سیاسه‌تی ئاسایشی نیشتمانی بابه‌تێك و چه‌مكێك نییه، ته‌نیا له بازنه‌ی دامه‌زراندنی ده‌زگا و بوونی فره‌یی دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی و سه‌ربازی جۆراجۆر، وه‌ك ئاسایش و زانیاری و پاراستن و كۆماندۆ و .. هتد، ته‌ماشا بكرێت. چه‌مكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بواری جۆراجۆر و فروان ده‌گرێته‌وه، وه‌ك: ئاسایشی تاكه كه‌س و گروپ و پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و پاراستنی ژیانی گشتی خه‌ڵك و، ئاسایشی خۆراك و وزه و ئاو و ئابووری و، ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتنی چاوگه‌كانی بارگرژی و ئاسایشی ده‌روونی و ...هتد.
له هه‌مان كاتدا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و ده‌وڵه‌تێك له هه‌ر شوێنێكدا له ئاسایشی گشتی ناوچه‌كه و جیهان جیاناكرێته‌وه. ڕه‌وشی ئاسایشی كوردستانی باشور، له ئاسایشی كوردستانی گه‌وره و ڕه‌وشی وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه و جیهان جیاناكرێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئاسته‌نگه‌كان بواری هه‌ژاری و ژینگه و بێكاری و دیارده‌ی تیرۆر و زیادبونی شه‌ڕ ده‌گرێته‌وه.
له میانه‌ی شوباتی ئه‌مساڵدا كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی ئاسایشی جیهان له مینشین به‌سترا و تیایدا هه‌رێمی كوردستان نه به وه‌فدێكی یه‌كگرتوو و نه به ئاراسته‌یه‌كی سیاسی یه‌كگرتوو له‌م كۆنكره جیهانیدا به‌شدار بوو.
هه‌ڵبه‌ته به‌شداربوون له سه‌رجه‌م كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و، هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له هاوكێشه و بابه‌تی ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌مان ڕۆڵی كاریگه‌ری له به‌شداریكردنی به كۆمه‌ڵی ناوچه‌یی و جیهانی له پاراستنی ئاسایشی خۆی و ناوچه‌كه و جیهان هه‌بێت، گرنگه یه‌كه‌مین هه‌نگاو به چاوگێڕانه‌وه به سیاسه‌تی ئاسایشی خۆیه‌وه ده‌ستپێبكات و، به‌زوترین كات كاره ناوخۆییه‌كان بریتیبن له بنیاتنانی یه‌ك ده‌زگا و دامه‌زراوی ئاسایشی نیشتمانی كوردستانی و سیاسه‌تێكی یه‌كگرتووی بواری ئاسایش، كه كۆتایی به عه‌قلیه‌تی دوو زۆنی و په‌یوه‌ندی ناڕوونی نێوان حزب و ده‌زگای ئاسایشی حزبی بهێنێت و، چه‌مكی ئاسایشی نیشتمانی به مه‌سه‌له‌ی دابینكردنی ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی دیموكراسیانه‌ی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان و، یه‌ك سیاسه‌تی ده‌ره‌كی كوردستانی گرێبدات و، له ئاستی ناوخۆشدا به‌شداری كۆمه‌ڵگایی له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و پاراستنی دیموكراسی و نه‌ریتی مه‌ده‌نی و مافی ژنان و ئه‌نجامدانی گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌مه‌لایه‌نانه، دابین بكات.