كی جیهانی نه‌وت و 43% یه‌ده‌كی گاز له‌م ناوچه‌یه‌دایه. ئه‌م ڕه‌وشه كه په‌یوه‌ندی به ململانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانه‌وه هه‌یه یه‌كێكه له سه‌رچاوه‌كانی نه‌بوونی سه‌قامگیری و به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ و چاوگه‌كانی بارگرژی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان كه ناوه‌نده سه‌رمایه‌داره‌كان و هێزه زلهێزه‌كانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی پێناكه‌ن و هۆكاری سه‌ره‌كییه له به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی ڕژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بوونی قه‌یرانی دامه‌زراندن و بنیاتنانی ده‌وڵه‌ته دوای هه‌ره‌سهێنانی ئیمبراتۆری عوسمانی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له‌م ناوچه‌یه‌دا به شێوازی "ده‌وڵه‌تی هاورده" له لایه‌ن به‌ریتانیا و فه‌ره‌نساوه.
له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له‌م ناوچه‌یه‌دا تا ئێستا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشتی و هێمنی و سه‌قامگیری به خۆوه نه‌بینیوه و، ئه‌م ڕه‌وشه جگه له‌وه‌ی كارتێكردنی نه‌رێنی له سه‌ر به‌رژوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی سه‌رمایه‌داری هه‌بووه و ئاشتی جیهانی خستۆته مه‌ترسییه‌وه، مه‌ترسی گه‌وه‌ره‌ی له‌سه‌ر چه‌مكی گه‌شه‌پێدان و ئاشتی و سه‌قامگیری له خودی وڵات و كۆمه‌ڵگاگانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی خولقاندووه و بوونی رژێمه داپلۆسێنه‌ر و دیكتاتۆرییه‌كان هۆكاری زیادبوونی ناسه‌قامگیری بووه.
ئه‌مڕو ناوه‌نده سه‌رمایه‌داره‌كان و زلهێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕژێمه حوكمرانه‌كانی ناوچه‌كه و گه‌لانی تێكۆشه‌ر بۆ مافه‌كانیان له‌م ناوچه‌یه‌دا باس له دید و بۆچوونی جیاوازی خۆیان سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و بابه‌تی ئاشتی و ئاینده‌ی ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ میكانیزمێكی گونجاو بنێن له چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی سیاسی گشتگیر كه سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌كان و خواستی گه‌لانی ناوچه‌كه به هه‌ند وه‌ربگرێت و ببێته ڕێكه‌وتنێكی ویستفالیا ئاسای ئه‌وروپا، كه كۆتایی به شه‌ڕی سی ساڵه له ئه‌وروپادا هێنا و، سه‌رله‌نوێ به پێی خواست و ئیراده‌ی گه‌لان سنووره‌كان ده‌ستنیشانبكرێن و زه‌مینه بۆ ئاشتی و ئاسایش و گه‌شه‌سه‌ندن دابین بكرێت به‌تایبه‌تی ئه‌و سێ بابه‌ته له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له یه‌كتر جیاناكرێته‌وه‌و، گه‌یشتن به رۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی نوێش له گه‌یشتن به جیهانێكی نوێی فره‌جه‌مسه‌ری و فره‌شارستانی جیاناكرێته‌وه.
چه‌مكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ دوای كۆنگره‌ی مه‌درید له ساڵی 1991 و، رێكه‌وتننامه‌ی ئۆسلۆ له ساڵی 1993 باسكرایه‌وه و له دووایشدا شه‌معون پیریز وه‌زیری ده‌ره‌وی ئیسرائیل بنه‌مای ئاشتی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیلییه‌كان له چوراچیوه‌ی ئه‌م چه‌مكه له حه‌وت خاڵدا خسته‌ڕوو، كه بریتیبوون له‌م پرنسیپانه: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ڕابووردوو پێش بیركردنه‌وه له ئاینده...له جه‌نگدا هه‌مووان ده‌دۆڕێن..بنیاتنانی سیستمێكی هه‌رێمایه‌تی له ناوچه‌كه وه‌ك سیستمی یه‌كێتی ئه‌وروپا..چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كشتوكاڵ و ئاو..بنیاتنانی ژێره‌خانی گواستنه‌وه و هاتوچۆ..دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌لستین به دیدی ئیسرائیله‌وه..چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاواره فه‌له‌ستییه‌كان.
سه‌رنه‌كه‌وتنی ده‌ستپێشخه‌ری و پرۆژه‌ی پیریز بۆ چه‌ند هۆكارێكی سه‌ره‌كی ده‌گه‌رێته‌وه له‌وانه بۆچوونی ڕاستڕه‌وه ئیسرائیلییه‌كان و بوونی ئیسلامی سیاسی فه‌له‌ستینی و لاوازی میكانیزمه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌شداریكردن له چاره‌سه‌ری ئاشتی.
په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ساڵانی دووایی ڕێكه‌وتنی ئیبراهیمی و ئاسایكردنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ندێ وڵاتانی كه‌نداو له گه‌ڵ ئیسرائیل، به‌ڵام دواتر شه‌ڕی غه‌زه‌ی لێكه‌وته‌وه.
بابه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نوێ له دید و سیاسه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه جیاناكرێته‌وه و بۆیه سیاسه‌تی ئێران و تێڕوانین بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست برتییه له بوونی هه‌ژموونی سیاسی و سه‌ربازی خۆی له عێڕاق و لوبنان و سوریا و یه‌مه‌ن و دامه‌زراندنی به‌ره‌ی موقاوه‌مه كه میلشیای هه‌مه‌جۆر كۆده‌كاته‌وه.
به هه‌مان شێوه توركیا به تێكه‌ڵكردنی كاری سه‌ربازی و سیاسی ده‌ڕوانێته پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستدا، كه هه‌ژموونی خۆی بگاته لیبیا و ده‌ستێوه‌ردان له كوردستانی باشور و ڕۆژئاوا و ته‌واوی سوریا بكات.
بنه‌مای تێڕوانین وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ڕه‌وشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ كۆنگره‌ی هه‌لسه‌نكی ساڵی 1975 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه جه‌خت له‌سه‌ر پاكتاوكردنی قه‌یرانه‌كان و كاركردن بۆ سه‌قامگیری ئاسایش و هاوكاری نێوان ده‌وڵته ئه‌وروپییه‌كان و پشتگیری سه‌ربازی و كنتڕۆڵكردنی پێشبڕكی له بورای چه‌ك و چاودێری نێوده‌وڵه‌تی له‌م بواره‌دا، كرایه‌وه.
له خوێندنه‌وه بۆ سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مه‌ریكا بۆ بابه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ ده‌رده‌كه‌وێ، كه ئه‌مه‌ریكا كار بۆ كۆتایهێنان به شه‌ڕی غه‌زه و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی ده‌كات وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌كی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاسایشی ناوچه‌كه و به بۆچوونی خۆی بۆ چه‌مكی ئاسایش و له‌م ڕێگایه‌شه‌وه كار بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه‌دا ده‌كرێت و سنوور بۆ چالاكی گرۆپ و میلشیا چه‌كداره جۆراجۆره‌كان داده‌نرێت.
ئاماژه‌كردن به تابلۆی سیاسی و گرفت و قه‌یرانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێ ڕچاوكردنی دۆزی ڕه‌وای سه‌رجه‌م گه‌لانی ناوچه‌كه ،به‌تایبه‌تی گه‌لی كوردستان، ئاماژه‌كردنێكی ڵێڵ و سه‌قه‌ته و، ناكرێ باس له بابه‌تی ئاشتی و ئاسایش و گه‌شه‌سه‌ندن له‌م ناوچه‌یه‌دا بێ چاره‌سه‌ركردنێكی دیموكراسی عادیلانه‌ی دۆزی گه‌لی كوردستان به پێی ئیراده‌ی خۆی، بكرێت یان دۆخێك دوور له خواستی خۆی به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێت، چونكه هه‌روه‌كو فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی ناودار كانت ده‌ڵێت: ئاشتییه‌ك به هێز و داپلۆسین بسه‌پێنرێت وه‌ك بێده‌نگی سه‌ر گۆڕستان وایه و به شكستییه‌كی بێ هاوتا كۆتایی دێت.
كاركردن بۆ جوڵاندنی دۆسی گه‌لی كوردستان ناكرێ به هۆكاری نێوده‌وڵه‌تی بسپێنرێت و گرنگه گه‌لی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كان دوور له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سكی ڕۆژانه درووستكه‌ری ڕووداو و ده‌ستپێخه‌ری پرۆژه‌ی سیاسی بن و، ناكرێ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان وه‌ك شانۆگه‌رییه‌كی ساموئیل بیكت له (چاوه‌ڕه‌انی گۆدۆدا) بێت.