دەتوانن دەستبکەن بە پشتوێنی وەزیری ناوخۆ تەکلیف بکەن مۆڵەتی ھەزە بدات لە سلێمانی! کە بەھاکەی ٥٠٠ ھەزار دۆلارە و ڕاگیراوە. داوا بکەن، ڕانجۆڤەر و بی ئێمی قاچاخ بەدەر لە یاساو ڕێنماییەکا ڕقەم بکات بۆتان!
بەڵام ناتوانن کێشەی چەند پاک کەرەوەک چارەسەر بکەن، ڕۆژێک لە گەرمیان و ڕۆژێک لە سلێمانی ڕۆژێک لە ڕاپەڕین دوبارە دەبێتەوە... ئەوە مۆڵەتی یەکەیەکی نیشتەجێبون بوایە، یان سپیکردنەوەی چەکی پارە بە چیمەنتۆ، بە ناوی جێگر و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای وەبەر ھێنان، لە چاو تروکانێکدا ئیمزا دەکرا،
شەرمە دەستتان لە خزمەتی سلێمانی دەبێتەوە، بەڵام دەستتان لە پارە و داھاتی شارەکە و قاچاخی و داگیرکردنی زەوی و سەفقە گەورەکانی ئەم شارە نابێتەوە، لەوە شەرمتر خۆتان بە خاوەن و دڵسۆزیشی بزانن....
ئەوەی لە ئاكاونتەكەی خۆم لەكۆمێنت دام ناوە نوێترین ڕیزی باری قاچاخی مس، فافۆن، قورقۆشمە، بۆ ھەر تەنێک زیاتر لە ٣٠٠ دۆلار وەردەگیرێت بۆ چەند کەسێک، تەندەری خاوێنکردنەوەی سلێمانی ھەر بارێک لەوانە بایە، چەندین دەڵال پەیوەندیدەکرد و ئەنجامی دەدا! بەڵام چونکە خزمەتکردنی ئەو شارەیە، ئەوەشی لێی بەرپرسە خۆی دەشارێتەوە...