دواین هەواڵ

چین و شەڕی ئێران

‌د.سەردار عەزیز

2 کاتژمێر پێش ئێستا


ناوەڕاستی ئەم مانگە بێسینت وەزیری خەزانەی ترەمپ و هی لیفینگ کە جێگریی سەرۆکی چینە، لە پاریس یەکتر دەبینن. ئەم دیدارە کە پلانی بۆ دانراوە لە کاتێکی وەک ئێستا کۆمەڵێک ئاماژەی گرنگی هەیە.
یەکەم، پلان وەهایە، لە کۆتایی ئەم مانگە، ترەمپ سەردانی پەکین بکات . پلانی دیدارەکەی پاریس ئاماژەیە کە شەڕی ئێران نابێتە ڕێگر لە سەردانی ترەمپ بۆ پەکین. 
دووەم، چین دژ بە شەڕی ئێرانە. بەڵام سەرباری ئەم دژایەتیە، هەروەها سەرباری ڕوداوەکانی ڤەنزوێلا، پەیوەندی نێوان چین و ئەمریکا لە هەموو پەیوەندییەکانی تر گرنگترە.
سێیەم، ئێران گرنگترین وڵاتە بۆ چین، نەک وەک سەرچاوە وزە، بەڵکو وەک نەیاری ڕۆژئاوا لە دەوڵەمەندترین ناوچەی وزە لە دونیادا. بەڵام چین ئامادەنیە جگە لە نیگەرانیی و سەرۆکۆنە هیچی تر بکات.
چوارهەم، لە ڕاستیدا شەڕی ئێران ڕەنگە بە سودی چین بشکێتەوە، چوکە ترەمپ لە ماڵەوە پشتیوانی شەڕی نیە و ژمارەی هەوادارانی هەتا بێت کەم دەبێت. دیداری لە گەڵ سەرۆکی چیندا ڕەنگە وەک دەستکەوت لە قەڵەم بدات. 
پێنج، بەڵام پلانێک لە ئارادایە ڕەنگە کاریگەری هەبێت ئەویش ڕەشنوسێکی ١٧ لاپەڕەییە، کە داوا لە ترەمپ دەکات بڕیارێکی سەرۆکاتیانە دەربکات کە گوایە هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ لە لایەن چینەوە دەستوەردانی تیادا کراوە، بۆیە بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵ دەبێت سەرۆک دۆخی ئاوارتە گشتی ڕابگەیەنێت، کە یانی هەرچی ترەمپ بە دڵی نەبوو هەڵیبوەشێنێتەوە. 
برامان برایی و کیسەمان جیایی، پەندێکی چینییە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP